تاڵابانى مەڵبەندى هەشت سزادەدات!!!چەندین هەواڵى گرینگ تایبەت بەهەڵبژاردنى سبەى......

Friday, 24/07/2009, 12:00

1711 بینراوە


هەرئێستا نێردراومان لەمەڵبەندى هەشت پێى ڕاگەیاندین كەبەهۆى ئەو سوكایەتیەى لەكاتى هاتنى جلال بۆ ڕانیە لەلایەن ژمارەیەك هاوڵاتیەوە پێى كراوە بەنوسراوێك كەئێستا گەیشتۆتە مەڵبەندى هەشت نوسراوەكە مۆرو ئیمزاى مەكتەب ڕێخستنى یەكێتى و مەكتەب سیاسى و سكرتاریەتى گشتى یەكێتى لەسەرە ستافى مەڵبەندى هەشت سزا دەدات لەبەشێكى ترى ئەو نوسراوەدا هاتووە كەسوكایەتى بەفواد مەعسوم و مستەفا چاو ڕەشیش كراوە و دواى تەواوبوونى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دووبارە ستافى مەڵبەند لەسەر ئەوەى نەیانتوانیوە ئەندامان و لایەنگرانى خۆیان ڕازى بكەن بۆیە لەكاتى بانگەشەى هەڵبژاردن ڕووبەڕووى ئەم سوكایەتى پێكردنە بونەتەوە،ئەمەش وەكو لەنوسراوەكەدا هاتووە بەپێى پەیڕەو پڕۆگرامى یەكێتى قابیلى قبوڵ كردن نیە،بۆیە ئەم ستافەى ئێستا سزا دەدرێن لەلایەكى ترەوە بەرپرسێكى باڵاى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئیمشەو بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند داوا لەتەواوى جەماوەرى شارى ڕانیەى دەروازەى ڕاپەڕین دەكەم خۆیان بەدوور بگرن لەوەى دەنگ بدەنە لیستى بەناو كوردستانى لەبارەى هۆكارى ئەم داوایەوە بەرپرسەكەى یەكێتى ووتى لەبەرئەوەى ئەو لیستە كەسانى وەكو ئەرسلان بایزى زمان شڕو جنێوفرۆشى لەڕیزى كاندیدەكانى داناوە هەروەها عبداللە على ناوێكى كردۆتە نوێنەرى ئەم سنورە لەكاتێكدا ئێمە ئەم نوێنەرە بەفەراشیش قبوڵ ناكەین چ جاى ئەوەى بەنوێنەرى وەربگرین لەپەرلەمان لەوەڵامى پرسیارێكى كوردستان پۆستدا كەئایا داواكارى تۆ چیە لەخەڵكى ئەم ناوچەیە و پێت باشە دەنگ بەكێ بدەن ناوبراو ڕەتیكردەوە كەئەو داوا لەخەڵك بكات دەنگ بەهیچ لیستێك بدەن و ووتى من داوایان لێدەكەم خۆیان بڕیاردەربن و كۆنترۆلأ لەدەستى خۆیان دابێت،
لەلایەكى ترەوە كوردستان پۆست زانیویەتى سبەى ئەو ئۆتۆمبیلانەى بۆ گواستنەوەى خەڵك لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بەكرێگیراون لەلایەن بەرپرسانى سەربەلیستى دەسەڵاتەوە ئاگاداركراونەتەوە كەئەگەر زانیاریتان هەبوو لەسەر كەسێك كەهەوادارى لیستى گۆڕان فڕێى بدەن و نەهێڵن سوارى ئۆتۆمبیلى ئێوە بێت و هیچ كارئاسانیەكى بۆ مەكەن،
نێردراوى كوردستان نیوەڕۆى ئیمڕۆ بۆ جارى دووەم هەریەكە لەفەرەج حەیدەرى و حەمدیە حسێنى لەگوندى سەرى ڕەش بەچاوى خۆى بینیوە كەبراونەتە مەكتەب سیاسى و مەكتەب بەناو سەرۆك؟لێرەوە كوردستان پۆست پرسیارێك لەكۆمیسیۆن دەكات ئێوارەى دوێنێ و نیوەڕۆى ئیمڕۆ ئەم دوو بەرپرسەى كۆمیسیۆن چییان دەكرد لەسەرى ڕەش،
كوردستان لەسەرچاوەیەكى تایبەتى خۆیەوە زانیویەتى كەحسن شەممە و حمە جاف ئیمڕۆ لەگەڵ خەڵكى جاف كۆبونەتەوە داوایان لێكردوونە دەنگ بەلیستى كوردستانى بدەن چونكەفواد مەعسوم بەڵێنى زۆر گەورەى پێداون بەجافەكانیان ووتووە ئەگەر لیستى كوردستانى دەربچێت هەر ماڵە جافێك پەترۆڵێكى پێدەدرێت لەلایەن فواد مەعسومەوە،كوردستان سبەى بەردەوام نوێترین هەواڵتان پێڕادەگەیەنێت لەسەر پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى هەرێم،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە