هەڵبژاردنەکانی ئه‌وروپا و شەڕێکی بێ وێنە لەسەر دەسەڵات

Sunday, 11/05/2014, 12:00

1718 بینراوە







کورتە بەرایی:
لەدونیای ئاڵۆزی سەردەمدا ئەگەر رۆژێک مرۆو لەخەو ڕاپەڕی وببینێ خۆر،، لەخۆرائاواوە بەرو رۆژهەڵات لە ئاوابوندایە! نابێ تووشی سەرسووڕمان بێ. لە شەیتانە بازاڕی سیاسەتی سەردەم دا هەموو ئاڵوگۆڕێک مومکینە. شەڕەجودا جوداکانی مەزنی ئەو سەدەیە دەبنە هۆی گەلێک رووداوی نەخوازراو. ئەو رووداوانەش بەربینگی نەتەوەی کوردیش دەگرێتەوە. چون ئێمە نابێ لە بیرمان بچێ،بۆ گەیشتن بە مافەکانمان ناتوانین لە جەغزی سیاسەتو ئاڵوگۆڕەکان ئەم جیهاندا وەک تەماشاچی رابمێنین. هەڵبژاردنەکای ئەو دواییە وڵاتانی ئورووپی بە هۆی خراپی بارودۆخی ئابوری ئەو وڵاتانە دۆزی کوردیش دەگرێتەوە.پرسیار ئەوەیە؟ لەکام بەشی وڵاتی کورد دەسەڵاتی کوردی دەتوانێ جێگای خۆی لەو بازاڕە هەمەڕەنگەدا بکاتەوە؟ کام رێخستنی کوردی ئەو تواناییە هەیە خۆ لە قەرەی سیاسەتی سەردەمدا ببینێتە؟ داهاتوی نە چەندان دوور زۆر بابەت دەخەنە روو. ئێمەش چاوەڕوان دەبین. ج/ک/.
دەقی وەرگێڕان: ئەوساڵ لە پارڵمانی ئورووپا لە رۆژەکانی ٢٢تا٢٥ مانگی مەی (١تا٤ جۆزەردان) هەڵبژاردنێک بە رێوە دەچێ. ئەو هەڵبژاردنە شەڕێکی بێ وێنەیە لە نێوان بەرە جیاوازەکانی جۆراوجۆر لە ئورووپا لەسەر دەسەڵات لە وڵاتانی ئورووپاییدا. بۆیەکەمین جارە حیزبەکانی دژبەری یەکێتی ئورووپا لە زۆربەی وڵاتەکاندا رۆڵێکی گەورە ومەزن دەگێڕن لە گەورەترین هەڵبژاردنێکی کە ئێستا ئورووپا بە خۆیەوە دیتویە. ٧٥١ کەس بۆ نوێنەرایەتی زیاتر لە ٥٠٠ میلیون کەس لە ٢٨ وڵات هەڵدەبژێردرێن.
ئایا هەڵبژاردن گرینگە؟
پارڵمانی ئورووپا تەنیا بنکەیەکی یەکێتی ئورووپایە کە نوێنەرەکانیان بە دەنگی راستەو خۆی خەڵک هەڵدبژێردرێن. هەر بۆیە شانسی دانیشتویانی یەکێتی ئورووپا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لە برۆکسێل پاتەختی بلژیک هەڵبژاردنێکە کە ٥ ساڵ جارێک بە ڕێوە دەچێ. پێویستە کە هەر یاسایەک جێگای رەزامەندی نوێنەرانی پارڵمانی ئورووپای لەسەر بێ بۆیە رۆڵێکی سەرەکیو گرینگی هەیە. ئاوسانی ئابوری (بوحڕانی ماڵی) بۆتە جێگای مشتومڕی راستەقینە بۆ داهاتووی پارڵمانی ئورووپا بۆیە ئەو هەڵبژاردنە دەورو تایبەتمەندی گرینگی خۆی هەیە. پرس ئەوەیە: ئایا دەنگدەران دەخوازن وڵاتانی ئەندام زیاتر لێکتر نزیک ببنەوە؟ یان ئایا خوازیاری ئورووپایەکی فدڕاڵن؟ یا دەخوازن دەسەڵات لە چەنگ پارڵمانی وڵاتی خۆیاندا ببێ؟ یانژی دەخوازن وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئورووپا نزیک بێتەوە؟ یا لێێ جودا ببێتەوە تەرکی بکا؟ هەر کات زۆرینە خوازیاری جودابونەوە لە یەکێتی ئورووپا بن ئەو کاتە پارڵمانی ئورووپا دەبێتە گۆڕەپانی دژبەرانی گرووپێکی مەزن دژ بە ئەندامبون لە یەکێتیەدا.

بابەتە گرینگەکان کامانەن؟؟
پەنابەران،،،! دەتوانێ یەکێک لە پرسە گرینگەکانی دەنگدەران بێ (و: خاڵیکی سرنج ڕاکێشە) . ئازادی جێگٶڕکێ لە یەکێتی ئورووپا لە لایان زۆربەی سیاسەتمەداران کەوتۆتە ژێر پرسیار؟ هۆیەکەش مەزن بونی پانتایی یەکێتی ئورووپایە کە بۆتە هۆی زێدە بونی هێزی کاری پەنابەران (پەناخوازان) .زۆربەی دەنگدەران نیگەرانن بە لە دەستدانی کارەکانیان. بە میلیونان گەنجی ئورووپی بێکارن و لە کار دەگەڕێن. بۆیە دروشمی پێکهێنانی کار و بردنەسەری رێژەی ئابوری لە دروشمە سەرەکیەکانی کەمپەینی ئەو هەڵبژاردنانە دەبێ. راپرسییەکان دەڵێن: مەزن بونەوەی قەرزەکان بۆتە هۆی زێدە بونی دژایەتی لە گەڵ یەکێتی ئورووپا لە زۆربەی وڵاتاندا . بۆیە چاوەڕوان دەکرێ کە حیزبی رەخنەگەرەکان لە یەکێتی ئورووپادا وەکی: بەرەی میللی لە فەڕانسە،،حیزبی سەربەخۆیی خواز لە بریتانیا لە هەڵبژاردنانە ئاکامێکی باشیان وەدەست کەوێ.
ئایا هەڵبژاردن کاریگەری لەسەر پێگەی کار بەدەستانی باڵادا هەیە؟
بەڵێ،، بۆیە کەمین جار کاریگەری لە هەڵبژاردنی بەر پرسی کومیسیونی ئورووپادا دەبێ. ئەو کۆمیسیونە بەشی بەڕێوەبردنی یەکێتی ئورووپایە. کە ئەرکی وی جێ بە جێ کردنی یاساکانەو هاوسەنگی لە گەڵ پەیمانەکانی یەکێتی ئورووپایە. پاڵێوراوی بەر پرس لە سەر کۆمیسیونی ئورووپا لە رێگای بەر پرسانی ٢٨ وڵاتی ئورووپی (شۆڕای ئورووپا) و بەسرنجدان بە ئاکامەکانی هەڵبژاردنەکان دەست نیشان دەکرێ ودەبێ جێگای رەزامەندی پارڵمانی ئورووپا بە دەست بێنێ. هەر کات زۆرینە لە گەڵ پاڵێوراوی ڕاگەیەندراو دژ بن دەبێ پاڵێوراوێکی نوێ دیاری بکرێ. نوێنەرانی پارڵمانی ئورووپا هەروەها پاڵێوراوەکانی دیش بۆ ٢٧ پۆستی کۆمیسیونی ئورووپا دەخەنە ژێر چاوە دێری. لە حاڵێکدا ئەو نوێنەرانە چەند پاڵێوراوێکیان قەبوڵ نەکردووە .
دەسەڵاتی (هێز) پارڵمانی ئورووپا لە کوێ دایە؟
هەڵبژاردن بە پێی رێژەی دەنگو کورسی دەبێ. ئەو سیستمە زیاتر بە قازانجی حیزبە بچووکەکانە کە لە سیستمی نۆرماڵدا شانسی کەمتریان هەیە. بۆ نمونە حیزبی سەربەخۆخوازی بریتانیا لە هەڵبژاردنی ئورووپادا ئاسانتر کورسی بە دەست دێنێ. لەو سیستمەدا هەر وڵاتێک دەتوانێ بە هەڵبژاردنی / لیستی کراوە،،یا،، لیستی بەستە (نەکراوە)/ بەشژار بێ. لە هەڵبژاردنی لیستی کراوە دەنگدەران دەتوانن بڵێن لە کام پاڵێوراو پشتیوانی دەکەن. ئەو سیستمە لە ١٦ وڵاتی وەک: ئوتریش، بلژیک، ئیتالیا، لێهستان،و سۆئێد بە رێوە بچێ.لە هەڵبژاردنی لیستی / بەستە،،یا،، نەهێنی / دەنگدەران دەنگ بە حیزبەکان دەدەن وحیزب چارەنوس سازە.. لە هەشت وڵات ئەو سیستمە پەیڕەو دەکرێ،وڵاتی فەڕانسە، ئاڵمان، بریتانیا(جگە لە ئیرلەند) سەر جەم دەنگدەران بۆ چارەسەری گرفتەکان دەنگ دەدەن سەرەڕای ئەوەش / سەوزەکان / مانیفیستۆیەکی یەکدەستیان هەیە.

فڕاکسیونەکان چۆن دروست دەبن؟ :
رێژەی کورسیەکان لە هەر وڵاتێک بە پێی رێژەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە دەنرخێنرێ. وڵاتی ئاڵمان بە هەبونی ٩٤ کورسی زۆرترین نوێنەری هەیە. فەڕانسە ٧٤ کورسی، ئیتالیا وبریتانیا هەر کام ٧٣ کورسییان هەیە. قیبرس وئەستۆنی و لۆکزامبۆرک و ماڵت هەر کام ٦ کورسیان لە پارلمانی ئورووپادا دەبێ. دوای هەڵبژاردن زۆرینەی حیزبەکان لە گەڵ گرووپەکانی هاوفکر فڕاکسیون دروست دەکەن. بۆ نمونە حیزبی کارگەر لە بریتانیا لە گەڵ سوسیال دێمۆکڕاتەکان و حیزبی دێمۆکڕات مەسیحی ئاڵمان لەگەڵ حیزبی خەڵکئ ئورووپا پێکەوە دەبن. لە هەر گرووپێک دەبێ هەری کەم ٢٥ نوێنەر لە ٧ وڵات حوزووریان هەبێ. حوزوورلە فڕاکسیونەکان دەبێتە هۆی زێدە بونی دەسەڵاتی نوێنەران بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەرکەکانیان و حیزبیش بۆ ئەو کارە پارەیەکی مەزن لە پارڵمانی ئورووپا وەردەگرێ. فڕاکسیونەکان کۆگایەکن لە بۆ چوونە سیاسیەکان. لە راستی تووند ئاژۆ تا چەپی تووند ئاژۆ. بەڵام گەورەترین فڕاکسیونەکان راستی مامناوەندین یا چەپی نەرم ولیبڕاڵ. هیچ فڕاکسیونێک هەتا ئێستێ زۆرینەی مەزنی بە دەست نەهێناوە هەر بۆیە کایە سیاسیەکان وتوووێژو چەنە لێدان وپێکەوە سازانە.

وەرگیراو: لە رووپەڕی ،بی،بی،سی .
چێوراندن بۆ هەنگوێن زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
١١/٥ ٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە