پێشکه‌شه به گیانی گشت سه‌رده‌شته‌کانی ووڵاته‌که‌م
Tuesday, 17/08/2010, 12:00
1370 بینراوە
کۆچی تۆ بوو
نوزه‌ی ئیمه‌ی کرده‌هاوار
گرێی زمانمانی کرده‌وه‌و
بووین به ته‌ووژم و
به‌رووبار
سانا نی یه
بێ تۆ
بروانینه رووی ئاسمان و
له‌گریانی هه‌وره‌کان بگه‌ین
بێ تۆ
له پێکه‌نینی سه‌رچاوه‌و
فرینی باڵنده‌کان بگه‌ین
سانانی یه
له‌و شه‌پۆلانه‌بگه‌ین
که‌ته‌پوتۆزی حه‌قیقه‌ت دورستیئه‌کات و
به‌ره‌گ وریشه‌ی ره‌گه‌کاندا رۆئه‌چێت و
دواجاش له نێوانمان ده‌بێ به دیوار
هاورێم چ گه‌مه‌یه‌کی بۆگه‌ن بوو
گه‌ڵای ته‌مه‌نتیان دایه به‌ر ره‌شه‌باو
تروسکی نیگاتیان په‌لهه‌ڵکێشکرد
به‌ره‌و نادیار
سانا نی یه
داهاتوو بێ تۆ
له‌م تاریکستانی بێ به‌هره‌ییه‌دا
چ مێلۆدیه‌ک تۆی هێنایه نێوان
هاژه‌ی ره‌شه‌باوو
چ مۆسیقایه‌کی نه‌شازیش به‌ره‌وو
ئه‌ودیوی تۆره‌کان زه‌مه‌ن ره‌وانه‌ئه‌کات
هاوریم نابینان
ئه‌وانه‌ی ویستیان ره‌نگ وبۆنت
ببه‌خشن به‌دێوه‌زمه‌کانی
قاتوقڕی
من دڵنیام تۆ
له‌گه‌ڵ هه‌موو نیگایه‌کی
کجه‌عه‌یاره‌کانی ووڵاته‌که‌م
له‌گه‌ڵ ده‌نگی پێی
هه‌موو پیتێکی نامۆ به‌وان
ده‌گه‌رێیته‌وه
دڵنیام
د
ه
گ
ه
ر
ێ
ی
ت
ه
و
ه
ئه‌ڵمانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست