حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان

Sunday, 29/12/2013, 12:00

1465 بینراوە


بەرایی:
نوسەرمان کوێر خامە ، دیرۆک ناسمان حیزبی ،شاعیرمان کڵۆڵ ، زمانمان بریندار و بێ خاوەن ، خاکمان زەندۆڵ زەندۆڵ ، ماڵمان پەرێشان و بێ دەرو پەیکەر ! بۆ چی سکاڵا لە جوژمن دەکەین ؟ هاتو هاوارمان دێ . نەتەوەیەک کە بۆ رزگاری خۆی مێژووی بەدەستی بیانی رێکارو رێی چارەی بۆ دەست نیشان کرابێ،، هەر ئاوای لێ بەسەردێ کە لە رۆژهەڵاتی وڵات توشی بووە ؟ سەردەمی شایەتی بنە ماڵەی تون بەتونی پەهلەوی رەزا شایان بۆ داتاشین لە گیانی کوردیان بەر دا ، کۆماری مهابادیان کردە دەستەچێلەی ئاوری بەرژەوەندی لە خشتەیان برد ! قازی نەمرو هاوڕێیانی لەدار دران . ئەوی مابۆوە رووی لە هەندەران کردو دەرباز بوو .
ئیمپریوکانی بریتانیا کە دیتیان رەزاشا کەڵکی نەماوە لە دوڕگەیەکیان کردو لەوێ دڵی تۆقی . کوڕەکەی هات پاش چەند دەیە ئەویش بەدەردی باوکی چوو . نۆرە گەیشتە خومەینی و دەعبایەک بەناوی کۆماری ئیسلامی . هەتا ئێرە کوردو ئەو حیزبانەی کە لەسەر خەڵکی هەژار نازناوی شۆڕشگێڕیان لەسەر خۆیان نابوو هەر بە قەرای خاجە حافیزی شیرازی رۆڵیان گێڕاوە . بابی شای بە تفەنگی حیزبی کوردی نەرووخا ، کوڕەکەشی هەروەتر . ئەوەما شۆڕبونەوەی حیزبەکان بوو بۆ ئەو بەشە لەوڵات . درووشمی قەبە قەبە ، خۆبەزلزانی ، درۆ ، شەڕی ناوخۆیی ، شەڕە شەهید بەوواتایە کێ شەهیدی زیاترە ئەو حیزبی سەرەکییە ! ئەوە ٣٥ ساڵە ساڵە بەفیتی دەسەڵاتی کورد لە باشور دوچاری دێوەزمەی کەمپنشینە بون ئاوێ بێنەو دەستان بشۆ لەوەش بترازێ قسەی بێ ماناو ، بێ جێش هەر بەردەوامە !؟ مەبەستی سەرەکی لەو کورتە باسەدا ئەو نییە کە کەش زوێر بێ یا خراپی لێک داتەوە . ڕەوڕەوەی مێژوو بۆ من وتۆ کۆڵ نادا راناوەستێ ، جا پێت خۆش بێ یانژی پێت ناخۆش بێ ، خوداڕاستان ئەوەیە کە لەو چەند رستەیەی خواروو دیاننوسمەوە:
لە پەڕتوکی ،، حکومەتی میللی کوردوستان (ساڵی ١٩٤٦ز) ولیام ئیگڵتۆن جونیۆز ،،لە وەرگێڕانی، بیرمەندی بەتوانا جەنابی ،موحەممەد سەمەدی ، ئاوا نوسراوە . (بۆ بەرپرچدانەوەی ئەو بەڵگانە هەر کەس جوابی هەیە دەتوانێ رووی کاو بۆمان بنوسێتەوە . سپاسی دەکەین) ، هەموو بە پەلە خەریکی ئەوە بون پێشنیارەکەی / باقرئۆف / لەمەڕگۆڕینی ناوی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد / ژ. ک. / بە حیزبی دێمۆکڕات !؟ جێبە جێ بکەن . لە سێپتامبری ١٩٤٥ / هاشمئۆف / کونسولی رووس لە ورمێ ناوەندێکی پەیوەندی فەرهەنگی لە مهاباد کردەوە ! (ئەو ناوەندەش هەر بە دەستی بیانی کراوەتەوە ؟).
قازی موحەممەد،،ناچار لە نوامبری ١٩٤٥ ز نزیکەی ٦٠ کەس لە سەرۆک هەزەکان وخەڵکی شاری بۆ ئەو ناوەندە فەرهەنگییە بانگ کرد .رووسەکان ئەگاداری ئەو بانگ هێشتنە بون . پێشەوا حەولی دا بە ئارامی ولەسەرخۆ مەبەستی ئەو کۆبونەوەیە شی کاتەوە .لەسەفەری باکوو قسەکانی / باقرئۆف / دەستی پێکرد لە دێمۆکڕاسی دواو گۆڕینی ناوی کۆمەڵەی ژ، ک، بە حیزبی دێمۆکڕات .(درووشمی دێمۆکڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردوستان لەوێڕا چەسپا) و گوتی برایانی رووس یارمەتی حیزبی نوێ دەدەن !لەسەر ئەو هەڵویستە کەس متەقی لێ نەهات .و........جا خوێنەری بەڕێز لێم زوێر مەبە وبۆ خۆت سەر پشک بە ئەوەیە بەشێک لە مێژووی خۆمان .
لەوسەردەمەشدا خەریکە هەر هەمان مێژوومان بۆ دووپات دەکەنەوە ! ئەو دەسەڵاتەی کەلە باشور چێ بووە هەزار ساڵی دیش بە تفەنگی مامەو کاکەی سەدامیان بۆ نادەرووخا . ئەڕۆکانەش بونە کەڵەگا لەسەر خەڵکی هەژار . ئاوی حوزێکیان لە هەولێرێ بۆ پڕ نابێ دەچن دەبنە کاربەدەستی گەندەڵخانەیەکی وەکی ئەردۆغانی کورد کوژ . بۆ کەس لەخۆی ناپرسێ ئەوە چەند رۆژە هەژار کوژێکی وەک سەنگاوی ناچێتە بەر دەم دادگا ؟!
جەعفەر کەریمی/ ٢٩/ ١٢/ ٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە