مالیکی و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی

Friday, 13/06/2014, 12:00

1869 بینراوە






یەکێ لەو هۆیانەی کە وای لە مالیکی کردووە باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت ئەوەیە کە ئەو ترسی لە کودەتا هەیە.
بەپێی ماددەکانی دەستور، ئەگەر باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت، پاش ٣٠ ڕۆژ سەرلەنوێ پەرلەمان دەبێت ڕازی بێت بۆ درێژکردنەوەی، جگە لەوەش دەبێت سەرەک وەزیران هەر ١٥ ڕۆژ جارێک ڕاپۆرتێک دەرابرەی بارودۆخ پێشکەش بە پەرلەمان بکات ، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان تاو وتوێ بکرێت.

لە بەر ئەوەی پەرلەمانی ئێستا سبەی(١٣-٦-٢٠١٤) ماوەکەی تەواو دەبێت، زۆر زەحمەتە پەرلەمانی تازە وا زوو کۆبێتەوە. بۆیە ئەگەر باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت، واتە مالیکی تا چەند مانگێکیتر بە بێ چاودێری هیچ دامەزراوەیەکی دەوڵەت درێژە بە دەسەڵاتەکانی دەدات.

ئەگەر باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت (ئێستا مالیکی بە نیازە لە ڕیگەی دادگای ئیتیحادییەوە بە دەستی بهێنێت)، ئەوا مالیکی ئەم دەسەڵاتانەی دەبێت.
١- بە ئارەزووی خۆی یاری بە داهاتەکانی عێراقەوە دەکات
٢- جولاندنی هێزە سەربازییەکان و موداهەمەکردنی ساختمانەکان و بارەگای پارتەکان، پشکنینی ماڵان بە بێ فەرمانی
قەزایی
٣- گرتن و دەسبەسەرگرتنی هەر کەسێک بە بیانوی ئەوەی کە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەکات، ئەمەش هەر بە بێ
فەرمانی قەزایی
٤- چاودێری کردن یان داخستنی ڕۆژنامە و دەزگا میدیاییەکانی تر
٥- قەدەغەکردنی هاتـوچۆ
٦- جاودێریکردنی هۆیەکانی پەیوەندیکردن (وسائل الاتێالات)
٧- جاودێریکردنی جموجۆڵی هاوڵاتییان و درێژکردنەوە یان کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوامی ڕەسمی
٨- بەکارهێنانی ئامێرەکانی هایوچۆی هاوڵاتییان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە، بە بێ ئەوەی پارەیان بدرێتێ
٩- لێسەندنەوەی ئیجازەی چەک لە هاوڵاتییان و حەرەسەکانی بارەگای پارتە سیاسییەکان، قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەک

بەشێک لە ماددەی ٦١ ی دەستوری عێراق سەبارەت بە بەشێک لە دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی عێراقی
نۆیــەم
‌ڕ- ڕەزامەندی لەسەر ڕاگەیاندنی شەڕو باری نائاسایی بە زۆرینەی دەنگی ٢/٣ ئەندامانی،لە سەر داوای هاوبەشی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
‌ب- ڕاگەیاندنی باری نائاسایی بۆ ماوەی سی (30) ڕۆژ ە. دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، بواری درێژکردنەوەی هەیە لە هەموو جارێکدا.
‌ج- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی پێویستی دەدرێتێ بە شێوەیەک بتوانێت کاروباری وڵات بەڕێوەبەرێت لە کاتی ڕڕگەیاندنی شەڕو باری نائاساییدا، ئەم دەسەڵاتانەش بە یاسا ڕێکدەخرێت بە مەرجێک ناتەبا نەبێت لەگەڵ دەستووردا.
‌د- سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕێوشوێنی وەرگیراوو دەرەنجامەکان لە ماوەی ڕاگەیاندنی شەڕو باری نائاساییدا دەخاتە بەردەمی ئەنجومەنی نوێنەران لە ماوەی پازدە ڕۆژ لە دوای کۆتایی هاتنیان.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە