لیستی كەرەكە

Wednesday, 10/03/2010, 12:00

1439 بینراوە


من كەرە دێزەی جاری جارانم
نەفرەت لێكراوی گوندو شارانم
هاتمەوە مەیدان هەر بەزەڕەزەڕ
بەدەنگی ناخۆش ئێوە ئەكەم كەڕ
زەڕەو هاوارم بۆ دەنكێ جۆیە
ئەو دەنكە جۆیەش بەدەنگی تۆیە
بەچەند ڕەنگی جیا من خۆم دەنوێنم
عاشقی پارەو كورتان و خوێنم
ڕەنگە سورەكە م خوێن هەڵمژینە
ئەوەی ناودڵم بەس ڕق وقینە
ڕەنگی سەوزی من لەوڕگاو مێرگە
خەموو خەفەتم گیر فان و ورگە
ڕەنگی خۆری من زەردی تیشكدار
ڕاستە من كەرم بەڵام وەك سەگ هار
هەرچی بۆم بێنن هەڵی ئەلوشم
توخوا بۆم بێنن من مردووی پوشم
ئەو هێڵەی كەوا ڕەنگەكەی شینە
هەموو ئاواتم تێكدانی ژینە
بۆ چەند مەبەستێ سپیم هەڵبژارد
هەموو ژیانم بە دزی ڕابوارد

لەبەرنامەی من بۆ داهاتووی گەل
گەر من نەتۆپم لێم گەڕێ ئەجەل
سەرەتا بۆ خۆم كورتانێكی چاك
ناڵ و لغاوم بۆ نازین لەخاك
جار جار گەر ئێوەم وەبیر هاتەوە
بەڵام گەرلەوێ خەو نەم باتەوە
زەڕە زەڕئەكەم بەدەنگی ناخۆش
گەر من مەست نەبم پێم نەڵێن هۆش هۆش

زۆر لێم ئەبیسن قسەی باق وبریق
وەك بۆقی زەلكاو ئەكەم ویقە ویق
ئەمن ئەوكەرەم كەرێكی دزراو
نەك هەرلەلای گەل لای خوداش بێزراو
بەخوا من لەوێ هیچم بۆ ناكرێ
ئەگەر كرێ باریی و بەپشتم كرێ
گەل ئێوە لەمن چاوەڕوانی چین
بەنیازی ئەوەن بۆ و چاك بكرێت ژین
كەوام دەبینن بە خوا من وا نیم
بۆ خزمەت كردن من لەو ئاستە نیم
ئەوە بە كورتی بۆمن پێناسە
خۆو ویژدانتان ئەی گەل بم ناسە
جاهیممەت بكەن دەنگ مەفەوتێنن
شەرمەندەم مەكەن پۆتم مەشكێنن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە