پیاوانى پاراستن بەربوونە گیان یەك لە خانەقین و كەلار

Wednesday, 09/09/2009, 12:00

2069 بینراوە


ئەمرۆ لە كەلار بەرپرسى ئاسایشى پارتى شیخ علاالدینى سۆلە لە لایەن چەكدارانى تاهیرە سوورى بەریوەبەرى ئاسایش لە ژیر زەختى لوولە چەك لادرا وە جیگرەكەى كۆنە جەلالیەكى نەخویندەوارە و ئیستا لە ناو پارتیە خرایە جیگاى .

هەمان گرووپ سەیارەكەى شیخ علاالدین یان بە زۆر لیسەندووە و بردوویانە بۆ خانقین و تا ئیستا ئالۆزى لە نیوانیان بەردەوامە و بوونەتە دوو دەستەى چەكدار لە جیاتى پاراستنى سەرۆمالى هاولاتیان بەربوونەتە شرە خۆرى و تالان كردنى یەكتر و بریارە لیژنەیەك بە پەلە لە پاراستنى پارتیەوە بگاتە كەلار بۆ چارەسەر كردنى .

خوینەرانى كوردستان پۆست لە ئەنجامى ئەم شەرە ئاگادار دەكەینەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە