پڕۆژەی كرانەوەی توركیا بەرەو كوێ؟ چاكسازیەكانی دەستووریش خواستەكانى كورد لەتوركیا بەدیناهێنێت

Wednesday, 15/09/2010, 12:00

1397 بینراوە


پێشەكی
بەدرێژای لەدایك بونی پرۆژەی كرانەوەی دیموكراسی لەلایەن (A.K.P)ی پارتی خاوەن حكومەت ودەسەڵات و،بەتایبەت باوكی ڕوحی پڕۆژەكەئەردۆگانی سەرۆك وەزیرانی توركیا،نزیك دەبێتەوە لەساڵێك تەواوی چینو توێژەكان ،گەرمترین هەواڵی ڕۆژی شەقامی توركیا خوێندنەوەی جیاوازە بۆ پڕۆژەی كرانەوەی دیموكراسی و دەرەنجامە باشوخراپەكانی لەژێرلێوقسەكردنی ئارای جیاوازی خەڵكی شەقام بەگشتی وچاودێرانی سیاسی بەتایبەتی وهەندێكجار هەواڵو ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی فەزیحەئامێزی پڕتاوپڕتاوی مێدیاكانی جیهان بەگشتی و مێًدیای توركی بەتایبەتی سەرقاڵ كردوە بەخۆیەوە.
هەندێكجار پڕۆژەكە لەئایدیای تاكی توركیاداگەیشتۆتەڕادەیاك ئومێدێكی گەورەو مژدەبەخشی لەشەقامدا بەگشتی ولای هەندێك لەكەمینە نەتەوەیاكانی دیكەی توركیادا بەتایبەتی لێ چاوەڕِوان كراوە، وەلێ هەندێك كاتیش پرۆژەكە بیرچۆتەوە و یۆتۆبیایەك یەخەی شەقامو سیاسیەكانی گرتوە،بەڵام لەهەمووساتەكاندا ڕۆژانە مانشێتو هەواڵی گرنگی ڕۆژنامەو ماڵپەڕەكانی ئەو وڵاتە تائەمڕۆش لێوان لێوەلەگۆڕانكاری وپێشهاتی نوێ.

بەهاری تەمەنی پرۆژەكە بەسەرچوو
سەرەتای پرۆژەی كرانەوەی دیموكراسی بەڕوی كوردا جێگەی خۆشحاڵی رای شەقامی توركیابوو بەگشتی تەنانەت تاڕادەیەكی زۆر لایەنگرانی هەردوو حیزبی ئۆپۆزسیۆنی نەیاری پارتی دادو گەشەپێدان وبەشێك لەهێزە كۆنزێرڤاتیڤەكانی توركیاش ،جگە لەبەرپرسانی باڵای پارتەئۆپۆزسیۆنەكان نەبێت لەگەڵ پڕۆژەكەدا نەبوون، بەڵگەش بۆسەلماندنی ئەم ڕاستیە لەچەندین ئیستیفتای لۆژیكی ڕێكخراوەكان وبەشێك لە مێدیاكانی توركیادا زۆرینەی ڕای شەقام لەگەڵ پڕۆژەكەدابوون و پێیان وابوو دەبێتە هۆی كۆتای كێشەهەڵپەسێرراوەكانی توركیا بەگشتی وچارەسەری دۆزی كورد لەو ووڵاتەدا بەتایبەتی.
وابڕیاربوو پڕۆژەكە بەدوو قۆناغدا تێبپەڕێت، كەئەمە چەندجارێك لەكۆبوونەوەكانی نێوان ڕەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆك وەزیرانی توركیاو سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەكە لەگەڵ بەرپرسانی باڵاو پەڕلەمانتارانی (A.K.P) لەڕاگەیاندنەكانەوە لێدوانی لەبارەوە دراوە،هەربۆیە لەقۆناغی سەرەتادا كارەكانی پڕۆژەكە تاڕادەیەك بەشێوەیەكی ئیجابی بەڕێوەچوو هەنگاوەكان مژدەبەخش بوون بەجۆرێك تاڕادەیەك كوردەكانیش لەشەقامدا ئومێدێكی گەورەیان لا دروست بوو ئەمەش لەبەر دوو هۆكار هۆكارێك ئەوەبوو كە پرۆژەكە چاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەربوو خوێندنەوەیەكی لۆژیكیانەی بۆدەكرا،هۆكارێكی دیكەش ئەوهەنگاوە جدیانەبوو كەلەپرۆژەكەدا دەهاوێژران بەراوورد بە لێدوانەكانی بەرپرسانی پارتی دادو گەشەپێدان بەگشتی وئەردۆگان بەتایبەتی كەبڕیاربوو بەهاری ئەمساڵً كۆتای بەكارەكانی پڕۆژەكەبێت، چونكە لەقۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا چەندكارێكی جدی ئەنجام درا وەك گۆڕینی تابلۆكانی هاتووچۆ لەچەند شارێكی كوردنشیندا لەزمانی توركیەوە بۆ هەردوو زمانی كوردی وتوركی،ئەمەجگەلە ڕێگەدان بەخوێندنی زمانی كوردی لەچەند زانكۆیەكی ئەو ووڵاتەدا كەلەەسرەتادا لە زانكۆیەكی ئەنكەرەی پایتەختەوە دەستی پێكرد.
هەرچەندە ئەم ئومێدەی كوردانی توركیالەكاتێكدابوو كەخۆپیشاندان وگرژیەكانی نێوان كوردانی توركیاو هێزەئەمنیەكانی ئەو ووڵاتە لەو كاتەدا واتە سەرەتای ئەمساڵ تەواوی شارەكانی توركیابەگشتی وشارە كورد نشینەكان بەتایبەتی گرتبۆوە بەهۆی ئەو لێدوانانەی كەئۆجەلان لەزینداندا دەیدان سەبارەت بەخراپی ڕەوشی تەندروستی و ئەمەش گرژیەكی گەورەی لەشەقامی توركیادا دروست كردبوو، هاوكات هەرلەوسەروبەندەدا دادگای باڵای توركیا بڕیاری داخستنی (D.T.P)ی دەركردوو ڕێگەی كاری سیاسی گرت لە ئەحمەد تورك سەرۆكی پارتی ناوبراو و چەند ئەندامێكی باڵای ئەوپارتە بۆماوەی پێنج ساڵ، بەڵام هاوكات گرژی نێوان هێزەكانی سوپاو (P.K.K) تاڕادەیەك ئارامی پێوەدیاربوو،پێشتریش بەچەند مانگێك گروپی ئاشتی لەلایەن (P.K.K)وە ڕاگەیاندرابوو، وەلێ تائەمڕۆ نزیكەی چوارمانگ بەسەر بەهاری پڕۆژەكەدا تێپەڕی كەوابڕیاربوولەبەهاری ئەمساڵدا كۆتای بەكارەكانی بێت ، بەڵام هەنگاوەكان بۆجێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە وەك خۆیان ماونەتەوەو هیچكام لەخاڵەكانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە جێبەجێ نەكراون.

ئەمریكاپشتیوان وئەوروپا نەیارە سەرسەختەكە
هەرلەسەرووبەندی سەرەتای سەرهەڵدانی پڕۆژەكەوە تائەمڕۆشی لەگەڵدابێت ئەمریكا پشتیوانی سەرسەختی پڕۆژەكەو یەكێتی ئەوروپاش داواكاری وهەندێكجار ڕەخنەی توندیشی لە پڕۆژەكە گرتوە، كەبەووتەی زۆرێك لەچاودێرانی سیاسی بەشێك لەو ڕەخنانە دەچنە چوارچێوەی بیانوگرتن بەتوركیاو بەشێكی دیكەش لەچاودێران پێیان وایە ڕەخنەكانی ئەوروپا ڕەخنەی جدین وپێویستە توركیا لەبەرامبەر بەرژەوەندیە سیاسی ودیبلۆماسیەكانی بۆ بوون بە ئەندامی لەو یەكێتیەدا دەبێت تەواوی ڕەخنەو پێشنیارەكانی ئەوروپا بەهەند وەربگرێت.
لەسەردانەكەی كانونی دووەمی ئەمساڵی رەجەب تەیب ئەردۆگاندا بۆ واشنتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو كۆبونەوەی لەگەڵ ئۆبامادا كۆمەڵێك پرسی چارەنووس ساز قسەیان لەبارەوەكرا كە دیارترینیان پرۆِژەكەی (A.K.P) بوو، لەوكۆبومەوەیەدا ئۆباما زۆربەجدی دەستخۆشی لەحكومەتی توركیابەگشتی وهاوڕێ میوانەكەی ئەردۆگان كرد تەنانەت ئۆباما بەناوازەترین پڕۆژەی حكومەتی ئەمڕۆی توركیای ناوزەد كردوو باسی لەوەكرد لەمێژووی سەرهەڵدانو چڕبوونەوەی كێشەسیاسیەكانی ئەو ووڵاتەدا پرۆِژەی كرانەوەی دیموكراسی لەكۆی گشتی ئەوپڕۆژانەی كەئامادەكراون بۆبنەبڕكردنی كێشەسیاسیەكانی ئەو ووڵاتەبەگشتی وچارەسەری دۆزی كوردلەو ووڵاتەدا بەتایبەتی بەگرنگتر وەسف كرد.
تەنانەت لەماوەی رابردودا جەندین بەرپرس و سیاسەت مەدارانی دیكەی بەناوبانگی ئەمریكی بەشێوەیەكی پۆزەتیف باسیان لە پڕۆژەكەی ئەردۆگان كردو بە ئومێدێكی گەورەوە دەرواننە پڕۆژەكە.
بەڵام یەكێتی ئەوروپا كە هەندێك لەچاودێرانی نێودەوڵەتی بەنەیارە سەرسەختەكەی پرۆژەكەی ئاك پارتی ناوزەد دەكەن وبەشێكی دیكەش وەك فریاد ڕەسێك وێنای دەكەن پێیان وایە كە یەكەمین ئامانجی ئاك پارتی لەم پرۆژەیەدا زیاتر خۆنزیككردنەوەیەتی بۆ بون بە ئەندام لەو یەكیەتیەدا.
هەرئەوەشە وای لەئەوروبیەكان كردوە فشارەكانیان بۆسەر توركیا جرتربكەنەوە بەجۆریك تەنانەت بێیان وایە توركیا ئەستەمە بەوخەونەی بكات جونكە تائەمرۆ لەتوركیادا ئافرەت بەبیانوی شەرەف بارێزی دەكوزرێت،جكەلەجەند شارێكی مەزن نەبێت زۆرینەی شاروشارۆجكەكانی ئەو ووڵاتە لەكەڵ سیاسەت وئابوری وتەنانەت دابوونەریت وئەتەكیەتی رۆزئاوادا نایەتەوە یەكو دواجارهەرئەوەشە وای لەتوركیا كردوە ئێستا لەهەركات بێئومێدتربێت لەبەدیهاتنی ئەوخەونە لەمێزینەكەیداو بۆیە لەئێستادا تاڕادەیەكی زۆر بەبێی بۆجونی زۆرێك لەجاودێرانی نێودەولەتی توركیا بەجۆرێك لەجۆرەكان ڕووی بانكەشە سیاسی وئابوریەكانی خۆی لەئەوروباوە ئاوەزوو كردۆتەوە بەرەو جیهانی ڕۆزهەلات.

(ڕیفراندۆم)،لەنێوان فریادڕەس وكابوسی برۆژەكە
ئەوەی لەهەمووی گرنگترە ودواجاردەبێتە فریاد رەسی برۆژەكەی ئەك پارتی، یانیش وەك كابوسێك دەست دەخاتە بینەقاقای پرۆژەكەو لەناوی دەبات ئەوڕیفراندۆمەیە كەوابڕیارە (12ی ئەیلول)لەسەر چەند ماددەوبڕگەیەكی دەستووری ئەو وولاتە ئەنجام بدرێت.
ئەوەی پێویستە باس بكرێت لەمەڕ ئەم برسەهەستیارەدا جگەلەوەی كەگومان لەوەدانیە شەڕی نێوان پارتی خاوەن دەسەڵات وپارتەعەلمانیە ئۆپۆزسیۆنەكان شەڕێكی درێژەلەمێژووی دەوڵەتی توركیاداو بەدرێژای ئەومێژووە وبەتایبەت لەئێستاداو لەلەپەڕلەمانی ئەو ووڵاتەدا هەرپڕۆژەیەك لەلایەن ئاك پارتیەوە گەڵاڵەكرابێت ئەوالەلایەن هەردووپارتی ئۆپۆزسیۆن (C.H.P-M.H.P)وە بەرلەوەی بێتە حەرەمی پەڕلەمانەوە ڕەت كراوەتەوە وتانەی لێدراوە، وەبەپێچەوانەشەوە هەرپرۆژەیەك لەلایەن پارتەئۆپۆزسیۆنەكانەوە گەڵاڵەكرابێت ئاك پارتی خاوەن دەسەڵات ڕەتی كردۆتەوە، بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەریەك لە(M.H.P-C.H.P) ە نەك لەگەڵ ڕیفراندۆم نەبوون لەسەردەستووری توركیا بەڵكو پێیان وابوە ئەك پارتی دەست بۆ سەروەریەكانی ووڵات دەبات وقسەكردن لەسەر دەستوور قابیلی قبوڵ نیەوجێگەی هەڵوەستەلەسەركردنە، ئەمەلەكاتێكدا ئاك پارتی هاوڕالەگەڵ زۆرێك لەدۆست ودوژمندا پێی وایە ئەم دەستوورەی لەئێستادا دەوڵەت كاری پێدەكات دەبێت دواجارسەرلەبەرى هەڵبوەشێندرێتەوە، چونكە بەرهەمی سەردەمی عەسكەرتاریەتەو لەدەرەنجامی سەردەمێكی ناواقیعدا هاتۆتەبوون.
بەڵام ئەوەی لەنێوان ئەرێنی ونەرێنی دەنگدان بەدەستورلە وادەی ڕیفراندۆمدا ماوەتەوە دەنگی كوردانی ئەو ووڵاتەیە بەنوێنەرایەتی(B.D.P) ,لێ ئەگەرچى ڕای شەقامی زۆرینەی كوردانی ئەو ووڵاتە لەسەرەتادا بەئەرێنی بوو لەسەردەستوور چونكەبەدەر لەودەنگەی كە(B.D.P) بەدەستی هێناوە (كەدەنگی زۆرینەی كوردانی توركیانیە)،هاوكات ئاشكرایە كەبەهەزاران كوردی دیكە ئەو ووڵاتە نەك هەرلەهەڵبژاردنێكدا دەنگی بە ئاك پارتی داوە،وەلێ لایەنگری سەرسەختی ئاك پارتین, بەڵام دواى ئەومەرجانەى كە (B.D.P)خستیە بەردەم ئاك پارتى و پاشانیش داواكاریەكانیان ڕەتكرایەوە بڕیارى بایكۆتی دەنگدانیاندا.
بەبڕوای زۆرینەی چاودێرانی سیاسی هەستیارترین لایەن لەم ڕیفراندۆمەدا هێزی چوارەمی پەڕلەمانی ئەو ووڵاتەیە كە(B.D.P)یە،كەدواجارهەر ئەویشە دەكەوێتە نێوان بەرداشی ڕیفراندۆمەوە، چونكە ئاشكرایە لەلایەك هەردووپارتە ئۆپۆزسیۆنەكە جگە لەوەی كەنەیاری سەرسەختی پڕۆژەیەكن كەلەلایەن ئاك پارتی خاوەن دەسەڵاتەوە گەڵاڵەكراوە،دواجاربچوكترین تەعدیلاتیش لەدەستووری هەمیشەی توركیادا گەورەترین زیانە بۆسەروەریەكانی ئەو دووپارتە،كەلێرەدا بەپێویستی نازانین بچینە ناو ووردەكاری ئەم باسەوە و لێدەگەڕێین بۆشیكاریەكی دیكە، لەلایەكی دیكەشەوە ئاك پارتی جگەلەوەی كەسورە لەسەرپڕۆژەیەك خەونی لەمێژینەی بووەو ئەمڕۆ خۆی لەخۆیدا تەنها بەڕیفراندۆم لەسەردەستوور زۆرینەی ئاواتەكانی تیاداهاتۆتەدی،هاوكات زۆرینەی دەنگدان بە بەڵێ بۆدەستوور ئاك پارتی لەخەونێكی مەزنتر نزیك دەكاتەوە ئەویش بەپراكتیزەكردنی هەستیارترین خاڵی ڕوحی پڕۆژەكەیتی كەپڕۆژەی كرانەوەی دیموكراسیەو تائەمساتەش چاوی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەرە.
ئەوەی لەم نێوەندەدا لەنێوان بەڵێ ونەخێر بۆدەستوور دەمێنێتەوە جارێكی دیكەش(B.D.P)یە،چونكە ئەگەرچی لەم نێوەندەدا بەبڕوای زۆرێك لەچاودێران وهاوكات لەڕێگەی چەند ئیستیفتایەكەوە ئەوەخراوەتە ڕوو دواجار ڕیفراندۆم بە بەڵێ بۆچاكسازی لەدەستووردا كۆتای دێت وخەونی ئاك پارتی نزیكە لەوەی ببێتە واقیع،هاوكات ئاك پارتی لەگەڵ ئەوەی خاوەن زۆرترین كورسی پاڕلەمانەو دەنگدان بەنەخێر لەلایەن(B.D.P)وە گرنگ نیە بۆئاك پارتی وەلێ دانوستانەكانی نێوان بەرپرسانی باڵای ئاك پارتی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی (B.D.P)ە بەردەوامە بەتایبەتیش چاوپێكەوتنەكانى ئەمدوایەى نێوان عبدوڵا گیولی سەرۆك كۆمار و ڕەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆك وەزیران لەگەڵ ئەحمەد توركی سەرۆكی پێشوی پارتی داخراوی (D.T.P)وگەورە سیاسەتمەدارى ئێستاى كورد لەتوركیادا، ئەو چاوپێكەوتنانەش بەتایبەت دوای ئەو مەرجانەی (B.D.P)هات كەخستبویە بەردەم ئاك پارتی خاوەن دەسەڵات لەبەرامبەر دەنگدان بەدەستوور كەدیارترینی ئەومەرجانەش مەسەلەی ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیە بۆسەر پەكەكە ودەستپێكردنەوەی دانوستانەكان بۆچارەسەری كێشەی كورد لەو ووڵاتەدا و هەروەها ئازادكردنی سەرجەم زیندانیە كوردەكان لەتوركیادا.
لەم نێوەندەدا ئەوبڕیارەى (B.D.P) دای سەبارەت بە بایكۆتكردنى ڕیفراندۆم تاكە هەڵوێستێكى سیاسی و جوانمێرانە بوو هیچیتر,دەناوەك پێشتر ئاماژەمان پێدا ئاك پارتى خاوەن دەسەڵات پێویستى بەدەنگى هێزى چوارەمى پەڕلەمان نیە كە (B.D.P)یەو خاوەنى تەنها بیستوپێنج كورسی پەڕلەمانە.
دواجار ئەگەرچى دەرەنجامى ڕیفراندۆمیش بە بەڵێ بۆ گۆڕانكارى لەدەستووردا كۆتاى پێ بێت كەهەرواش چاوەڕوان دەكرێت گەورەترین خەونى(B.D.P)یە, وەلێ نابێتە هۆى هێنانەدى سادەترین خواستی كورد لەتوركیادا چونكە كۆى گۆڕانكاریەكان تەنها چەند تەعدیلادێكى بچوك وسادەن لەماددە وبڕگەكانى دەستوورى هەمیشەى توركیادا, هاوكات سادەترین خواستى كوردانی توركیاش لەهیچكام لەوبڕگەو ماددانەدا نیە.
ئەنكەر
تێبینى: ئەم بابەتە لە ژمارە(662)ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوكراوەتەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە