ئەنوەرى حاجى عومەر مودیرى پۆلیسى هەڵەبجە بەبێ ئەمرى حاكم سایەقێك زیندانى دەكات

Saturday, 18/12/2010, 12:00

1151 بینراوە


خەڵینە بۆ ئەوەى بزانن ئەنوەرى حاجى عومەر ئەمە چەندەمین جاریەتى بە شەق و زلە و بۆگز دەدات لە خەڵك هەركەسێك فەقیرو داماو بێت فرمان دەكات بە دارای برای و ئامۆزاكانى كە لێى بدەن وەك ئەوەى پێشتر لە ژووەكەى خۆیدا بەخۆى و داراى برایی و ئامۆزاكانیەوە تێهەڵدانى پۆلیسێكى داماو بەناوى هیوا بەڵام دواتر ئەنوەرى حاجى عومەر بەخۆى و هەموو كەسوكارەكەیەوە چوونە ماڵى ئەو پۆلیسە و پێڵاویان ماچكردن بۆئەوەى لێیان خۆش بن .

لەم ڕۆژانەشدا پیاوێكى داماوى بەتەمەن و زەحمەتكێشى هەڵەبجە بەهۆى پێنەبوونى مۆڵەتى شۆفێریەوە سەیارەكەى حیجز دەكرێت و لەگەراجى پۆلیسى هەڵەبجە دادەنرێت بۆ ئەوەى محكەمەى بگیرێت ,بەڵام پاش ئەوەى بە فرمانى حاكم سەیارەكەى ئازاد دەكرێت لەكاتى هێنانە دەرەوەى سەیارەكەى لە گەراج بەر سەیارەى مودیرى پۆلیسى هەڵەبجە دەكەوێت واتە بەر سەیارەى ئەنوەرى حاجى عومەر دەكەوێت ئەویش یەكسەر ئەمرى كرد بە براكەى كە ناوى دارا عومەرە و حیمایەكانىى بە شەق و زلەو تێهەڵدان بەو كابرا فەقیرە بەبەرچاوى هەموو پۆلیسەكانە و ئەو كارا فەقیرە نیوە گیان دەكەن و پاشان زیندانى دەكەن دواتر كە دەزانن هەڵەیان كردووە و نابێت كەس بە بێ ئەمرى حاكم زیندانى بكەن بە پەلە دەچن ئەمرى حاكم دەهێن و پاشان مولازمێكى ترسنۆكى و ناپیاوى پۆلیسی هاتووچۆیان هێناو ئەویش لە ترساندا خەتاكەى خستە پاڵ كابراى داماو ئەمە لە كاتێكدا سەیارەكەى مودیرى پۆلیس موخالەفە بووە نەك كابراى سایەقى داماو.


هەموو پۆلیس و دەرەجەدارەكانى پۆلیسى هەڵەبجە ئەوە دەزانین كە كاتى خۆى هێرۆى ژنى مام جەلال لەسەر چى ئەنوەرى حاجى عومەر بەڕێوبەرى ئێستاى پۆلیسى هەڵەبجە دەركردووە بۆیە ئێمە باش دەیناسین.بەڵام ئەو خۆى تێناگەیەنێت وا هەست دەكات كە كەس ڕابردووە نازانێت كە لەگەرمەى شەڕەكانى ناوخۆدا لە ترسان خۆى كردبوو بە چێشت لێنەر بۆ حیمایەكانى هێرۆ بەڵام دواتر كەتنێكى داو بۆیە خاتوو هێرۆى بەڕێز ڕسواى كرد....


كۆمەڵێك پۆلیس و پلەدارى نێو ئیدارەى پۆلیسى هەڵەبجە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە