تكایە خەڵكى چەمچەماڵ دەنگتان بدەن بە گۆڕان تا شارەكەتان لە پیاوكوژان پاك بێتەوە

Sunday, 14/02/2010, 12:00

1441 بینراوە


تكایە خەڵكى چەمچەماڵ دەنگتان بدەن بە گۆڕان تا شارەكەتان لە پیاوكوژان پاك بێتەوە

گۆران جاف

لەوەتەى گۆران هاتۆتە نێو خەڵكى داخ لەدڵى كوردستانەوە دەسەڵاتى كوردیی تووشی شۆكێكى گەورە بووە هەمیشە دەیەوێت لە رێگاى بەڵین و چاوسووركردنەوەكانى دەنگى خەڵك بەدەست بهێنێت.
بۆ نموونە لە شارى چەمچەماڵدا چەندین كەس تۆمەتبار هەیە كە تاوانبارە بەكوشتن و تەعداى نامووس لەسەر خەڵكى بەستەزمانى ئەمشارە كەچى بەبەرچاوى دەسەڵاتى كوردییە و دەسورێنەوە داڵدەیان دەدرێت,تەنانەت خەڵكى ئەم شارە تەواو لەو بەڵێنانە بێزاربوونە كە د.بەرهەم و عیماد ئەحمەد و چەند بەرپرسێكى تر دێنە ئەم شارە بەڵینەكانیشیان جێبەجێناكرێت تا بێت بارى ئەمنى ئەم شارە رووە خراپبوون دەچێت.
بۆیە جێگاى خۆیەتى خەڵكى بەشەرەفى چەمچەماڵ چیتر دەنگ بدەن بەگۆران كەسانێك هەڵبژێرن كە پارێزگارى لەشەرەف و كەسایەتییان بكات ,بۆیە پێویستە كەسانى خاوەن قوربانیی و كەس و كارى سەربەرزى شەهیدان و ئەو هەموو گەنج و رۆشنبیر و خەمخۆرانى ئەم شارە بەیەك دەنگ گۆران هەڵبژێرن و چیدى ئەو شارە پاك بێتەوە لە پیاو كوژ و تاونباران .
چەند ساڵێكە ئەم شارە دوورە لە هەموو خزمەتگوزارییەكەوە و كەس خۆى بەخاوەنى نازانیت و هەر لەم مانگەدا چەندین كەس بوونە قوربانى و تاوانبارن بەئارەزووى خۆیان دەسورێنەوە چەندین ئافرەت بەدەردی دوعا دەبرێت و كەس ورتەى لێوە نایەت بۆیە ئەم هەموو تاوانانە دەسەڵاتى كوردیی لێی بەرپرسە و چدی چاوەرێی گۆرانێك بكەن و دەنگى پێبدەن تاكو لەو ناشرینیانەى ئەم شارەى تێكداوە رزگارمان بێت
دڵنیابن دەنگدا بەگۆران دەنگدانە بەنەهێشتنى تاوانباران و بەدەستهێنانى مافەزەوتكراوەكانى خەڵكى ئەم شارە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە