بۆ به ڕێز گه لی جوله که . بۆبه ڕێزان ئه ندامانی پارله مانی اسرائیل . بۆ به ڕێز حکومه تی اسرائیل.

Tuesday, 15/06/2010, 12:00

2101 بینراوە


سڵاو ڕێز.....
به ڕێزان/ له م ڕۆژانه دا شانۆگه ری تورکیا و ئه ردۆغان ده بینین ،که وا پیشانی ئه ده ن مه به ستیانه یارمه تی لێقه ومانی غه زه بده ن ،خۆیان وا پێشان دا که یارمه تی ده ری هه ژارانن له جیهان و پارێزگاری ئه که ن له گه لانی بن ده ست ،له کا تێکدا که به بڕیاری ئه ردۆغان ڕۆژانه منداڵانی کورد ده کوژرێن وزیندانی ده کرێن وهه موو کوردستان به بۆمب وێران ده که ن ،به ملێۆنان کورد ئاواره کراون ،ته نانه ت مافی خوێندن به زمانی دایک بۆ کورد ڕ ه وا نابینن و وه ک تاوان ده یبینن ،هه مو هه وڵه کانی ئاشتی خوازی کوردان ڕه ت ده که نه وه، و هه رتاکێکی کوردی خا وه ن هه ڵوێست که داخوازی ما فی خۆی بکات به تیرۆریست ده زانن ،حکومه تی ئه ردۆغان له گه ڵ حکومه تی ئیسلامی ئێران ئه حمه دی نه ژاد هاوکاری ده که ن بۆ دروست کردنی چه کی ئه تۆمی و کۆمه ڵ کوژی ،ئه م شانۆ گه ریه ی یارمه تی دانی غه زه هه وڵدانه بۆ شاردنه وه ی ئه م پیلانه شومه ،ده یا نه وێت له سایه ی ئه م شانۆگه ریه پیلا نه شومه کانیان به ڕیوه ببه ن ،به رده وام بن له ده سه ڵا تی دیکتاتۆری خۆیان.
به ڕێزان....
ئه ردۆغان، ئه حمه دی نه ژاد، و ئه سه د قاتلی هه زاران کوردستانی سڤیلن ،خاوه نی گه وره ترین زیندانه کانی ڕۆژ هه لا تی ناڤینن، و له م وڵاتانه ئه شکه نجه، بێ یاسایی، و بێکاری به تایبه ت کوشتنی ژنان له ئا ستێکی هه ره به رزدایه ،ئه گه ر مه به ستیان یارمه تی لێقه ومانی غه زه و فه له ستینه با سه ره تا ئاوڕێک له نا و ووڵاتی خۆیان بده نه وه و ده ست له کوشتن وئه شکه نجه و وێران کردنی کوردستان هه ڵبگرن، به ڵام به پێچه وا نه وه مه به ستیان یارمه تی دان نیه ،به ڵکو مه به ستیان فریودانی ڕای گشتی جیهانه ،هه وڵ ئه ده ن ئه و زوڵم زۆره ی که له ملله تی کورد و گه لا نی نا وچه که ده کرێت دا بپۆشن ویارمه تی گروپه تیرۆریسته ڕادیکا ڵه کان بده ن، و به تا یبه ت کاتی زیاتر بۆ حکومه تی ئیسلامی ئێران به ده ست بخه ن ،تاکو جیهان نه توانێت ڕێگا بگرێت له پلانی شومی دروست کردنی چه کی ئه تۆ می، وه ک ده ر ئه که وێت به تایبه ت هه وڵه کانی ئه ردۆغان له پشتیوانی دروست کردنی بۆ حکومه تی ئیسلامی ئێران به یارمه تی به رازیل ،ته نیا وته نیا مه به ستیان فریودانی ڕای گشتی جیهانی یه ،تاکو حکو مه تی دیکتاتۆری ئیسلا می ئێرا ن ده ستی بگات به چه کی نا وه کی...
ئه ردۆغان وئه حمه دی نه ژاد پێیان وا یه به ده سته به رکردنی چه کی ئه تۆمی ئه توانن باشتر مه را مه کانی خۆیان پێک بهێنن ،به داخه وه به م شانۆگه ر یه ی غه زه زۆرێک له ڕێک خرا وه کانی یارمه تی ده رو مافی مرۆڤی جیهانی و وڵاتانی جیهان که وتونه ته ژێر کاریگه ری سیاسه تی پڕ له فێڵی ئه ردۆغان ،پرسیار له و ڕێکخراوانه ده که ین ئه ی بۆ ئه ردۆغان ده ست له کوشتنی منداڵانی کورد هه ڵناگرێت ؟ده ست له وێران کردنی گوند و شاره کانی کوردستان هه ڵناگرێت؟ئه ی بۆ داخوازی ئاشتی ملله تی کورد په سه ند ناکات؟...
ئه ردۆغانی مرۆڤ دۆست که سه رۆک وه زیره وه سه رۆک کۆماری تورکیاش هاوڕێی ئه وه له نا وپه رله مانی تورکیاش زۆرینه ی هه یه، ئه وه زیاتر له 7 ساڵه له ده سه ڵا تدایه بۆ 25 ملێۆن کورد له وڵاتی تورکیا هیچ مافێک به ڕه وا نابینێت، ئا یا ئه و مافی اسرائیل بۆ فلستینیه کان به ڕه وا ده بینێت؟ئه ردۆگان ئا ماده یه ئه و مافه بۆ کوردی تورکیا قه بوڵ بکات؟ ئایا ئه ردۆغان په سه ند ده کات نه ک یارمه تی به ڵکو شاندی ئاشتی جیهانی سه ردانی قه ندیل ومه خمور بکه ن؟ ئه حمه دی نه ژاد ڕۆژانه خه ڵکی سڤیل ئیعدام ده کا ت، وه ئه ردۆگانیش چه پڵه ی بۆ لیده دات، باڕێکخراوه کانی مافی مرۆڤ و یارمه تی ده ری جیها نی و وڵاتانی جیهانی فریو نه درێن .
به ڕێزان... پیلا نه که زۆر گه وره تره ... هاوپه یمانی ئه حمه دی نه ژاد ،ئه ردۆگان ئه سه د وه ک هاوپه یمانی فاشیستی ئاڵمان ئیتاڵیا و ژاپۆن له شه ڕی جیهانی دووه م دایه، ئه م هاو په یمانی یه فاشیستیه له دژی گه لانی ناوچه که به گشتی و به تایبه تی له دژی گه لانی کورد و جوله که و ئه رمه نه ،مه به ستیان زیندوو کردنه وه ی ئمپراتۆریه تی عوسمانی و سه فه وی یه له ڕۆژهه ڵاتی ناڤین، به ڵام به شێوازێکی نوێ.
ئه م هاوپه یمانێتی یه هه موو ناوچه که به ئێران و تورکیا شه وه توشی کاره سات ده کات ئه گه ر ده ستیان به چه کی کۆمه ڵ کوژ و ناوکی بگات ده توانن ئیدی هه مو بڕیاره کانی ناوده وڵه تی ژێر پێ بکه ن ،هه رچه نده ئێستاش ئه م کاره ده که ن،مه ترسی کۆمه ڵ کوژی له سه ر گه لی جوله که و کورد له ئاستێکی به رزدایه گه لی ئه رمه نیان قه تل وعام کرد. ئه م هاوپه یمانی یه فاشستی یه له ئارادایه.
ئه م هاوپه یمانی یه فاشیستی یه ی ئه ردۆگان ،ئه حمه دی نه ژاد ئه سه د کاتێک یارمه تی ده ری گروپه تووند ڕه وه کانی وه ک حه ماس و حزب الله و تاڵیبان وقاعیده بده ن مه ترسی یه که ی زۆر جدی و گه وره یه پێویسته هه مو جیهانی ئازادو دیموکرات وگه لانی ناوچه که به تایبه ت گه لانی جوله که و ئه رمه ن و کورد ئه م مه ترسی یه ببینن وه له دژی ئه م پیلانه شومه بوه ستن و هاوکاری یه کتر بکه ن ،به داخه وه له ڕابردودا و له به ر ئه گه ری جۆراو جۆر ئه وهاریکاری یه نه بووه و حکومه تی ئیسرائیل به ناڕه وا له دژی گه لی کورد یارمه تی حکومه تی تورکیای داوه ،به تایبه ت له ڕفاندن و دیل گرتنی به ڕێز ئۆ جه لان و یارمه تی له شکری تورکیاشی داوه به تایبه ت له شه ڕ دژی کورد و وێران کردنی کوردستان له لا یه ن حکومه تی تورکیاوه .
بۆ ڕیسواکردن و پێش گرتن له به رامبه ر ئه م پیلانه شومه فاشیستی یه ئه ر دۆگان و ئه حمه دی نه ژاد و ئه سه دکه به ناوی پیرۆزی ئاینه وه ده یکه ن پێویسته هه مو جیهانی ئازاد و دیموکرات به تایبه ت گه لانی جوله که هاوکاری یه کتر بکه ن بۆ هاوکاری کردن ومتمانه دروست بوون پێویسته ئه م خاڵانه له به رچاو بگیرێن....
1/حکومه تی ئیسرائیل هه مو هاوکاری خۆی به تایبه ت هاریکاری له شکری بۆ حکومه تی تورکییا ڕابگرێت .
2/حکومه تی ئیسرائیل داوای لێبوردن له گه لی کورد بکات ،له به ر به شداری کردن و یارمه تی دانی له شه ڕی ناڕه وای حکومه تی تورکییا له دژی گه لی کوردستان به تایبه ت له پیلانی ڕفاندن و دیل گرتنی به ڕیز ئۆجه لان .
3/هه وڵ بدرێت ناوی پ.ک.ک له لیستی ناوی ڕێکخراوه تیرۆریستی یه کان ده ربهێنرێت ،چونکه هه مو جیهان ده زانێت ئه م بریاره ناڕه وایه .
4/ڕێکخستنی کۆنفرانسێکی ناو ده وڵه تی بۆ چاره سه رکردنی پرسی 50ملێون کورد له نه ته وه ئێک گرتووه کان وڕه وا دیتنی مافی چاره نوسی بۆ گه لی کورد وه ک مافێکی سروشتی جیهانی .
5/یارمه تی دانی په نابه رانی کورد له جیهان به گشتی و یارمه تی دانی په نابه رانی که مپی مه خمور به تایبه تی وکه مپه کانی تر که ماڵه کانیان له لایه ن حکومه ته کانی ئیسلامی و ئه حمه دی نه ژاد و ئه ردۆگان وه وێران کراوه .
6/ناردنی شاندێکی ئاشتی پارله مانتاران و که سایه تی ،جیهانی وئیسرائیلی بۆ قه ندیل بۆ گفتو گۆ کردنی ڕێگا چاره ی ئاشتیانه بۆ کێشه ی کوردی له گه ڵ سه رکردایه تی کوردانی باکوری کوردستان .
7/هاوکاری کردن له دژی دروست کردنی چه کی کۆکوژ و ئه تۆمی له لا یه ن حکومه تی ئیسلامی ایران وتورکیا وسوریاو عێراق .
8/په له کردن له چاره سه رکردن کێشه ی فه له ستین به ڕێگای ئاشتیانه له لایه ن ده وڵه تی ئیسرائیل به شێوازێکی عادیلانه .
9/ دان پێدانان به ده وڵه تی ئیسرائیل ومافی ژیان بۆ گه لی جوله که وه ک هه مو گه لانی جیهان به ئاشتی بژیت.
10/ئه م هاوکاریی یه به هیچ شێوه یه ک له دژی گه لانی ناوچه و به تایبه ت گه لی فه له ستین نی یه ،ته نیا مه به ست له م هاوکار یی یه دژایه تی هاو په یمانی فاشیستی ئه حمه دی نه ژاد و ئه ردۆگانه و هه وڵدانه بۆ ئه وه ی ده ستیان نه گات به چه کی ئه تۆمی .
11/گه لی کورد ،به هه مو ڕێکخراوه کانیی یه وه له گه ڵ گه لی ئیسرائیل به هه موو ڕێکخراوه کا نی یه وه به هاوکاری ڕێکخراوه کانی جیهانی مافی مرۆڤ وئاشتی خواز و دیموکرات له سه رتاسه ری جیهان ،پێویسته ئه م هاوکاریه بکه ن ،تاکو ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناڤین توشی کاره سات و کۆمه ڵ کوژی و شه رنه بیت و جارێکی تر له جیهان وه ک کۆمه ڵ کوژی ئه رمه نی وماڵ وێرانی گه لی کورد دوباره نه بێته وه و ده رفه تی ژیان بۆ گه لی جوله که ش هه بیت به ئاشتی یانه له سه ر خاکی خۆی ژیان بکه ن ومافی میلله تی فه له ستینیش دابین بکرێت .
وه مافی چاره نوسین بۆ گه لی کورد دابین بکرێت .
له کۆتایی دا ......
قاتلانی گه لی کورد دوژمنانی گه لی جوله که ن ،ئه وان هاو په یمانن ئه ی بۆ گه لی کورد و جوله که نه بن به دۆستی یه کتر؟

سویسرا
1.6.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە