پێشنیارێک: لاشە پیسەکەی ماهیر رەشید لە تەنیشت برایم ئەحمەد و عزەت دوریش، کە مرد لەتەنیشت مەلا مستەفاوە بنێژن

Monday, 30/06/2014, 12:00

1954 بینراوە


کاتی ئەوە هاتووە رەخنەکانمان ئاراستەی هەر جۆت بنەماڵە نەکەین بەڵکو ئاراستەی خەلکیش بکەین چونکە ئەوەی تەمەنی ئەو دەسەلاتە درێژ دەکاتەوە هەردەولەتانی ناوچەکە نیە بەلکو کۆیلەبون و موبایەعە پێدانەوەیە لەلایەن سەدان هەزار تاکی کوردە ، کەلەناویان دا بەهەزاران کەسهەن لەسەر تێڤێکان لەتەنێست ناوەکانیان دەنوسرێ مامۆستای زانکۆ ، ئەدیب و نوسەر و خۆ بەهەلگری بیروباوەری مەدەنیەت کەچی کۆیلەی بنەمالەسیاسیەکانی کوردستانە . راستی ئەمەش سەیر بکەن دوای ئەو هەموو تاوان وناپاکی نەتەوەیی و داکۆکیە راشکاوانەی گەورە جەلادانی نەتەوەیەک کە لەخوارە باسم کردوە کەچی یەکیتی لەگەرمیان و هەلەبجە و پارتیش لەهەولیڕ ١٨ سالە دوای ئەو هەموو سوکایەتی و ئازار و ٣١ی ئاب و دەبابەکانی تورکیا بەسەدان هەزار کەس دەنگیان پی دەدانەوە
دوێنی لەهەوالەکان راگەیەنرا کەلوا روکن ماهیر رەشید چەند رٶژێکەبەهۆی جەلتەی دلەوە لەخەستەخانەیەکی حکومی سلێمانی بووە دواتر مردوە ئەمەش لوتکەی شەرمەزاریەکی تری یەکیتیە هەرجەندە
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار و كۆتایی جار نیە و نابێ ئەو جه‌لادانه‌ی دەستیان سورە بەخوينی کورد و خەلکی عیراق و رەمزی پارت و سوپایەکی فاشین لەکوردستان ريزیان دەگیڕێ وەک:
1- داكۆكیان لە دادگانی ئەورپا وکوردستان لە خه‌زره‌جی له‌ دانیمارك، سولتان هاشم له‌بەغدا کرد.
2- به‌ده‌نگ وقوربانی كورد دارێژەری بیری ئەنفال وه‌فیق سامه‌رائیی کرا بەراوێژکاری تایبەتی تالەبانی.
3- یەکی لەو فروکەوانانەی کەهەلەبجەی ژارباران کرد (تارق رەمەزان) بەریزەوە بەرەو بەریتانیان نارد.
4- فشاریان بۆ بەغدا هینا تا دۆسیەی جاشەکان لەدادگا کۆتایی بهینن وە ئیستا
سه‌دان سه‌رۆك جاش له‌ژێر بالیانه‌
5- عزەت دوری وسەرکردەکانی تری به‌عس له‌كوردستان ته‌راتین ده‌كه‌ن
6- تەها محیدین مەعروف ولوا روکن و خەزوری قوسەی ماهیر رەشید دوا ساتەکانی تەمەنیان لەسلێمانی دەبەنە سەر و لەکوردستان دەیان نێژن
7- تالەبانی لەکۆبۆنەوەیەکی بلاوکراوەی لەگەل سەدان فرۆکەوانی بەعس رای گەیاند وەرنەکوردستان دەتان پاريزین ، وە داوای لەبنەمالەی سەدامیش کرد کەجێ هەردولا رەتیان کردەوە
تۆ وەرە کۆی ئەمانە ئەگەر یەک جولەکە نازیەکی والێبکردایە بەچ چاوێک سەیرمان دەکرد؟ کەچی لای کادیرەکانی پارتی و یەکیتی بۆتە دیاردەیەکی زۆر ئاسایی و وەهەیانە لەوەش زیاتر دەروات و داکۆکی دەکات . بۆیە دەپرسین هەست ناکەن جەماوەری یەکیتی و پارتی هیچ جیاوازیەکی لەگەل جاش نماوە؟ مەگەر جاشیش لەدوای ٨٣وە بەسەدان هەزاریان ببونە جاش لەپیناوی پاراستنی ژیانی خۆیان بەشدار یان بێدەنگ دەبون کەچی لەپشتەوەش وەک ئیوە پرتەو بۆلەیان دەکرد
بۆیە پێشنیاز بۆ هەرسێ بنەمالە دەکەم (بارزانی و تالەبانی و برایم ئەحمەد) مادام ئەوەندە روتان قەیمە و داکۆکی لەبکوژ و جەلادانی نەتەوەیەک دەکەن لەمەودوا ئەوانەی وەک ماهیر رەشید و خەزرەجی و وەفیق سامەرائیی مردن لەتەنیست برایم ئەحمەد بیان نێژن ، هەرچی جاش و سەرکردەی هاتوچوی بەعسیشە کە سەفاو مەروا بۆ پیرمام دەکات لەنمونەی عزەت دوری لەتەنیشت مەلا مستەفا و ئیدریش بارزانی بنێژن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە