مامۆستا جعفر(فازل کریم احمد) و کلاواتهکانی
Tuesday, 02/03/2010, 12:00
2552 بینراوە
هه‌ژاره‌کان گه‌رمیان
له رۆژنامه‌ی رۆژنامه هه‌واڵێک بڵاو کرابووه که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به نیازه مامۆستا جه‌عفه‌ر(فازل کریم احمد) ده‌سگیر بکات و تووشی سزا و لێپێچانه‌وه بکات و ئه‌و خۆی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ده‌کاته‌وه. له رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا هاتووه که یه‌کێتی نیشتمانی بڕیاری ده‌رکردنی مامۆستا جه‌عفه‌ری له ریزه‌کانی خۆی داوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ره له نزیکه‌وه نه‌ناسێ و ته‌نیا وتار و نوسینه‌کانی ئه‌وی خوێندبێته‌وه واده‌زانێ پیاوێکی زۆر خاوێن و دڵسۆزه و ته‌نیا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و گه‌لی کورد و کوردستان ده‌کاته‌وه به‌ڵام به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه و ته‌نها بیر له خۆی و گیرفان خۆی و زگ و به‌رزگی خۆی و ماڵی خۆی و قه‌ومه نزیکه‌کان خۆی ئه‌کاته‌وه.
چه‌ندین ساڵ ئه‌م مامۆستا جه‌عفه‌ره له ئه‌ڵمانیا بوو و دژایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی ئه‌کرد. ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ ئاڵای شۆڕش کاری ده‌کرد و ئه‌م ئیشی ئه‌وه بو جوێن به مام جه‌لال و یه‌کیتی بدات.
له ئه‌ڵمانیا سه‌دان هه‌زار مارکی ئه‌ڵمانی به ناوی منداڵی کورد کۆکرده‌وه و بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک فلس بداته منداڵی لێقه‌وماوی کورد، پاره‌که‌ی له به‌ینی خۆی و خۆشکهزاکانیدا که دانیشتوی که‌لارن به‌ش کرد و خوارد.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌رگای کوردستان کراوه و پاره له‌وێ زۆر بوو و ده‌سه‌ڵات جێگیر بوو و جاده پان بوو، مامۆستا جه‌عفه‌ر خۆی پێچاوه و گه‌ڕاوه بۆ کوردستان و له‌وێ ئه‌و یه‌کێتیه‌ی ئه‌و جوێنی پێ ده‌دا، ده‌زگایه‌کی بۆ کرده‌وه به ناوی مه‌کته‌بی بیر‌و هۆشیاری و بۆ خۆی پاره که‌وته ژێر ده‌ستی و ئیتر زیاتر ده‌می چه‌ور بوو و ده‌ستی کرد به دامه‌زراندنی خزم و که‌سوکاری خۆی له‌م دائیره و ئه‌و دائیره و ده‌ستی کرد به دزی و گیرفان پڕ کردن.
مامۆستا جه‌عفه‌ر برایه‌کی خۆی به ناوی عادل که له که‌لار داده‌نیشێ که یه‌ک رۆژ پێشمه‌رگایه‌تی نه‌کردووه و کاتی خۆی به ناوی پێشمه‌رگه‌وه و له ڕێگه‌ی شێخ جه‌عفه‌ری زاوایه‌وه به تفه‌نگێکه‌وه ته‌سلیم به حکومه‌ت کرایه‌وه، چه‌ند ساڵێکه به پله‌ی مقدم یان نقیب خانه‌شین کردوه.
خوشکه‌زایه‌کی خۆی به ناوی ژاکاو یان کاژاو که کۆلیژی زمانی ئینگلیزی ئیوارانی ته‌واو کردوه، به مامۆستای زوبانی ئینگلیزی له کۆلیژی که‌لار دامه‌زراندوه. ئه‌م ژاکاوه ئه‌وه‌ی نایزانێ زمانی ئینگلیزیه و نه‌ک هه‌ر ئینگلیزی عه‌ره‌بی و کوردی هه‌م نازانێ.
خوشکه‌زایه‌کی خۆی به ناوی جه‌لال له مه‌کته‌بی بیروهۆشیاری دامه‌زراندبو و دواتر ئه‌م جه‌لاله ده‌ستی به کاری بازرگانی کرد و له مه‌کته‌به نه‌ما به‌ڵام تا ئیستاش مه‌عاشه‌که‌ی جارانی ئه‌و مه‌کته‌به وه‌رئه‌گرێ.
زیاتر له 15-20 حیمایه‌ی هه‌یه که زۆریان برازا و زاوا و خزمی خۆیانه.
به‌ر له ماوه‌یه‌ک له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی که‌سێک به ناوی عبدالله جه‌عفه‌ر به ناوی ئه‌و لیسته‌وه که ناوی (لیستی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانه)/ قائمە مێالح القومیات، که لیستێکه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق، به ناوی وته‌بێژ قسه‌ی کردبو. ئه‌م عبدالله جعفره، هه‌موو ژیانی به‌عسی بووه و په‌یوه‌ندی به حکومه‌تی به‌عسه‌وه بوه. ئه‌م عبداللهیه له‌گه‌ڵ باوکی‌دا که ناوی شێخ جعفره و له که‌لار داده‌نیشێ له ساڵه‌کانی 1980 و له کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق چونه خزمه‌ت سه‌دام حسین و چه‌ند کیلو ئاڵتونیان پێشکه‌ش کرد به سه‌دام حسین و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسین گرت. ئه‌و وێنه‌یه که شێخ جعفر و عبدالله‌ی کوڕی له لای ده‌ستی راست و ده‌ستی چه‌پی سه‌دامه‌وه راوه‌ستابون و سه‌دام له‌به‌ینیان بو. ئه‌و وێنه‌یه شێخ جعفر له ماڵی خۆیان هه‌تاکو ساڵی 1991 و کاتی راپه‌رین به دیواره‌وه ههڵیواسیبو دواتر لای برد. شێخ جه‌عفه‌ر خۆی له سه‌رده‌می حکومه‌تی به‌عسدا به‌کرێگیراوی موخابه‌راتی عیرا ق بو و ئیشی بۆ ئه‌من و موخابه‌رات ده‌کرد و عبدالله‌ی کوریشی که له به‌غداد ژیانی ئه‌کرد ئه‌و کاته ئه‌ویش له‌گه‌ڵ باوکی‌دا هاتوچۆی مخابرات و ئه‌منی ده‌کرد. عبدالله جعفر که ئیستا به ناوی لیسته‌وه قسه ده‌کات یه‌ک رۆژ له ژیانی خۆی کوردایه‌تی نه‌کردوه و په‌یوه‌ندی به حیزبی کوردی و پێشمه‌رگه و شۆرشی کورد نه‌بوه به‌لکو دژی ئه‌وانه بوه و زۆر له زوه‌وه له ئوروپا ئه‌ژی و له‌وێش هه‌ر خه‌ریکی قاچاغ و دزی و کار ناقانونی و ملشکاندن خه‌ڵک بوه و تا ئیسا هه‌ر وا ئه‌کا.
یه‌ک له مرشحهکانی مامۆستا جه‌عفه‌ر بۆ په‌رله‌مانی عێراق کابرایه‌که ناوی نه‌جیب وه‌هابه ئه‌م کابرایه خۆی به راست ناوی نجم ا‌لدین وه‌هابه. ئه‌م کابرایه زاوای مامۆستا جه‌عفه‌ره و به یارمه‌تی مامۆستا جه‌عفه‌ر له کۆلیژی که‌لار دامه‌زراوه به مامۆستا و به شه‌هاده‌ی دوکتۆرا. ئه‌م کابرایه هه‌م شهادهکهی ته‌زویره و له ئیران وه‌ری گرتوه و هه‌م کوردی نازانێت. ئه‌م نجم الدینه زۆرتر له 25 ساڵ له ئیران ئه‌ژیا و له‌وێ له‌گه‌ڵ مجلس الاعلی للپورە الاسلامیە جه‌ماعه‌تی حه‌کیم ئیشی ده‌کرد و ئه‌ندام و پیاوی ئه‌وان بو و ئیشی بۆ ئیگلاعاتی ئیران ده‌کرد و ناوی خۆی نابو (سید امیر الحسینی). ئه‌و کاته وا له‌گه‌ل مجلس الاعلی بوو له بنیاد شهیدیش کاری ئه‌کرد له‌وێ نیوه‌ی ممتلکات و شته‌کان بنیاد شهیدی تاڵان کرد و دزی و فرۆشتی. ئیستا ئه‌و پیاوه مباره‌که مرشح مامۆستا جه‌عفه‌ره بۆ په‌رله‌مان عێراق.
یه‌کێک تر له مرشحهکان مامۆستا جعفر خۆشکزاکهیهتی وا ناوی ژاکاو جعفر عبداللهیه. ئه‌مه نه کوردی نه عربی نه ئینگلیزی نازانێ و هه‌ر هیچ عه‌قڵ و فهمی نیه. ئه‌مه ته‌مه‌ڵترین قوتابی بو له وه‌خت خۆی و به واسگه له کولیه وه‌ریان گرد. ئه‌مه تعیینی له زانکۆ وه‌ک مامۆستا هه‌م به واسگه بو. ئه‌گه‌ر که‌سێک له هه‌ڵبژاردن ده‌نگ بدات به ئه‌م که‌سه ئه‌وه ته‌نها له‌به‌ر له‌ش و شکڵ و چاو و برۆی ده‌نگی پێ ئه‌دات.
مرشحێک تر مامۆستا جعفر بۆ پرلهمان عبدالعزیز حسنه، ئه‌م عزیزه برای حمه‌ی مه‌لا حسن قائمقام خانقینه وا خه‌ڵک ناوی ناوه حمهنیمه. یعنی هه‌رکه‌س بچیته لای یا کار بۆ هه‌ر که‌س بکا داوای نیمه‌ی قانجاز و پاره‌که لێی ئه‌کا و و ئه‌بیته شه‌ریک له‌گه‌لی. عزیز برای له ئه‌ڵمانیا بو و هه‌رچی کار خراپ هه‌یه کردویه‌تی و قه‌ت په‌یوه‌ندی به کار کورد و ئه‌و قسانه‌ی نه‌بو و ئه‌میش مشه‌خۆره. ئیستا عزیز مرشحه بۆ پرلمان.
یه‌کێک تر له مرشحین مامۆستا جعفر، ێبیحه ژن جبار فرمانه. گشت کوردایتی و کار باش ئه‌م ژنه هه‌ر ئه‌وه‌سا ژن جبار فرمان بوه ئیتر هیچ.
مامۆستا جه‌عفر ئه‌م لیسته‌ی به پاره‌ی یه‌کێتی دروست کردوه و جه‌ند ملیۆن دۆلاری له یه‌کێتی نیشتمانی وه‌رگرتوه بۆ ئه‌و ئیشه و له عه‌ینی وه‌خت وا نیشان ئه‌دا ئه‌و هه‌ر وا خۆی وه‌سه‌رخۆی ئه‌و کاره ئه‌کا و له رۆژنامه‌ی رووداو ئه‌ڵێ یه‌ک فلسی عێراقی نیانه و ناتوانێ ێه‌رف بکات بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌و راست ده‌کات یه‌ک فلسی عێراقی نیه به‌ڵام هه‌زاران دۆلار ئه‌مریکی هه‌یه.
مامۆستا جعفر کتێبێکی نوسیوه به ناوی (مام جه‌لال) ئه‌وه به‌رزترین پله‌ی خزمه‌تکاری و خۆفرۆشتنی ئه‌وه بۆ یه‌کیتی نیشتمانی و مام جه‌لال که ئه‌و خۆی ده‌یان ساڵ جوێنی پییان ئه‌دا.
یه‌کیک له‌و که‌سانه‌ی که فاچل کریم احمد و عبدالله جعفری وته‌بیژی ئه‌و و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌مان ئه‌ناسێ، احسان مرزا ره‌شیده که له خانه‌قین ئه‌ژی و ئیستا له‌گه‌ڵ حزبیکی کوردی ئیش ئه‌کات. احسان مرزا رشید باش ماڵ شیخ جه‌عفه‌ر و عبدالله‌ی کوری ئه‌ناسێ و ئه‌زانی ئه‌و ماڵه چه‌ند خزمه‌تیان به به‌عس و مخابرات کردوه. احسان مرزا رشید خۆی پیاوی رژیم بو و به‌عسی بو.
مامۆستا جه‌عفه‌ر، کابرایه‌کی زۆر ئینتهازی و دورووه و بۆ پاره ئاماده‌ی هه‌مو شتێکه حتی خۆفرۆشتن. ئه‌و ئیستا خاوه‌نی خان‌و و سیاره و حمایه و هه‌زار شتی تره. ئه‌و کتێبی دژی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا نوسیوه به‌ڵام له ترسان نه‌یوێراوه نه‌شری بکات وه ئیستا ته‌مه‌لوق بۆ لیستی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌کات له رۆژنامه‌ی رووداو.
مامۆستا جعفر به‌رله پێنج شه‌ش ساڵ خۆی و خویشکهزاکهی وا ناوی جه‌لال جعفر و برازاکه‌ی له ئاوی دوکان یه‌کێک لهحمایهکان خۆی کوشت. ئه‌و حمایه کوژراوه ناوی ئه‌میر بو و کورد فه‌یلی بو.
ئیستا مامۆستا جعفر ئه‌یه‌وێت کلاو بناته سه‌ر خه‌ڵک و گاڵته به خه‌ڵک بکات به‌ڵام به‌رله‌وه ئه‌و گاڵته به خه‌ڵک بکات ئه‌و خۆی جێی گاڵته‌یه و حقوایه خۆی به ریشی خۆی پێ بکه‌نی.
که‌لار خانه‌قین
شباگ 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست