ڕاوێژکاری دڵ

Thursday, 08/05/2014, 12:00

1604 بینراوە



هه‌رچی تابلۆی عه‌شقت هه‌یه ، بیخه هه‌گبه‌ی ڕابردووی خۆت
ئه‌وه‌ی که خۆشت ویستووه و بۆ ماوه‌یه‌ک هاتۆته ڕێت
هه‌رچی دڵت بۆی لێیداوه ، نیگای چاویت وه‌رگرتووه
ئه‌وه‌ش پانتایی خه‌یاڵت وێنایه‌کی بۆ کردووه
که‌سێ ، جارێک که ویستووته ، وه‌ک په‌ڕتوکێ بیخوێنیه‌وه
ئه‌وه‌شی که پێت وابووه ، که خۆتی تیاده‌بینیه‌وه
هه‌موویانم لاپه‌سه‌ندن ، چونکه تۆیان خۆشویستووه
له‌ پێناوی تۆدا ئه‌وان خوای ئه‌ڤینیان په‌رستووه
به‌ڵام ئازیز ، کامیان وه‌ک من دایم بۆ تۆ داگیرسابوو
کامیان له‌وان کۆی ته‌مه‌نیان ، کتێبێکی ئاوه‌ڵابوو
له‌وه‌ته‌ی تۆم خۆشویستووه ، بووه‌ته ڕاوێژکار دڵی من
چی نوێنه‌ری عه‌شق هه‌یه ، دێنه‌ لام بۆ ڕاوێژکردن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە