ئاشكرا كردنى سیناریۆى ئاژانسى پاراستن بەناوى (گورزی بەهار)

Sunday, 13/03/2011, 12:00

1825 بینراوە


سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ ئەوەى شەقامى جەماوەرى كورد بۆ بەرژەوەندى خۆیان رابكێشن و خەلكى چەواشە بكەن و تاوانەكانى 17 ى شوبات پێ بشارنەوە . هەروەها بۆ ئەوەى هۆیەك دروست بكەن بۆ راى گشتى كوردستان و ئینجا بەهۆى ئەم هۆیەوە رێگا خۆش بكەن بۆ هێرش كردنە سەر (1)مەیدانى ئازادى (2) كەنالى KNN و گردەكە و ئنجا شێواندنى ناوبانگى ئۆپزسیۆنى كوردى لەناوەوە و دەرەوە تكایە ئەى جەماوەرى كوردستان لە هەر شوێنێك بن ئاگادارى ئەم سناریۆیە گەورە بن كە ئاژانسى پاراستنى سەر بە بنەمالەى بەرزانى بە چەند قۆناغێكى یەك لەدواى یەكى بە پەلە جێ بەجێ دەكات لە ژێر ناوى (پرۆسەى گورزی بەهارى 2011) بە سەرپەرشتى و بەشدارى ئەم تاوانبارانەى خواروە.
(مەسرور بارزانى)و(فازل میرانى)و (كریم سنجارى)و (نزهەت حالى)و (عیسمەت ئەرگوشى)و (نەوزاد هادى).
سیناریۆكەش بەم شێوەیەى خوارەوە .
یەكەم/ پرۆسەى (كورجى بەهارى یەك).
لەم پرۆسەیە هەندێ كەس هەن كە لە دواى 17 ى شوبات بە ئاشكرا دژى راپەرینى جەماوەر هەڵوێستیان وەرگرتوە بەتایبەتى لە چینى رۆشەنبیران و روناكبیران بەتایبەتى (فەرهاد پیربال) كە ئەو هەڵبژێراوە بۆ ئەوەى تیرۆرى بكەن و لاشەكەى لە نزیك مەیدانى ئازادى لە سلێمانى فرێ بدەن و ئینجا لەكەنالە چەواشەكاریەكان و رۆژنامەكان و ئەنتەرنێت و (فەیس بوك) وا نیشان بدەن كە ئەم فەرهاد پیربالە لە هەولێر دزراوە و هێنراوەتە سلێمانى و ئینجا فلیمى ڤیدۆى كە تۆماركراوە لە سلێمانى كە خۆپیشاندەران هەرەشەى كوشتنى ئەم فەرهاد پیربالەیان كردبوو وا ئێستا بەرپرسێتى لەسەر ئاژاوەگێرانى مەیدانى ئازادیە وەك خۆیان نەخشەیان بۆ دارێژتوە.لەدواى ئەم پرۆسەیە چەندین لایەن و رێكخراوە مەدەنیەكان و چینى رۆشەنبیران و مامۆستایانى زانكۆ هان بدەن كە ئیدانەى ئەم كارە بروژێنن.
دووەم/پرۆسەى (گورزی بەهار دوو):-
كە ئەم پرۆسەیە تەنها یەك رۆژ دواى پرۆسەى گورزی بەهار یەك ئەنجام دەدرێت.
لەم پرۆسەیە هەروەكو پرۆسەى گورزی بەهار یەك وایە بەلام لەم پرۆسەیە تەنها دوو مامۆستاى ئاینى هەلبژێراوە كە بەداخەوە ناویان نازانم بەلام گرنگ ئەوەیە كە دوو مامۆستاى ئاینى لە وتارى هەینى كە بەتوندى هێرشیان كردۆتە سەر جەماوەرى راپەریوى سلێمانى بەلام وەك خۆیان ئامادەى سیناریۆكە كردوە ئەبێت ئەم دوو مامۆستا ئاینیە وێنەیان گیراوە لەكاتى گوتارى هەینى بەمەرجێك لە كەنالێكى سەر بە دەستەلات نەبێت واتە لە كەنالێكى ناوخۆى وەك ئەوەى (ملا مەسعود كانى كوردەیى) هەموو گوتارى هەینیەك لەكەنالێكى سەربەخۆى بێلایەن بلاو دەكرێتەوە...لەم پرۆسەیە ئەم دوو مامۆستایە دەدزرێن و لاشەكەیان بە جیا لە دەوروبەرى شارى هەولێر فرێ دەدرێت شوێنەكەش وەك دیارى كراوە كە یەكێكیان لە پشت (بەنسلاوە) فرێ بدرێت و ئەوەى دیكە لە رێگاى (هەولێر دارەتو).بۆیە ئەم دوو شوێنە هەلبژێردراوە چونكە وا گوتراوە كە ئەم دوو شوێنە لایەنگیرانى گۆرانى لێ زیاترە و زۆر بە ئاسانى تێدا كە ئەم تاوانە بە گومانیش بێت بخەنە سەر بزوتنەوەى گۆران.ئینجا بە بەیانامەى یەكێتى زانایانى ئاینى ئیدانەى ئەم كارە وا نیشان بدەن بۆ راى گشتى كە ئەم دوو مامۆستایە تەنها گوناهەكانیان ئەوە بووە لە گوتارى هەینى دژى خۆپیشاندان گوتاریان پێشكەش كردوە و هەروەها بۆ بەخاك سپاردنى مامۆستاى ئاینى خودى مەسعود بارزانى و كۆ كردنەوەى جەماوەرێكى زۆرى لایەنگیرى خۆیان لە شارى هەولێر بەشدارى بكات و لە كاتى ناشتنى ئەم دوو مامۆستایە لە وتارێكدا ئەنجامى ئەم بارودۆخە بخاتە سەر ئەستۆى ئۆبزسیۆنى كوردى بەبێ ئەوەى ناوى هیچ لایەك بهێنێ.
سێیەم/ پرۆسەى گورزی بەهار سێ:-
ئەم پرۆسەیەش تەنها یەك رۆژ دواى پرۆسەى گورزی بەهار دوو ئەنجام دەدرێت.
بەمەبەستى گەران بەدواى تاوانبارانى بكوژى هەردوو مامۆستاى ئاینى هەلبكوتنە سەر شوێنێك لەكاتى درەنگانى شەو بەم شێوەیەى خوارەوە.
1/ بەهۆى گومانكردن هەندێ چالاكوانى رێكخراوە مەدەنیەكانى وەك ئەوانەى شتگیرى لە ئەنجامدانى خۆپیشاندان دەكەن و بۆ ماوەیەكى زۆر بە هۆى لێكۆلینەوە لە رێكخستنى پاراسنى مەسیف(پیرمام) دەست بەسەر دەكرێن تاكو بارودۆخەكە لە خۆپیشاندەران هێور دەكرێتەوە ،
2/ هەروەها هەندێ لە هەڵسوراوانى بزوتنەوەى گۆران لە بەنسلاوە و دارەتو و ناوەوەى شارى هەواێر هەر بۆ مەبەستى سەروە دەست بەسەر دەكرێن و ئینجا بە كەس وكاریان بگوترێت بەبریارى دادوەر و دادگا نابێت كەس ئەم گومان لێكراوانە ببینێت كەچى شوێنى دەست بەسەر كردنیان لە پیرمام دەبێت كە شوێنێكى نادیارە.
3/بەهۆى دروست كردنى ئەم بارودۆخەوە بەتایبەتى لە شارى هەولێر هێزەكانى (لیواى تایبەتى یەك و گولان) كە سەر بەلەشكرى تایبەتى مەسعود بارزانین بە هەماهەنگى ئاسایشى گشتى و ئاسایشى هەولێر بهێنرێن بۆ ناو شارى هەولێر و كارى پشكنین ئەنجام بدەن وەك لە شەقامەكان و ئۆتۆمبێلەكان و ناو مالەكانى كە ئەوان مەبەستیان بێت .
چوارەم/ پرۆسەى گورچى بەهار چوار:-
لەم پرۆسەیە بەرپرسێكى بالاى سەر بە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان یان تیرۆر بكرێت وەیان تەقەى لێبكرێت بەلام بەمەرجێك لەناو جەرگەى شارى سلێمانى بێت بۆ ئەوەى سەركردایەتى یەكێتى بتوانێت كار بۆ لەناوبردنى خۆپیشاندانەكان بكات
پێنجەم/ پرۆسەى گورچى بەهار پێنج:-
راستەوخۆ دواى بلاو بوونەوەى هەوالى تیرۆر وە یان هەولى تیرۆركردنى بەرپرسەكەى سەر بە یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەنجام دەدرێت،
لەم پرۆسەیە چەند هەلمەتێكى لەناكاو ئەنجام دەدرێت وەك (پشكنینى بارەگاى یەگرتوى ئیسلامى لە هەولێر و هەروەها مالى چەند بەرپرسێكى سەر بە یەگرتوى ئیسلامى) هەروەها (پشكنینى مالى چەند بەرپرسێكى سەر بە كۆمەلى ئیسلامى و لەمالى یەكێك لەو بەرپرسانە كۆگاى چەك بدۆزرێتەوە كە ئەو هێزە تایبەتیەى كارى پشكنین دەكات هەمان هێز برێكى زۆر چەكى وەك (بى كەى سى و ئاربیجى و گولە تۆپ و هاوەن و برێك لە ماددەى تى ئێن تى و لەگەل بێ تەلێكى جۆرى راكال) لەم شوێنە دابنێن و ئینجا وا نیشان بدەن كە ئەم چەكانە دەستى بەسەردا گیراوە لە مالى ئەم بەرپرسە هەروەها لەگەل هەندێ دینارو دۆلارى ساختە و هەندێ بەلگەنامەى فەرمانگەكان بۆ كارى سەختەمارى بەكاردێن.
شەشەم/پرۆسەى گورزی بەهار شەش:-
ئەم پرۆسەیە دوا بەدواى ئەم كارانەى كە ئەنجامدراوە دێت كە دوو كردوە تێدا ئەنجام دەدرێن وەك
1/ بەهەر شێوەیەك بێت بە كردارێكى عەمەلى و جدى ئەم خۆپیشاندانەى مەیدانى سلێمانى بە هەماهەنگى ئاسایشى سلێمانى لەبار ببرێت و كۆتاى پێ بهێنرێت بەهۆى ئەوەى كە بارودۆخى كوردستان لە مەترسیەكى زۆر دایە و گەیشتیتە هێلە سوور.

2/دواى ئەم كارانە مەسعود بارزانى داواى كۆبونەوەى بە پەلەى سەركردەكانى هەموو لایەنە سیاسى و حیزبەكان دەكات بۆ چاكردنەوەى بارودۆخەكە لەم كۆبونەوەیە لەدایك بوونى كۆنگرەى ئاشتەوایى كوردستان رادەكەینرێت بە ئامادەیى چەند لایەنێكى عێراقى و دەوروبەر كە پێدەچێت كۆنگرەیەكى گەورە بیت سەبارەت بە بارودۆخى كوردستان.,
حەوتەم/ پرۆسەى گورزی بەهار حەوت:-
دیارە ئەم پرۆسەیە دواى هەموو كردەوكان دێت ئەویش بۆ سەرقالكردنى شەقامى كوردى بۆ ئەم بابەتەى كە لەخوارەوە باس دەكرێت دیارە ئەمەش بۆ لەبیر بردنەوەى ئەم كارانەیە كە رویانداوە،
1/ دووبارە لە هۆیەكانى راگەیاندنەوە ترسێكى گەورەى عەربە شۆڤینیەكان بروژێندرێت بۆ راى گشتى كوردى بۆ سەر كەركوك بەشێوەیەك كە خەلكى هان بدەن بۆ پشتیوانى كردن لە كەركوك و كوردەكانى كەركوك و لەنێو ئەم هەلمەتەش هەندێ كارى تیرۆر كەسایەتى لەناو كەركوك ئەنجام بدرێت وەك ئەفسەرانى كە لە پۆلیس كاردەكەن و تیرۆریان بكەن.
2/لەم سەروبەندەى كەركوك تاكو ئێستا دوو تیرۆریست كراون لە رێكخراوى قاعیدە بە برى سەد و بیس هەزار دۆلار كە ئێستا ئەم دوو تیرۆریستە ئامادەكراون لە شوێنێكى نەهێنى لەناو پاراستن دانراون بۆ ئەوەى لە یەك رۆژدا چوار تەقنەوە ئەنجام بدەن لە شوێنە كورد نیشینەكانى كوردى لەناو كەركوك وەك رەحیماوە و ئیمام قاسم و ....هتد. واتە دوو كارى خۆ كوژى لەگەل تەقاندنەوەى دوو ئۆتۆمبێل... دیارە كە بێگومان ئەگەر ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدرێت زۆر بە گەورەیى وەردەگیرێت.
جەماوەرى كوردستانى سەیر بكەن ئەوەتە ئاژانسى پاراستنى بنەمالەى بەرزانى بۆ مانەوەى خۆیان چ خوێن رژتنێك ئەنجام دەدەن تكایە داوا لە هەموو لایەن و حیزب و جەماوەر دەكەم كە ئاگادارى ئەم سیناریۆیە مەترسیە بن كە كورە مراهەقەكەى مەسعود بە هەوەستى خۆى دەیەوێت ئەنجامى بدات و كوردستان بكاتە شوێنى گەورەترین ئۆپراسیۆنى مافیایى و تیرۆرى و بكەن بۆ خاترى خوێنى شەهیدانى كورد و كوردستان رێگا بگرن لە بەر جێ بەجێ كردنى ئەم فیتنەیە كە ئەم بنەمالەیە خوى پێوە گرتوە....بۆیە دووبارە داواكارم كە هەموو لایەك و لایەنەك زۆر بە جدیەوە هەڵسوكەوت لەگەل ئەم سیناریۆیە چەواشەكاریەى بنەمالەى بەرزانى بكەن كە بۆ مانەوەى خۆیان هەركێ بكەنە نیشان پێیان ئاسایە.
ئاگادارتان دەكەینەوە لە هەر سیناریۆیەكە دیكەى ئەم ئاژانسە كورد كوژەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە