چنگیانی ڕاست دەکات بەردەکی سەرا دڵی شارە!

Thursday, 31/03/2011, 12:00

2104 بینراوە


لە سەرەتای ڕاپەرینە دلێرەکەی شاری بزوتنەوەی ڕۆشنبیران و پایەی کوردایەتی بۆ ئەمڕۆ، چەند گفتۆکۆیەک لەسەر ناوهێنانی بەردەکی سەرای شاری سلێمانی کراوە. بێگومان لە ڕوانگەی بۆچوون و دەربڕینی بیرە ئازادەکانەوە، هەموو کەسێک کە بە چاوی بایەخەوە سەیری ناوی بەردەکی سەرا بکات، ئاروەزوو دەکات لە بەشداربوونی ئەم گفتۆگۆیانە.
گفتوکۆکان لەسەر هێشتنەوەی ناوی بەردەکی سەرا جیاواز بووە، هەندێک دەخوازێت ناوەکەی بیگٶڕێت، هەندێک دەخوازێت ناوەکەی وەکو خۆی بمێنێتەوە، کامەی ڕاستە بگۆڕێت یان وەکو خۆی بمێنێتەوە؟
بیرمان نەچێت بۆچوون لەسەر ئەم شێوە بابەتانەدا دەکرێت جیاواز بێت لێ دەبێت ڕاستەکە هەڵبژێرێت. بەردەکی سەرا شوێنێکی مێژوویی زۆر مەزنە کە هەموو کوردستان شانازی پێوە دەکات نەک هەر نەوەکانی شاری سلێمانی چونکە لێرەدا بە درێژایی مێژووی دوو ساڵەی ئەم شارە نەبەزە، ئابڕووی نەتەوەیی تیا پارێزراوە . بەردەکی سەرا جگە لە بایەخی بەرگری و ڕاپەرینەکانی، ناوەندی خۆشی و ژیانی ئەم شارەیە.
گۆڕینی ناوی بەردەرکی سەرا وەکو گۆڕینی ناوی جیای ئەزمر و پیرەمەگروون دەبێت، گۆڕینی ناوی بەردەرکی سەرا گیانی پاکی خۆبەختکارانی نەوەکانی و شا نەمرەکەیمان لێ زیز دەکات لێ ناوەکەی زۆر جوان تر دەبێت ئەگەر نازناوی تری بە دوای ناوەکەی خۆیدا بهێنین وەکو چنگیانی دەڵیت بەردەرکی سەرا، دڵی شار.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە