جارێکی تر نه‌فره‌ته‌کان ڕوویان له‌سلێمانی کرد !

Friday, 03/06/2011, 12:00

1793 بینراوە


 جارێکی تر نه‌فره‌ته‌کان ڕوویان له ‌سلێمانی کرده‌وه‌ !
 دوێنێ ئێواره‌ نه‌فره‌تێکی ناشرین ڕووی له‌ سلێمانی کرد ئه‌ویش (مه‌سعود بارزانی) بوو!
 مه‌رگی تاڵه‌بانی  ئاسوده‌بوونی سلێمانییه‌ و ته‌فروتونابوونی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی  په‌یامی ڕزگاری کوردستانی گه‌وره‌یه‌‌ .
 هه‌فته‌یه‌که‌ خۆڵبارین چاوانی سلێمانی کوێر ده‌کاته‌وه‌، شار هێنده‌ قه‌ره‌باڵغ بووه‌  که‌سێک ناتوانێ هه‌ناسه‌یه‌کی پاکو خاوێن بۆ سیه‌کانی فه‌راهه‌م بکات ، شار له‌به‌ر خۆڵ بارین زه‌رده‌چێته‌وه‌ و دووکه‌ڵ  وپیسای بواری ژیانی نه‌هێشتۆته‌وه‌ ، ژینگه‌ی سلێمانی واپیس بوه‌ له‌پارچه‌یه‌ک ئاسنی ژه‌نگاوی ده‌چێت،  سه‌رسه‌رێکانی ده‌سه‌ڵات به‌خۆیانه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون وه‌چه‌کانیشیان خستۆته‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان ، سلێمانی به‌درێژای مێژووی خۆی فس فس پاڵه‌وانی لێ نه‌بڕاوه‌! هه‌رتورکه‌ داگیرکه‌ره‌کانه‌وه‌ تا  له‌مێجه‌ره‌ سه‌رسه‌رێکانی ئنگلیزو تا ده‌گات به‌  داگیر که‌رانی حوکمه‌ته‌ شۆڤێنێکانی عه‌ره‌ب و به‌عسێکان و ئیستاش  جه‌نه‌راڵه‌ بێ ئه‌ستێره‌کانی کور د هه‌مان  په‌یام و هه‌مان کرداریان هه‌یه‌،  ئاخر عیماد ئه‌حمه‌د و ئاسۆی شێخ نوری دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید و به‌رزانی ئه‌حه‌سمێڵ  و مه‌لاحیکمه‌ت  حامی فایل دار و  شێخ جه‌نگی جاش خۆیان چین و چی بوون؟ که‌چی ئیستا نه‌وه‌کانیان  ده‌ستدرێژی له‌خه‌ڵک بکه‌ن و خه‌ڵک بکوژن و بریندار بکه‌ن. بڕواننه‌ ‌ ئه‌م لینکه‌  ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌خه‌روارێک.
 http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hemereng&jimare=1675
 تاڵه‌بانی به‌قینچکانه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆشه‌که‌ڵه‌که‌ی پورمه‌نیج  دانیشت وله‌پارکی ئازادی خیتابێکی دا  چه‌ند پیاوێکی پوتی لێ کردینه‌ پاڵه‌وان ،که‌چی  ئاماژه‌ی به‌ قاره‌مانه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ نه‌دا  ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی خاوه‌نی هه‌موو سه‌روه‌رێکانی  یه‌کێتی یه‌ ، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی هه‌زاران لاو هه‌زاران مرۆڤی مه‌زن  گیانی به‌خشی بۆی و ماندوو بوون و که‌س و کاریان  له‌پێناویدا له‌ده‌ست داو ته‌مه‌نی گه‌نجیان  کرده‌  قوربانی باوه‌ڕه‌که‌ی ، بڕۆن سه‌رێک  له‌قه‌سابخانه‌کانی موسڵ و  ئه‌بو غرێب و ئه‌منی عام بده‌ن   ،دیواره‌کانی ئه‌وێ گه‌واهی ده‌ده‌ن کێ یه‌کێتی  و سه‌روه‌رێکه‌یه‌تی ، بڕۆن له‌چالاکێکانی   پێشمه‌رگه‌ کانی کۆمه‌ڵه‌ بڕوانن  بزانن کێ سه‌روه‌ری  یه‌کێتی یه‌  و کێ بوو به‌عسی هێنابۆ سه‌ر چۆک و بڕۆن له‌شه‌ڕه‌گاکانی کوردستانی  ڕۆژهه‌ڵات  بپرسن  کوڕه‌کانی کۆمه‌ڵه‌  ئه‌وده‌می له‌کونه‌مشکه‌و ئه‌ڵوه‌تان چیان به‌کۆماری ئیسلامی کرد و چۆن به‌هانای گه‌له‌که‌یانه‌وه‌ له‌و به‌شه‌دا چوون . که‌چی ئیستا نه‌فره‌تێکی تر  هاتوه‌ بۆسلێمانی  به‌بۆنه‌ی تاڵه‌بانی خائینه‌وه‌ ئه‌ویش یادی  ئاخوندێکی کورد کوژه‌ (خومه‌ینی)یه‌   که‌ تاڵه‌بانی  به‌پلان ده‌یه‌وێ له‌ دوا هه‌مین  ڕۆژه‌کانی ژیانیدا  ئه‌و ئاواته‌شی بێنێته‌دی و سلێمانیمان لێ بکاته‌ قوم و نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا به‌س بۆ ئه‌وه‌ی ڕسوا تر جێمان بێڵێت و به‌کۆماری ئیسلامیش بڵێت  ئاوا خزمه‌تان ده‌که‌م  من وه‌ک ڕه‌فسنجانی گڤتی (فاحیشی سیاسیم) سلێمانی ده‌که‌مه‌ شارێک له‌ئێران . بۆیه‌ ده‌ڵێم  شتێک نی یه‌ له‌لای جه‌لالێکان ناوی ئایدۆلۆژیا بێت   ، ئه‌وکاتانه‌ی  ئێمه‌ له‌چیابووین ، لاماننه‌نگی بوو یه‌کێتی بین  ، له‌تیپه‌که‌ی ئێمه‌دا شۆڕشگێڕانێک هه‌بوو  وه‌ک هه‌ژارو داماو لێمان ده‌ڕوانی و به‌زه‌یمان پیادا ده‌هاته‌وه‌ ، که‌چی ئێستا   سوکترین مرۆڤ له‌جێگه‌ی ئێمه‌ قسه‌ ده‌کات (ئازاد جوندیانی ، مه‌لاحیکمه‌ت ، به‌رزانی ئه‌حه‌ سمێڵ ، عیماد ئه‌حمه‌د ، خوله‌ سه‌نگاوی،  هتد) سه‌مه‌ره‌ له‌وه‌دایه‌  یه‌کێتێکان  و پارتێکان هیچیان  لاشه‌رم نی یه‌ !  ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌ ئێواره‌ خیتابه‌که‌ی تاڵه‌بانیدا  ده‌وریان دابوو که‌سانێک بوون  له‌هه‌ره‌ پیاوه‌ ترسنۆکه‌کانی ناو شاخ . زۆریان سه‌رئه‌نجام ده‌رکه‌وت که‌ سیخوڕ و فایل دار بوون ، هه‌ندێکیان  چه‌ندین جار  هه‌وڵی جیابوونه‌وه‌یان دابوو  له‌یه‌کێتی و  چه‌ند ساڵیش له‌زینداندا بوون و سوکایه‌تی دنیاشتان پێ کرابوو ده‌نگیشیان تۆمار کراوه‌و  ئه‌رشیف کراوه‌ که‌ ژوان بوونه‌ته‌وه‌و که‌چی هه‌موو له‌ده‌وری تاڵه‌بانی ئه‌وت گوڵه‌ گه‌نمی پوچن  وه‌ستاون ، په‌یامه‌که‌ی تاڵه‌بانیش جگه‌ له‌پاڕانه‌وه‌ هیچی تری له‌خۆی نه‌گرتبوو .
   له‌دواساته‌کانی تاڵه‌بانیدا  به‌پیر مه‌سعوده‌وه‌ چوو ، ئه‌و مه‌سعوده‌ی بڕیاری داوه‌  له‌هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست به‌چاک سازی بکات ، مه‌سعود ژینگه‌ی شاری هێنده‌ قێزه‌ون کرد بوو  ئه‌م هه‌موو  چه‌کداره‌ ڕه‌زا گرانه‌ له‌گه‌ڵیا بوون ،  ئه‌م هه‌موو که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمۆبیله‌  وه‌ک ده‌ڵێن (زۆرن ئه‌وانه‌ی شه‌قامه‌کانیان  به‌چه‌کدار بۆ ده‌گیرێت ،به‌ڵام   ناتوانن دوو شه‌قاوان ئا‌زادانه‌ پێیدا بڕۆن)  ئه‌وه‌ ڕێک  و ڕه‌وان سه‌ره‌ به‌ته‌ڵه‌کانی کورده‌  کامه‌ لێپرسراو ده‌بینی  تاک و ته‌نها به‌شه‌قامیکدا گوزه‌ر بکات ؟ به‌تایبه‌ت زه‌به‌لاحه‌کانیان ئه‌وانه‌ی له‌سێبه‌ری خۆشیان سڵ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌چی دێن و پێمان ده‌ڵێن ئێمه‌ به‌هه‌ڵبژاردن هاتوینه‌ته‌ سه‌ر ته‌خت !
 پێ مه‌که‌نن کاتێک مه‌سعودی شه‌رمن نایه‌وێت  که‌س بزانێت    که‌ هاتۆ ته‌ سلێمانی  چونکه‌  گه‌ر مه‌سعود ئازایه‌ با به‌یه‌کێک له‌شه‌قامه‌کاندا بڕوات  بزانێت چۆن به‌راستی خۆی و جامه‌دانی  یه‌ ‌سوره‌که‌ی   چاره‌نوسی به‌چی ده‌گات ؟
  نه‌فره‌ته‌کان که‌ ڕوو له‌سلێمانی ده‌که‌ن  ئه‌وه‌ تاڵه‌بانی ده‌یان هێنێ  ،  نه‌مانی ئه‌م پیاوه‌ نه‌خۆشه‌  هێمنی و ژینگه‌ی پاک و ئاسوده‌ بوون بۆ شار ده‌هێنێته‌وه‌  و نه‌فره‌ته‌کانی وه‌ک مه‌سعودو زاڵمای خه‌لیل زاده‌و ئاخونده‌کان   نه‌ک ناتوانن بێنه‌ ئه‌م شاره‌  به‌ڵکو بۆیان نی یه‌ خه‌ویشی پێوه‌ ببینن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە