سەفەری بێ بەرهەم (د بەرهەم بە نموونە)

Tuesday, 26/01/2010, 12:00

1313 بینراوە


چەند بخوێنیتەوە ئاستى رۆشنبیریت هەندێ جار ناگەیتە ئەو مرۆڤانەى بەردەوام سەفەر دەكەن، لە ئەسڵدا سەفەر كارێكى باش و جوان و خۆشە، زۆر خۆشە مرۆڤ سەفەر بكات، مرۆڤ چەند سەفەر بكات هێندە چێژ لە ژیان دەبینێ.
بەڵام ساڵانێكە و ئەم ماوەیە بە تایبەتی سەفەر لەنێو سەركردەكانى كورد بۆتە دیاردەیەكى مۆدێل و باوو بەربڵاوە ، زۆرێك لەبەرپرسە باڵاكانى نێو حكومەتى هەرێم بەبێ هیچ ئامانج و بەرژەوەندییەك بۆ حكومەت و میللەت لەپڕ سەفەرێكى دەرەوەى وڵات دەكەن زیاتر لە 10 رۆژێك لەوێ دەبن دێنەوە سەفەركردنى بەرپرسەكانى خوێندنەوەى زۆر لەخۆ هەڵدەگرێت راكردن لەبەرپرسیارێتى نمونەیەكى زیندوى باسەكەیە ئەگینا ئێمەى حكومەتى هەرێم بۆچى نوێنەرى دەرەوەى هەرێممان هەیە بۆچى هەڵیناوەشێننەوە،بە بڕواى من ئەو پەیوەندییەى كە لە دەرەوە هەیە ماناى راپەراندنى هەموو كاروبارەكانى دەرەوەى هەرێم بۆ بەرژەوەندى حكومەتى هەرێم ئەگەر لە كاتێكدا هەموو وەزیرەكان سەرقاڵى سەفەر بن و بەڕێوەبەرى گشتییەكان خەریكى سەفەر بن بۆ نوێنەرى پەیوەندییەكانى دەرەوەى هەرێم هەڵبوەشێننەوە زۆر باشترە، چۆن؟
لەم چەند رۆژەى دوایى بەڕێز سەرۆكى حكومەت سەفەرى ئێرانى كرد دواتر هاتەوە 48 سەعات سەفەرى ئەوروپاى كرد باشە رۆڵى نوێنەرى حكومەت چییە لە دەرەوە؟ تەنها و تەنها ناوى نوێنەرە مووچە وەردەگرێت یان سەرۆكى حكومەت لە پۆستەكەى رادەكات خۆى دەشارێتەوە ئاخر جەنابى سەرۆك حكومەت، بمێنەوە لە كوردستان وەكو سەرۆك حكومەت با ئیش و كارەكانت ببینین هەفتە 7 رۆژە دووى پشووە 5 رۆژ دەوامە بۆ ئۆقرە ناگرى هێندە حەزت لە سەفەر و سەفا و مەروایە مانەوەت گرنگە لە شاشەى tvیەكان باسى گرنگى چونەكەت بۆ ئێران بكە بزانین سەفەرت چەندە لە قازانجى ئێمەى كوردا بووە، چەندە بەرژەوەندى میللەتى كوردى تێدا بووە، یان بۆ مەرامى شەخسى چویتە بۆیە حەز ناكەیت بزانین، باشە باسى ئێرانمان بۆ مەكە چونكە وەزعى سیاسى وا ئەخوازێت ئێران دوژمنى زۆرە دەى بڵێ بزانین بۆچى چویتە ئەوروپا یان پرۆژەى مێروەمان بۆ دێنى یان چى؟ با بزانین دەڵتەنگین بە شاردنەوەى هەواڵ و زانیارییەكان ئەى نەمان وت ئیدى شەفاف دەبین لەگەڵ یەكتر چیتر پرۆژەكان لە میللەت ناشارینەوە، دەوەرەوە تكایە هەندێك لە میوانخانەكەت دانیشە چاوت بە چوار رۆژنامەنووس بكەوێت با چوار هونەرمەند وەزعى هونەریت بۆ باس بكەن چوار نووسەر ئایندەت بۆ تەفسیر بكەن 4 عەرەبانچى بە پێكەنینەوە باسى وەزعى بازاڕت بۆ بكەن، دوو ژنە شەهیدە یادگارى پیاوە شەهیدەكانیان بۆت بگێڕنەوە پاشماوەى ئەنفالێك بتباتەوە نێو دونیا بیركردنەوە ئەنفال و خەیاڵ و عەلى باسى بزربوونى خۆیت بۆ بكات لە هەڵەبجە چۆن دابڕا دایكى سۆران باسى سۆرانت بۆ بكات چەندە رۆژنامەنووسێكى گەنجى راستگۆ بووە خێزانەكەى سەلاح داودە باسى یادگارى و بەسەرهاتەكانى خوالێخۆشبوو سەلاح داودەت بۆ بكات، قایمقامى هەولێر باسى كەم و كوڕى و پێداویستییەكان هەولێرت بۆ بكات و قوتابییەك داواى زۆپایەكت لێبكات بۆ داخلى خۆى و سەرخۆشێك داواى پارەى عارەقى فەلت لێبكات، بەڕێوەبەرى قوتابخانەیەك داواى گەشتى زانستى قوتابیانت لێبكات تۆش بە رووە پێكەنینەكەتەوە دەست بەسەر سینگ بەڕووخۆشى داواكاری سەرخۆشكەو مامۆستاكە و عارەبانچییەكە قایمقام و رۆژنامەنووس و نووسەر و هونەرمەندەكە و خێزانى سەلاح داودە و دایكى سۆران و پاشماوەى ئەنفالێك و عەلى هەڵەبجەى جێبەجێ بكەیت بەردەوامیش بێت لەبەرو پێشبردنى كابینەى شەشەم بەڵام بڕوابكە سەفەرت پارەیەكى زۆر سەرف دەبێت كاتیش لەخۆت دەگریت هیچ سوودێكى نابێت هێندە چاوت بەو خەڵكە بكەوێت جا نازانم خۆت كارى خۆت باشتر دەزانیت جەنابى سەرۆك حكومەت ئومێدەوارم تۆش نەخۆشى سەفەرت نەگرتبێت وەكو هەموو نەخۆشییەكانى نێو دونیاى سیاسەت و سەفەر، چونكە ئێوە سەرۆكى حكومەت ئەبێ ئێمە لە ئێوە فێرى وانەى بەڕێوەبردنى حكومەت ببین، فێرى خۆشەویستیمان بكە سەرۆك حكومەت نەفێرى سەفەر.
  ئەلمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە