لەسایەی هاوار حاجی یەوە(ی .ن .ک) لە بریتانیا ڕیسوابووە...

Tuesday, 02/02/2010, 12:00

1588 بینراوە


لەکاتێکدابریتانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین رەوەندی کوردی لەخۆگرتووە و لە ڕابردوودا یەکیەتی بەهێزترین ڕێکخرا و زۆرترین ئەندامی هەبوو، ئەمڕۆ لەسایەی هاوار حاجی یە وە بایەقوش لە کۆمیتە دەخوێنێت و کەسیش نیە لێپرسینەوە لەو کارەساتە بکات.هاوار حاجی کە لێپرسراوی ڕێکخستنە لەم کۆمیتەیە، کەسێکی کەم تواناو ترسنۆک و بێزراوە لەناو ئەو ئەندامە کەمەی کە ئێستا ماون لە ڕێکخستن دا گەر مەکتەب ڕێکخستن چارەیەکی ئەم وەزعە نەکات ئەو ژمارە کەمەی کەماون ئەوەندەش نامێنێت....چونکە ئەوەی هەندێک توانای هەبێت و دڵسۆز بێ ، هاوار دژایەتی دەکات،لە ترسی ئەوەی نەوەک جێی پێ لێژکات... چونکە خۆی هیچی لەباراندا نیە، بەقووەتی قادر لەم شوێنە ماوەتەوە،،،چونکە کەسێکە ناتوانێت کۆبونەوەیەکی جەماوەری بکات ، یا جارێک وەک کادیر و ئەندامانی ڕێک خستن لەژورەکانی پاڵتاک، کۆڕێک بگێڕێت و یا لێدوانێک بدات و وەڵامی هەندێ پرسیار بداتەوە ، ئەوئەندامەی هاوار هاوار بناسێت ، ئەزانێت توانای چەندە لە بواری ڕێکخستندا، ئەشزانێت کە کەسێکی بەتوانایە لە بواری خۆ بردنە پێش و ماستاوکردندا، بەتایبەتی لەگەڵ بەرپرسەکان، چونکە وەک ئەندامان ئاگادارن ، کاتێک بەرپرسیک دێت جا ئەو بەرپرسە چ حکومی بێت چ حیزبی بێت ،هاوار دەبێتە سێبەر بەدوایەوە، ماڵەکەی بۆ دەکاتە هوتێل و چێشتخانە نەوەک ئەوکەسە یەکی ببینێت و باسی گەندەڵی وپۆخڵەواتەکانی بکات (هەرچەندە پێم وانیە مەکتەب ڕێکخستن ئاگاداری بارو دۆخی رێکخستن نە بێت لە بریتانیا بەگشتی و لەندەن بە تایبەتی)، برادەرێک بۆی گێرامەوە، کە چوبوو بۆ لەندەن سەردانی کۆمیتەیان کردبوو ، هاوار تەنها خۆی لەوێ ببو، هاورێ ی برادەرەکەم هاواری نە ناسیبوو ، کەهاتبوونە دەرەوە لێی پرسیبوو ئەوە حەرەسی ئێرەیە،،ئەویش وتبووی نا ئەوە بەرپرسی کۆمیتەیە، برادەرەکە وتبووی کوا کۆمیتە ئەوە چۆڵ و هۆڵە؟؟؟ لەدواین کۆبونەوەش بە ئەندامان، لە 14؟01 \ 2010 لەم وڵاتە گەورەیەو لەم ژمارە زۆرەی رەوەندی کورد تەنها 17 کەسی بۆ کۆببۆوە، لەکاتێکدا وتبووی زیاد لە 100 کەس ئامادە دەبن، لەو 17 کەسەش تەنها 2 گەنجی تێدابوو، دەنا ئەوانی تر ئەندامە کۆنەکان بوون . داوای لە ئامادەبوان کرد بوو کە لەم بێکەسی و قەیرانە رزگاری بکەن، چونکە لە پارەوە وەعدی بە شۆڕش ئیسماعیل داوە کە 4 کەرت دروست بکات، بەڵام نەک چوار کەرت بەڵکو خانەیەکیشی پێ دروست نەکرابوو...بەڵام ئەو هات هەر بەشکڵ ئەندامانی بەسەر 3 کەرتدا دابەشکردبوو داواشی لێکردبوون کە هەریەکە و ناوی 36 کەس لە ئەندامانی خێزان و هاوڕێیان بنوسن بۆ ئەوەی کەرتەکان تەواو بن،،، چاوەروان بن بەزووترین کات ناوی مەسئول کەرتە شکڵیەکان بڵاو دەکەینەوە.لەهەمووی خۆشتر ئەوەیە ئەو بەناو مەسئولە بەبێ شاناز ناچێت بۆ هیچ شوێنێک. چونکە لەخۆی دەترسێت لەخۆی رانابینێت، هەندێ جار ئەندامان لە ناو خۆیاندا باسی ئەوە دەکەن،، باشە گەر شاناز لێرە نەما ئەوبرادەرە چی دەکات؟ خۆ هەتاسەر ناتوانێت خۆی بە شانازەوە هەڵواسێت، جگە لەوەش ئێستا شاناز هیچ پەیوەندیەکی بە ڕێکخستنەوە نەماوە.. بەڵام هاوار لەسەر خۆ پێ هەڵواسینەکەی هەر بەردەوامە ...بۆ راستی و دروستی قسە کانیشم کە ئەڵێم کۆمیتەی لەندەن بایەقوش لێی دەخوێنێت، ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنەی داهاتوو دەری دەخات کە سەنگ و دەنگ و رەنگی (ی .ن. ک)، چۆنە و چییە لە سایە ی هاوار حاجی یەوە،،،ئەوەش ئەوەندەی نەماوە بۆ هەڵبژاردنی (07\03 \ 2010)،،،چاوەروان بن... لەگەڵ ڕێزمدا..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە