کوردستان لەسەر پێیە لەرۆژهەڵاتی کوردستان حکومەتی نیزامی راگەیەنراوە

Tuesday, 11/05/2010, 12:00

1425 بینراوە


کوردستان لەسەر پێیە
لەرۆژهەڵاتی کوردستان حکومەتی نیزامی راگەیەنراوە

24 کاتژمێر: دوابەدوای ئیعدامی پێنج چالاکی سیاسی کە چواریان کوردن، شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەستانە سەر پێ و ئێرانیش حکومەتی نیزامی رادەگەیەنێ.

رۆژنامەی بەریتانی (گاردیەن) لەژمارەی ئەمڕۆ دوشەممە (10 ــ 5 ــ 2010) پاڵپشت بەسەرچاوەی هێزەکانی نەیاری ئێران بڵاوی کردەوە کە چالاکی پرۆتستۆیی لە زانکۆی تاران و شارەکانی پیرانشارو کامیاران لەباکوری رۆژئاوای ئێران رویان داوە.

رۆژنامەکە دەنوسێ لە شارە کوردنشینەکانی وەک مەهاباد، سنە و زۆر شوێنی دیکە حکومەتی نیزامی راگەیەنراوە.

ئەم رۆژنامەیە لەراپۆرتی خۆیدا دەنوسێ: لەناو ئەو پێنج کەسە ئیعدامکراوەدا، شیرین عەلەم هولی ژنێکە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا دانی بەتاوانەکەی داناوە و ئیعدامکراوەکانی دیکەش واتە فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی تۆمەتی ئەندامێتی پەژاکیان دراوەتە پاڵ.

سەرجەم حزبە کوردیەکان ئەوە رەت دەکەنەوە کەسانی ئیعدامکراو دەستیان لە کردەوەی تیرۆریستیدا هەبێ. کاوە ئاسنگەری وتەبێژی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەمبارەوە گوتی "رژێمێک کە هاتنی بومەلەرزە بە جلی ژنانەوە دەبەستێتەوە، سەیر نیە کە چالاکی مەدەنیش وەک بۆمب چاندن بەناو بکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە