بۆ ڕای گشتى كوردستان

Friday, 24/07/2009, 12:00

1564 بینراوە


وەك ئاشكرایە لاى هەمووان رۆژی 23/7/2009 كات ژمێر هەشتی سەر لەبەیانی بانگەشەى لیستەكان وەستاو بڕیار وابوو هەموو لایەك پابەندبن بەڵام هەندێك لەلیستەكان بەردەوامن لە خروقات و دەگەڕین بەلادێكاندا پێیان دەڵێن چیتان دەویت بابۆتانی بكەین لەبەرامبەر سەندنى بەڵێنێك بەدەنگدان لێرەدا من دەومەوێت تیشك بخە سەر لیستی یەكیتى و پارتی كە دوینی پێنچ شەممە سەردانى گوندەكانى دەوروبەرى هەڵەبجەیان كردبوو پیان ڕاگەیاندبوون ئەگەر دەنگ بدەن بەلیستی كوردستانی ئەوا چیتان دەویت بۆتانى دەكەین لە یەكێك لە گوندەكان ماڵ بەماڵ گەڕابوون پێیان ووتبوون بنكەى تەندروستی و پرۆژەى ئاو ئاودیری بۆ باخەكانتان و ریگاو بانی گوندەكەتان بۆ جێ بەجێ دەكەین بەڵام ئەوان بەسەر بەرزیوە پێیان ووتبوون كە ئیمە دەنگمان لەدڵماندایە بەكێی دەدەین ئازادین .ئەوەیە دەسەلات خزمەت گوزارییەكان بەهاونیشتیامانیەكەى دەفرۆشیتەوە لەبەرامبەر دەنگیك . شایەنی باسە ئەوانەى رۆشتبوونە ئەو گوندە سەر بەلقی 12 پارتی بوون یەك دوو كەس لەخەلكی ئەوگوندە سەر بەپارتیان لەگەڵدا بووە .مەرامی سەرەكیان دەنگدان بوە بەسەرۆكایەتی بۆ ژمارە 12 .
شایەنی باسە دواى دەنگادانیان زیاتر لە چوار پاس دەبوون بەناوبازاڕی هەڵەبجەدا دەڕۆشتن و هاواریان دەكرد مامە ئەمەیە پابەند بونتان بەبڕیارەكانى كۆمسیونەوە یان كۆمسیۆن خۆتانن و باكتان نیە چی دەكەن ئەى میژووی كوردستان چی لیدەكەن ئەویش باكتان نیە .نەخێر ئەمەیان لەدەستی رۆشنبیراندایە هیچ رەحمێكتان پیناكەن مێژوو وەك خۆی دەنوسریتەوە بۆ نەوەكانى داهاتوومان تا ڕووی ڕەشتان بناسن ؟


ئەگەر پێوویستیش بكات ناوى گوندەكان و كەسێكیان كەناسراوە كە چووبون بۆ گوندەكان دەلێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە