بزووتنه وه ی گۆڕان له کوێوه بۆ کوێنده رێ !!!

Monday, 24/01/2011, 12:00

1432 بینراوە



 
بزووتنه وه ی گۆڕان له نو خبه یه کی سیاسیه وه بۆ بزووتنه وه یکی جه ماوه ری به ر فره وان به پرۆژه و برنامه گه لێکی سیاسیه وه خۆی هاویشته ناو کایه ی پڕ له ململانێ سیاسی کوردستانه وه ، به بێی هیچ سڵکردنه وه یه ك له ئه و هه موو گوشارو هه ڕه شانه ی یه کێتی و پارتی ، ئه میشه بوێریه کی بێی هاوتای سه رو به ری بزووتنه وه ی گۆڕان بوو ، که هیچ حسابێکیان بۆ ئه و گشت چاو سورکردن و هه ڕه شه و گوشارانه ی یه کێتی و پارتیان نه کرد . هه ره کاره له کاره گرنگ و باشه کانی ئه م بزووتنه وه یه ئه وه بوو ، بۆ یه که مجار ئۆپۆزسیۆن بوونی ڕاسته قینه ی به جه ماوه ری کوردستان ئاشنا کرد و وزه یه کی پڕ له جۆش و خرۆشیش خسته ناو گیانی ته حه دایکردنه وه له کوردستاندا ، گۆڕان توانی گیانی چاڵنجکردنی پارتی و یه کیتی له ناو جه ماوه ردا به چێنێ . ئه و گیانه ی دروستکرد له خه ڵکانێکی زۆرد ا، که واز له هه موو ئه و ئه میتیاز و مه عاش و ئه و پوول و پارانه بهێنن که له لاین حزبه کانیانه وه بۆیان بڕابووه ، به تایبه تی یه کێتیه کان که زیاتر له سه دا هه شتای گۆڕان پێکده هێنن . ئه بێت هه ڵوێستی شۆڕشگێڕانه ی ئه و گۆڕانخوازانه به رز ڕاگیرێت که ئه و نان بڕین و هه ڕه ش و گوشارانه ی یه کێتی و پارتی نه ی توانی تۆزقاڵی له ئه و هه ڵوێستی جوامێرانه یان که م بکاته وه و مل که چیان بکات و قایل بن به ئه و واقعه ، گه نده ڵیه ی کوردستان . ئه وانه ی گۆڕانخواز بوون نه یان ویستووه به شداری ئه و مێژووه شوومه بن ، که به رئه نجامی به رهه می عه قڵێتی شه ڕنگێزانه ی و ململانێی ئه و دوو ئیداره بوونه ی پارتی و یه کیتی دروستی کردبوو . هه ر ئه و ململانێیه ی حزبێن حزبێنه نه یان بووه هۆی ته مه نی گه نده ڵی کردۆته ئه بدی له کوردستاندا . ئه گه ر بیرۆکه ی بزووتنه وه ی گۆڕان زاده ی خیلافی ئه و نوخبه سیاسیه بێت له سه ر چۆنێتی به ڕێوه بردنی کوردستان له لایه ن بارزانی و تاڵه بانیه وه ، خۆ ئه بێت سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان خۆیانیان به پارێزایه له دوو باره کردنه وه ی ئه و مۆدێڵه سیاسیه ستایڵه کۆنه که ته عبیر له منتاڵه تی نوخبه ی بنه ماڵه یه ك ده کاته وه ، نه ك له نوخبه یه کی سیاسی سه ر به خۆ ، وابه سته بێت به به رژه وه ندی گشتیه کانی میلله تێك . بزووتنه وه ی گۆڕان سه ره ڕای ئه و شه ڕه ده ست به هێقیه ، فیکری و ئایده ڵۆژیه ی و که ڵتوریه ی ، له گه ڵ یه کێتی و پارتیدا ، بینیمان له کاتی ده نگدانه که ی په رله مانی عێراق به سه ڕۆك کۆمار ئه ندامانی گۆڕان به جێهێشینی هۆڵی په رله مان له لایه ن ئه ندامانی سه ر به لیستی عێراقیه وه ئه ندامانی گۆڕان سۆزی قومی هه موو لۆژیکێکی سیاسی له مێشکدا سڕیه وه و به ئه و جۆش و خڕۆشی کوردایه تیه ، ده نگیان دا به ئه و تاڵه بانیه ی که سه ر سه ختانه دژایه تی بزووتنه وه ی گۆران و سومبووڵه کانی گۆڕانی ده کرد . په ر له مانتارانی گۆڕان به بینینی ئه و هه ڵوێستی شۆڤه نیستانه ی لیستی عێراقیه به رامبه ر تاڵه بانی سۆزی قه ومایه تیان گڕیگردو هه موو پرۆژه و به رنامه ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و مۆدرێرنیان ، به سۆزێکی قه ومی کلاسیکیانه گڕیان تێبه ر داو سوتانیان . ڕێزدار نه وشیروان مسته فایش " باوه ڕی وایه هێوه رکردنه وه ی ئه و بارو دۆخه ی نێوان بزووتنه وه ی گۆڕان و پارتی و یه کێتی له ئاینده دا ئینڤایرمانتێکی واها دروست ده کات تێدا مه ڕه کانی گۆڕان و گورگه کانی بارزانی و تاڵه بانی له و که ش و هه وایه دا پێکه وه به یه کسانی و دۆستانه ده ژین . ئه گه ر سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان ئه وه بارزانی و تاڵه بانی ناسینیان بێت !، که ئه توانرێت له گه ڵیاندا ڕێککه وتن و په یمانی ئاشتی و هێوه رکردنه وه ی بارو دۆخه بکرێت ، ئه م جۆره ناسینه بۆ بنه ماڵه ی بارزانی و تاڵه بانی له لایه ن سیاستوانانی گرده که وه کاره ساته ، پاش ئه و هه موو ئه زمونه خوێناویه ی مێژووی ئه م دوو بنه ماڵه یه ، گۆڕان به هیوای ڕێککه وتنی ئاشتیوان و هێورکردنه وه بێت له گه ڵیاندا.!!!! .
ئه م سیاسه ته ی ئه مڕۆیی سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕان ، هه مان ئه و سیاسه ته یه که پارتی و یه کێتی کردویان و ده یکه ن له ژیانی سیاسی ڕۆژانه یاندا ، که پێشتر سه رانی گۆڕان ڕه خنه یان لێی ده گرتن و به سیاسه تێکی کلاسیکو ئیستالنیانه یان ناو زه ده د ه کرد . که چی به ر پرسانی گۆڕان به هه مان نه فه سی سیاسیه وه ده یانه وێت نه خشه ی سیاسی ئاینده ی بزووتنه وه که دیاری بکه ن و چه ند که سانێکی دیاری ناو بزووتنه وه کیش بکه نه خاوه ن بڕیاره چاره نووس سازه کانی ئه م بزووتنه وه به سه زمانه . . .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە