قسەیەك لە نێوان رۆشنبیرانى گەرمیان و دادگاكانیدا

Monday, 14/02/2011, 12:00

973 بینراوە



:

ئەو پەیامەى من دەمەوێت ئاراستەى رۆشنبیرانى گەرمیانى بكەم ئەوەیە:
هیچ چاوەروان ناكرێت دادگاكانى كوردستان بە گشتى و دادگاكانى گەرمیان بە تایبەت بتوانن وەك و دادگاى كاراو ئاسایى و بێ لایەن كار بكەن، چونكە ئەو دادگایانە دادگایەكن لەسەر بنەماى حزبى و عیلاقاتى شەخسى دامەزراون، رەچاوى تواناو كەفائەت نەكراوە لە دامەزراندنیان یان دانانیان لە ئەو جێگەیەى ئێستا كارى تێدا دەكەن، ئەو ڕەوشەش هەروا دەبێت مەگەر ئەم دەسەڵاتە بگۆڕێت و دەسەڵاتێكى یاسایى كارا بێتە كایەوە و شتەكان بخاتەوە جێگاى خۆى بە هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى دامەزراندنى هەندێكیان كە بەنایاسایى دامەزراون و دانانى هەندێكى دیكەیان لەو جێگایەى شایستەى خۆیەتى بەم شێوەیە:
ـ حاكم ئەكرەم كە ئێستا سەرۆكى دادگاى تاوانەكانە لە گەرمیان لە رێگاى حزبەوە دامەزراوە و ئێستاش لە قسەى حزبەكەى دەرناچێت، ئەگەر تەماشاى بڕیارەكانى داگاى تاوانەكان بكەیت بە سیفەتى تەمیزى هەر هەمووى هەڵەو گاڵتەجاریە، بۆیە جێگاى سروشتى ئەو پیاوە ئەگەر بەڵێن بدات چیتر نەكەوێتە ژێر كاریگەرى حزبەوە دادوەرى لێكۆڵینەوەیە نەك سەرۆكى دادگاى تاوانەكان.
ــ حاكم تارق جبورى كە ئێستا بەرپرسى دادگاى ناكامەكانە، بڕیارى دامەزراندنى بە پێچەوانەى یاساوە دەرچووە لەبەر ئەوەى كوردى نازانێت، بۆیە دەبێت بڕیارى دامەزراندنى هەڵبوەشێتەوە لەبەر ئەوەى لەیاسادا هاتووە(كل ما هو مبنى على الباتل فهو باتل)، هەروەها پارێزەرێكى كفرى كە ئابروى ئەو حاكمەى لە كفریدا بردبوو و دەیوت شەریكم لە گەڵ تارقدا، كەچى تارق بەوەى زانى و بێ دەنگ بوو، دەبوایە ئەنجومەنى دادوەرى لێژنەیەكى دروست بكردایە بۆ لێكۆڵینەوە لەو بابەتە گرنگە.
ــ داواكارى گشتى لە كەلار كە ناوى نەزارە بڕیارى دامەزراندنى بە پێچەوانەى یاساوە بووە، لەبەر ئەوەى ئەو نەزارە بە خزمەتى پێنج ساڵ كراوە بە جێگرى داواكارى گشتى كە ئەو كاتە دەبوایە خزمەتى دە ساڵى هەبوایەو خاوەن خێزان بووایە، كەچى ئەو نە خزمەتى بوو نە خاوەن خێزان بوو، وەك و باس دەكرێت كاتى خۆى عقد زەواج ساختەى خستوەتە بەردەم وەزارەت. كە ئەبێت تحقیق لەم شتەدا بكرێت و هەروەها بڕیارى دامەزراندنى هەڵبوەشێتەوە لەبەر ئەوەى بە پێچەوانەى یاساوە دامەزراوە، هەروەها هەندێكى دیكە لە دادوەرەكان و داواكارى گشتى لە گەرمیان كاتێك كران بە دادوەر یان ئەندامى داواكارى گشتى خزمەتیان نوقسان بوو، ئیتر یان بە پێچەوانەى یاساوە دامەزراون یان بە تزویر ماوەكەیان پڕ كردووەتەوە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە