یه کێتی به ئه و هه ڵوێستی بێی ده نگیه ی له تیرۆر کردنی سه رده شتدا زیاتر ڕووی خۆی زه رد کرد!!!

Saturday, 30/10/2010, 12:00

1430 بینراوە



فڕاندنی ڕۆژ نامه نووس سه رده شت عوسمان له ڕۆژی 4\5 \ 2010 له هه ولێره زه لیه که ی ژێر ده سه ڵاتی بنه ماڵه ی بارزانی ، دوای ڕۆژێكیش ته رمه که ی به کوژراوی له شاری موسڵ دۆزرایه وه . ده ر ئه نجامی ئه م تاوانه دژ به مرۆڤایه تیه ی پارتی ، شه پۆلێك ناڕه زای و توڕه بوونی هاویشته ناو هه موو چین و ‌توێژه کانی کۆمه ڵگای کوردیه وه ، له کوردستان و عێراق و ده ره وه ی کوردستانیش ، به تایبه تی توێژی ڕۆژنامه نووسان و ڕۆشنبیران ئازادیخوازانو ڕێکخراوه کانی کۆمه ڵگای مه ده نی و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته کانی جیهانیش . بێی گومان ئه م توڕه بوون و نا ڕه زایانه ی سه رجه م چین و توێژه کانی کوردستان ، له دژی ئه نجامده رانی ئه و تاوانه قێزه وونه . بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی توشی شۆك کرد . چونکو نه پارتی و نه بنه ماڵه که ی وارسی پارتی له و باوه ڕه دا بوون ، له دوای تیرۆر کردنی سه رده شتدا ڕوو به ره و ڕووی ئه و تووڕه بوونو نا ڕه زایانه ی جه ماوه ری کوردستان و ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته کانی جیهان ببنه وه . له هه موویشی زیاتر که بنه ماڵه ی بارزانی تووشی هیستریای کرد ، کاتێک زۆرینه ی جه ماوه ری کوردستان بێی چه ندو چۆن و کێی و کێی بوو، یکسه ر بنه ماڵه ی بارزانیان تاوانبار کرد له تیرۆر کردنی سه رده شتدا . چونکو بنه ماڵه ی بارزانی و پارتیه که یان ڕیکۆردێکی دوورو درێژیان هه س له تیرۆر کردن و کوشتنی ئه وانه ی که ڕه خنه یان له بنه ماڵه ی بارزانی و پارتی گرتووبوو بێت و وه به پێچه وانه ی ئه وانیش بیریان له کوردایه تی کردبێته وه له کۆمه ڵگای کوردیدا هه ر بۆیشه جه ماوه ر یکسه ر پارتی تاوانبار کرد . ئه م تیرۆر و تۆقاندنه ی ئه مڕۆی کوردستان، نریتێکی پارتی بووه هه ر له سه ره تای دروست بوونیه وه تاوه کوو ئه و ڕۆ که ، به ئه م ستایه ڵی سیاسه تی تۆقاندن و تیرۆر کردنه ، بنه ماڵی بارزانی خۆیانیان داسه پاندوه له کوردستاندا و کوردیان خستۆته ژێر چه پۆکی ڕه شیانه وه . گه مژه یی پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی له ئه وه دایه ، که هه رگیز بیریان له کات و ئاستی ڕۆشنیری و پێشڕه فتی کۆمه ڵگای کوردیان نه کردۆته وه و وه لایانیش گرنگ نه بووه ، بۆیه له ئه م سه رده می گڵۆبلازسیۆنه و های تاك و دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ و ئه نترنیت و ساته لایت و تکنه ڵۆجیای سه رده مه دا عه قڵ و فه همی بنه ماڵه ی بارزانی به هێزو تفنگه ، به تیرۆر کردن توانای خۆیان نمایش ده که ن . ئه وه تا، به گوله وڵامی ڕه خنه ی موخالیفینیان ده ده نه وه گوله و داپلۆسینایان خستۆته پێش زمانی گفتو گۆو دایه ڵۆگه وه ، ئه یانه وێت وڵاتێکی پڕ له ترس و تۆقین و هه ڕه شه و گرتن و کوشتن و تیرۆرمان بۆ دروست بکه ن . خۆ شبه ختانه له ئه وه ته ی ئۆپۆزسیون وه کو هێزێك خۆیی به یانکردوه بۆ به شداری کردن له کایه و ململانی سیاسیه ی له کوردستان و عێراقه دا. ئه نرجیه کی داوه ته ڕێکخراوه جه ماوه ریه کان له کوردستاندا ئه و بێ ده ر به سیه ی و بێ گێوێ نه دانو حساب نه کردنه ی بنه ماڵه ی بارزانی و پارتیان به ده نگی خه ڵك ، خستۆته ژێر زه ختو فیشاری گشتیه وه که چیدی پارتی ملوڕانه نه که وێته وێزه ی جه ماوه ری کوردستانه وه ، که له کاتی پرۆتۆستۆ کردنی تاوانه ئاشکرا و نهێنیه کانی پارتیدا جه ماوه ر پێی هه ڵده ستێ. ئاشکرایه هه رده م پارتی په نای بۆ هه ڕه شه ی تیرۆر کردن و تۆقاندن و دمکوتکردنی جه ماوه ر بردوه . ئه و ڕۆ گۆڕان ، ستۆپ ساینی له به رده م ئه و تاوانو هێڕش و پێشێلکاریه کانی پارتی و بنه ماڵه ی بارزانی داناوه. ئیدی به پشتیوانی جه ماوه رو ڕیکخراوه مرۆڤ دۆسته کان و ئازادیخوازانی کوردستان و جیهان ، نا هێڵن له باشوری کوردستاندا میلله ت له چاوه ڕوانی شیو ه ن و گریان و فرمێسك دا بێت بۆ ده یانی تری وه کو سۆران و سه رده شته کانی دی . له ئه مڕۆ به دوادا ئه رکی ئۆپۆزسیۆنه کانی کوردستان ، ڕێگه نه دانه به بنه ماڵه ی بارزانی و چکداره کانی چوونه گوڕگی برسی بکه ونه گیانی ڕۆژنامه نووس و ئازادیخوازان له خوێنی خۆیاندا بیان تلێنه وه و دوایش به درۆی بێی وژدانه یان ، قوربانی بکه نه تاوانبار و خۆیشیان له لای خه ڵك بکه ن به شه ڕیفی شام . دیاره یه کێتی نیشتمانی کوردستان له به رامبه ر تاوانه کانی پارتیا خۆی لێی کوێر و که ڕ و گێل کردوه ، ئه گه ر هه ر که سێکیش باس له تاوانه کانی پارتی بکات ، که له ژێر ده سه ڵاتیاندا دژ به ڕۆژنامه نووسان و ئازادیخوازان ئه نجامی ده دان ، پێی کزو قه ڵز ئه بن و ئه ڵێن! ئێمه ئیتفاقی ئیستراتیجیمان هه س له گه ل برایانی پارتیا نامانه وێت ئه و ئیتفاقه ی نێوانمان به کوشتنی چه ند ڕۆژنامه نووسی تێك بده ین !! باشتر وایه یه کێتی نیشتمانی بڵێت ئێمه له گه ڵ پارتی دا ( ڕه فیقه قافڵه و شه ریکه دزین گه ر شکات بکه ن تۆزێ پێی کزن) هه ر وه کو حه زره تی قانع ئه ڵێت ( ڕه فیقه قافڵه و شه ریکه دزن گه ر شکات ده که ی تۆزی پێی کزن) ئه مه بێی هه ڵوێست و بێی ده نگیه ی یه کێتی ئه وه نده یه کێتی بچوك کردۆته وه ته نانه ت یه کێتی له ته نیشت پارتی دا سێبه رکه شی ده ر ناکه وێت ئه و ه تا حه جمی یه کێتی ڕۆژ به ڕۆژ به ره و بچوکی ده چێت و ڕ ه نگه سه وزه که شی به ره و زه رد بوون ده چێت . ئه گه ر یه کێتی به ئه وو بێی هه ڵوێست بوونه ی بیه وێت دڵی پارتی له خۆی ڕازی بکات و ئه و ئیتفاقی ستراتیجیه ی نێوانیان به پارێزێ ، ئه و یه کێتی زۆر سه وه ! پارتی به ئه و ره نگه سه وزه کاڵه ی ڕووه زه رده ی یه کێتی ڕازی نابێت . باشتر وایه یه کێتی چاوه ڕوانی پایز نه بێت له نرخی خۆی که م بکاته وه . پارتیش ئنگلێز وه تنی بڵێت (it's too late) (( واتا زۆر ده رنگه ، ئێمه زوو پێتانمان ووت: جه لالیه کان تا کات به سه ر نه چووه وه رنه وه نه هاتنه وه . ئێستا ئێمه یش هه ر چۆن سه دام له کاتی خۆیدا ووتی : ئه وه ی ڕۆژێ له پێش ئێوه دا هاتۆته وه له ئێوه به شه ره فتره .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە