بەیاننامەى ڕێكخراوى شارەوانیەكان بۆ ئاشتى-ئۆفیسى هەڵەبجە. سەبارەت بە تۆپبارانى ناوچە سنوریەكانى كوردستان.

Monday, 14/06/2010, 12:00

1132 بینراوە


ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى هاوڵاتیانى بەرێز ......
جەماوەرى كوردستان ......
دڵسۆزان ودۆستانى گەلى كورد لە هەر شوێنیكى دنیا....
سڵاوێكى گەرم
ئاشكرایە ماوەیەكە تۆپخانەكانى كۆمارى ئیسلامى ئێران كەوتووەتە تۆپبارانى ناووچە سنوریەكانى هەرێمى كوردستان كە بە داخەوە بوەتە هۆى زەرەرە و زیانى ماڵى و گیانى هاوڵاتیانى گوندنشینى ئەو ناوچانەو ئاوارەبوونى دانیشتوانیان....كە بەدواى خۆیدا ترس و دڵە ڕاوكێ و نیگەرانى لاى هەموو هاوڵاتیان و دۆستان و خەم خۆرانى میلەتەكەمان دروست كردوە..كە دواجار لایەنى زەرەرمەند تەنها هاوڵاتیانى سیڤڵى گوندنشینە سنوریەكانە .
ئیمە وەك ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى,نیگەرانى خۆمان بەرانبەر بەم تۆپبارانانە دەردەبڕین و زمانى گفتوگۆ كردن و لەیەك تێگەشتن بەپیرۆز دەزانین تا زمانى توندوتیژى, بۆ چارەسەر كردنى هەر كێشەیەك لە كۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا هەبێت.
ئومێدەوارین كۆمارى ئیسلامى ئێران بە گیانێكى بەرپرسیارانەوە بڕوانێتە ئەو ڕوداوەو بەزوترین كات ئەو جۆرە تۆپبارانانە بوەستێنیت و هەنگاوى جدى بنیت بۆ هێوركردنەوەى دۆخەكەو قەرەبوویى ئەو ناوچانە بكاتەوە كە زیانیان پێگەشتوە بۆ ئەوەى ئەم جۆرە ڕوداوانە لە داهاتوو دا نەبێتە هۆى دروست بوونى هیچ جۆرە كەلێنێك لە پەیوەندى مێژووى و كەلتورى هەردولادا, بە تایبەتى ئێستا لە كاتێكداین كە بڕیارە چەند ڕۆژى داهاتوو كۆنفرانسى نێودەوڵەتى (باڵوێزانى ئاشتى) لە تارانى پایتەخت دا ببەسترێت بۆ فسەكردن لە سەر بەدیهێنانى ئاشتى و پێكەوە ژیان لە ناو كۆمەڵگاى مرۆڤایەتیدا.
بیرى هەموو لایەكى دەهێنینەوە كە ئامانجى ڕیكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ڕیگرتنە لە بەكار هێنانى چەكى كۆكوژ و هەوڵدانە بۆ بنبڕ كردنى ئەو جۆرە چەكانە و دادگایى كردنى ئەو كەسانەى بەرپرسن لە بەكارهێنانیان . لە پێناو دوبارەنەبوونەوەى كارەساتەكانى هێرۆشیما و ناكازاكى و هەڵەبجە.لە هەر شوێنێكى دیكەى دونیا.



لەگەڵ ڕێزدا
ڕێكخراوى شارەوانیەكانى جیهان بۆ ئاشتى ئۆفیسى هەڵەبجەى شەهید 13-6-2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە