مەنزڵگەی بەدبەختان، گەرمیانەكەی لای منە!!!

Tuesday, 06/04/2010, 12:00

1579 بینراوە


ئەو ئێوارەیەى دایكم ]دەستى كردەوە بەماڵ خاوێن كردنەوە، دیسان شەربەتی نادرو چوكڵێتی كڕیی . ئەو ڕاخەرەتازەیەى كە ماڵە ناسیاوێكمان لەرێی خوا بۆی هێنابوین و نەمانكرد بووە لەبەر ئەوەی هەر رۆژەی لەكەلاوەیەكدا دەژیان ژێرمان گڵ بوو،هەرشتێكت راخستایە غەرقی گڵ دەبوو،ئەورۆژە دایكم بێ گوێدانەپیسبونی فەرشە تازەكەمان رای خست وشەربەتی نادریشی گرتەوە و ووتی :- (بەیانی وەجبەی دوەمی (ئەنفالەكان) دێتەوە دەڵێن ئەم جارەیان گەنجەكان دەنێرنەوە)..(مەریوان)ی برازام زۆر تامەزرۆی باوكی بوو كەی لەم سەفەرەنادیارە دێتەوە ،دیاری بۆبێنێتەوە ، چەند ین شەو تێپەڕی میوا نەكەمان هەر نەگەیشتەوە بەماڵ . من ومەریوان و برایەكی ترم لە تەمەنێك دابوین زۆر گەورەنەبوین نەمان دەتوانی تادرەنگانی شەو چاوەروانی رێبوارە ماندوو شەكەتەكەمان بكەین,, دایكم دەیوت:-(بنوون بەیانی بەخەبەر هاتن (كاك) تان لەسەفەر هاتوەتەوەو دیاری بۆ هەموتان هێناوەتەوە, دایكم دەیوت :-(كاك) تان لە بەندیخانەدا بە(زەنیانە)كۆتری بۆ دروست كردوون سەرباڵەكانی سپیەو دوندوكی سورە .بەخوازۆر جوان دروسی كردوون (مەریوان) دەیوت:-(بەخوانایەڵم بیدابەكەستان هى خۆمە,ئەی باوكی خۆم نیە بۆ منی دروست كردون). ئێمەیش هەر بەو خەیاڵە وە دەنوستین بەیانی (كاك)مان بالیفەكە لەسەرمان لابات و ماچ مان بكات و بڵێت:-(هاتمەوە و دیاریشم بۆ هێناون),, نازانم بۆ منداڵ ئەوەندە رۆحی پاكە ,ئێمەپێش ئەوەی باوكی مەریوان لەسەفەرەنادیارەكەی بگەرێتەوە شەرمان بوو لەسەرئەودیارییەى كە بۆمانى دەهێنێت,, ئای خودایەچاوەروانی چەندە لە ژەهری مار تاڵ ترە، نازانم بۆ رێبوارەكەمان نەگەیشتەوە بەمەنزڵگاى ئازیزانی؟ ئەم سەفەرە بۆئەوەندە درێژەی خایاند. لەو رۆژەوەی ئەو ئامرسریەی براكەمی بەچەك و رەزنەوە لەگەڵ 35 پێشمەرگەی تردا تەسلیم بە دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی رژێمی گۆر بەگۆر كرد تائێستایش لەچاوەروانیداین , دایكم ئاوی سپی چاوەكانی هات و میوانە دوورەكەى(جگەر گۆشەكەى)هەر نەهاتەوە!!!!,, (مامم و نەنكم) لە نوگرەسەلمان گەرانەوە توشی نەخۆشی دەرونی بوبون . مام بەسەرهاتی نوگرە سەلمانی بۆ باس دەكردین :-( پیاوێك هەبوو خەڵكی گوندەكەمان مام تۆفیقی ناوبوو لەنوگرەسەلمان لەبرسا مردبوو,,مامم لەگەڵ چەند ریش سپییەكی تردا مەجالیان پێدابوون كەلەدەرەوەی بەندى خانەكە جەنازەكەی بستێك بكەن بەژێر خۆڵەوە ,دووایی چەند سەعاتێك ولەكاتی ناشتنی تەرمێكی ترد امامم كەلەسەرو لاقەكانی مام تۆ فیقی بەدەم سەگەكانەوە بینی بوو , مامم دووایی ئەوەی خۆی بەتەنهالەئەنفال گەڕایەوە ، ئەودیمەنانەی نوگرەسەلمان لەرووی سایكۆلۆژیەوە تێكی دابوو, كەرووداوەكانی نوگرەسەلما نی بۆئێمە دەگێرایەوەو دەگەیشتە باسی سەگەرەشەكان و مردنى (مام تۆفیق)،،هەڵ دەلەرزی وزەردهەڵدە گەراو (ستۆپ) دەبوو, بەتایبەتی كەلەنوگرەسەلمان4كوری و 2كچی وخێزانەكەی یان بەزۆرە ملێ لێ جوداكرد بوونەوەو نەگەرانەوە))..من نازانم ئەم حاڵەتە جینۆسایدە یان لەفلیمی ترسناكی سینەمایی دەچێت,, نەنەم تادواهەناسەی مەرگی ناوی مامەكانم و منداڵەكانیانی لەسەر زاربوول, هەرلەچاوەروانی ئەوانیشدا سەری نایەوە ,لە نوگرە سەلمان (پێنج كورى و پێنج بوكى و بیست كرە زایان لێ جودا كردبووەوە ،حەجاجى گۆربەگۆرو سەگ باب بە شیش دابووى بەسەرى نەنكم دا ئیفلیجى كردبوو ،هەربەوئازارەولە ناحییەى ڕزگارى كۆچە دووایى كرد, ئەوەی زیاتر ئازاری پاشماوەی ئەنفال كراوەكان دەدات ئەوەیە رۆژانە ئەنفال چیەكان بەبەرچاویانەوە دە سوریەنەوەو تەپوتۆزی مۆنیكا چام رەشە كانیان دە بێتەوە بەگێژە لولكەو دەچێتەوە بەنێوماڵی كەس و كارى ئەنفال كراوەكاندا .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە