تیرۆرکردنی کچه‌ بارزانییه‌کی سه‌ربه‌بنه‌ماڵه‌ له‌سه‌ر کاری سێکسی ده‌ره‌وه‌ی خیزان.

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

3202 بینراوە


سەرچاوەیەكى نزیك لە كوژرانى كچێكى بارزانى لە لقى 24ى سەفینى پارتى دیموكراتى كوردستان  .
ئەمڕۆ 18/3/2009 سانیا بارزانى ئەندامى لقى (24)ى سەفینى (پ.د.ك) كوژراو تەرمەكەى لە پزیشكى دادوەرى لە هەولێر بۆ شارۆچكەى حریر گواستروەتەوە ، وەكو بڵاوكرایتەوە گوایە سوتاوە بە سۆبا ، چیرۆكى ئەم رووداوە بۆ ئەوە دگەڕێتەوە ئەم كچە چەند شەوێك بە سەیارەكەى خۆى جۆرى شۆفرلێت رەنگى رەش تا درەنگ خۆى و بەرپرسى لقەكەى(بڵند اسماعیل) لە مەزرەعەكەى بڵند لە مەلا ئۆمەر ماونەتەوە بۆ ڕابواردن ، ئەمەش بۆتە هۆى ئاشكرابوونى پەیوەندى سێكسى نێوانیان و لە ئەنجامدا لە لایەن كەس و كارى لە شارۆچكەى حریر خنكێنراوە.

بڵند خاوەنى(4) ژنە ، یەكێكە لەو كادیرانەى پارتى بە ئەسپى سێكسى نێوبانگى دەركردووە !! لە ساڵى 1986 ژنێكى خاوەن(7) منداڵ و بە مێرد هەڵگرد ئەوكاتە بڵند جاش بووه‌ ، پەیوەندى بە پارتى كرد تا نەكوژرێت ،ژنى دووەمیش كادرێكى پارتى بوو ئەوكات لە لێژنەى دەشتى هەولێر بوو ساڵى 1993 لەگەڵ خۆیان كارى دەكرد ئەویشى بەناچارى مارەكرد ئێستا لە هەولێرە ، لەم دوایانەش لە شاوەیس هاتووچۆى ماڵێكى دەكرد بە نێوى حاجى پیرە، كە ئاشكرابوو پەیوەندى لەگەڵ كچەكەى هەیە و كارلەكار ترازاوە بەناچارى مارەى كرد ماڵێكى لە شەقڵاوە بۆ داناوە ، دیارە لەناو پارتیدا كادرى وەك حەمید ئەفەندى لە زۆر بووندایە .
ئێتستاش لێژنەیەكى تایبەتى بە نهێنى دانراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەم ڕووداوە ... هەروەها ئێمەش ئاگادارتان دەكەینەوە كەوا چاوەروانى هەواڵى تازەین تا بۆ ئێوەى بەڕێز ئاشكرابكەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە