''هەناسەی سی''
Friday, 19/07/2013, 12:00
1649 بینراوە
پەلکە زێڕینەی سەراسەری جیهانم
بۆ بێننە بەر دەرگا
ئەستێرەی ئاسمانی
هەموو خولگەی زەویم
پێ بدەن کۆگا بە کۆگا
خۆری رۆژانەو
مانگە شەوی هەر مانگێک
بکرێتە دیاری و بە خۆڕایی
بە دەستم بگا
نایگۆڕمەوە بە تاوێک شنە بای
بەری بەیانی کوردوستان
کە بۆ تاوێک
سییەکانم پڕ دەکا .
بۆڵغارستان / سۆفیا
جەعفەر/ کەریمی
١٩/٧/٢٠١٣
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست