كوێرایم دایە سەردەشت گیان چۆن هەناسە ساردیان كردی

Saturday, 08/05/2010, 12:00

1565 بینراوە


لەیەكەمین درەخت سێدارە و لەسەر یەكەمین بستی زەوى سێدارەیان دروست كرد ،،،،،،،،،،،،
كە بیستم تۆش چویتە پاڵ سۆرانی مامە حەمە ، تەزوویەك سەرتاپا گیانی تەنیم ، لەبەرخۆمەوە ووتم گەلۆ ئەمە چ ووڵاتێكە ناهێڵن مرۆڤ بە ئارەزوو و ئاواتەكانی بگات ، تۆیەك زەرەرت بۆ كەس نەبوو ، تۆیەك ئەتویست لەسەر باڵی پەلكە زێڕینە بەرەو ئازادی هەنگاو بتێیت ، تۆ و تۆو تۆو تۆو هەموو شتە جوانەكانی ئەم هەرێمەیان سوتاند و تیرۆریان كرد ، ئێستا سۆران تەنیا نیە ، ئێستا هەموو قەڵەمە خۆ نەفرۆشەكان ڕەشیان پۆشیوە ، ئێستا كۆلیژەكەت و رەحلەی پۆلەكەت بێ سەردەشتیان پێوە دیارە و بێ حەواس و بێ تاقەتن ، بەڵام هاورێ ئازیزەكەم بەڵێن و پەیمان بێت رێگای راستی تۆ بەرنەدەین ئەو ڕێگایەی تۆ لەسەری شەهید بوویت ئێًمە ببینە سەرتایەك بۆ تەواوكردنی رێبازە رۆژنامە گەریەكەت ،
رۆژنامەنووسانی كوردستان و جیهان : لە ووڵاتێك كە تێیدا ئازادی پەیرەو بكرێ و مافی مرۆژی تێدا پێشێل نەكرێ ، دەبوایە وەزیری ناوخۆ دەستی لەكار بكشاندایەتەوە چونكە لە ژێر دەسەڵاتی ئەودا تاوانێك ئەنجام درا ، كە هیچ وویژدانێكی مرۆڤایەتی پێی قبوڵ ناكرێ ، بەڵام بەداخەوە ئەم تاوانەش چوە پاڵ تاوانەكەی سۆرانی مامە حەمەو پێویستە ئیتر رێچكەی بێدەنگی بشكێنین و لەم تاوانە بێدەنگ نەبین ، چونكە پێرێ سۆران و دوێنێ سەردەشت و ئەمرۆ من و سبەی تۆ و دوو سبەی ئەو و ئیتر هەرۆژە قەڵەمێكی سەربەخۆ بێدەنگ ئەكرێ ، ئەورۆژنامەنوسانەی كە قەڵەمەكانیان دەفرۆشن لەم تاوانە بێدەنگن چونكە روو رەشیان بۆ ماوەتەوە و ئەوەی وویژدانیشی نافرۆشێت وەك سۆران و سەردەشتی لێ دەكرێت ، جا لێرەوە داوا لە هەموو رۆژنامە نووسانی كوردستانی نا سەربەخۆ دەكەم دەنگیان یەك بخەن و و یەك هەڵوێست و بوێرانە لەم تاوانە نا مرۆڤایەتیە بێدەنگ نەبن ، ئیدی بەسە كۆیلەیی


[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە