بۆچی شێخ جه‌عفه‌ر دەبابەى بۆ هێناین!؟

Wednesday, 09/02/2011, 12:00

1555 بینراوە


 لە زەمانى بەعسدا ئەم شارە كەسێكى كاربەدەستى تیابوو پارێزگارى شاربوو ناوى شێخ جەعفەربوو , هەر خزمى نزیكى ئەم شێخ جەعفەرەى سەردەمى جەلالیەكانە ,ئەو شێخ جەعفەرەى كۆن ئەمەندە دڵسۆز بوو بۆ سەدام و ڕژێمەكەى كە بە دەستى خۆی دەیان لاوى ئەم شارەى شەهید كرد , لە پێشمەرگە و هاوڵاتى ,لە پێناوى بەعسدا ئامادە بوو ئەم شارە بسوتێنێ , دڵسۆزى ئەو شێخە بۆ بەوعس زۆر زۆر بوو , هەتا كار گەیشتە ئەوەى لە بۆنەیەكى بەعسدا سەرچۆپیەكەى گرت بوو نەیدەدا بەكەس ,ئیتر لەوەوە خەڵكى سلێمانى ناویان نا شێخ چۆپى.
ڕژێمى بەعس ڕووخا , شێخ چۆپیش ماوەیەك خۆى شاردەوە و دوایش بە هاوكارى ئەم شێخ جەعفەرەى ئێستا و شێخ دلێرى براى شاردیانەوە و دوایش بە پارەى یەكێتى ڕەوانەى ئەوروپا كرا , ئەو ڕۆیشت و دەسەڵات لە جیاتى هەموو خەڵكى سلێمانى لە شێخ خۆش بوون , ئەو ڕۆیشت ,وا كەسێكى تر بە هەمان شێخ چۆپیەكەى خزمى دەیەوێت شوێنەكەى شێخ چۆپى چۆڵ نەبێت و بە دەبابە و دۆشكە و بی كەى سى ئەیەوێت خەڵكى ئەم شارە بترسێنێ , شێخ چۆپى ئەڵێ مەسعود هێناى بۆ منیش نەیهێنم , شێخ چۆپى دەبابەى هێناوەتە ناو شارەوە , بە حسابى خۆى بۆ پاراستنى نوسینگەى حكومەتە كەچى ڕێك لولەى تۆپەكانى كردۆتە گردەكە , چەندین قەناس بە دەست و دۆشكە و هاوانى هێنابوە ئەو بیانەیەى فاروقى مەلا مستەفا كە لە دوایشدا هەر دەبێتە زیندان بۆ ڕۆڵەكانى ئەم شارە , فاروق چۆن بە دزى ئەو بینایەى كردوە , هەرواش دەبێت بە زیندان بۆ خەڵكى شار , شێخ چۆپیەكەى كۆن بە بەنزین پێشمەرگەیەكى سوتاند , ئەم شێخ چۆپیەى جەلالیەكانیش بەتەمایە بە دەبابەكانى هەمان شت بكات , شێخ چۆپى ئەم سەردەمە كە بە حساب وەزیرى پێشمەرگەى حكومەتى هەرێمە و بانگەشەى ئەوە دەكات نابێت حیزب خاوەنى هێزى چەكدار بێت , كەچى كە حیزبەكەى لێى دەقەومێ , یەكسەر لە بارەگاى مەكتەب سیاسیەوە و بە ئیمزاى كارگێڕى حیزب هەموو ئەو هێزانەدەخاتە ئینزارەوە كە بەناو ئەمانەهێزى حكومەتن و هى حیزب نین , دوایش دەردەكەوێت ئەمانە بە بڕیارو فەرمانى حیزب كەوتونەتە جوڵە ,مرۆڤەكان زۆربەى جارەكان لەیەكن دەچن لە كارو كردەوەیاندا , هەرچەند بەرواردى دوو شێخ جەعفەرەكە دەكەم بێجگە لە خزمایەتیەكەیان , لەكارو كردەوەكانى تریاندا زۆر لە یەك دەچن , ئێوە دیقەت بدەن , ئەو مل كەچى بەعس و سەدام بوو , ئەمیش مل كەچى یەكێتى و جەلالە , ئەو دژى دەنگە سەربەخۆكانى ئەم شارە بوو , ئەمیش بە هەمان شێوە دژایەتیان ئەكات , ئەو تێكۆشەرانى ئەم شارەى ئەكوشت ئەمیش خەریك بوو هەمان كارى ئەو دوبارە بكاتەوە ,ئەو ڕۆژانە ئەمن و قوات خاسەى بەردەدایە گیانى خەڵكى ئەم شارە , ئەمیش دژە تیرۆر و دەبابەمان بۆ دێنێ , ئەو داوێنپیس و شەڕواڵپیس بوو ,ئەمیش زۆر لەو خراپ ترە ,ئەو سەرچۆپى بۆ سەرۆكەكەى و حیزبەكەى ئەگرت ,ئەمیش ماستاو و سەرچۆپى و شتى تریش ئەكات , ئەو وەكو پەشتەماڵى حەمام هەر ڕۆژەى بەبەر یەكێكەوە بوو , ئەمیش ڕۆژێك بەبەركۆسرەتەوە یە , ڕۆژێك تاڵەبانى , ڕۆژێكیش مەسعودو ڕۆژێكیش مە لا بەختیار , ئەو دەبابە و قوات خاسە و ئەمنى دەهێنا بۆ سەر خەڵكى شار , ئەمیش هەر وا دەكات , ئەوەى لێكیان جیا دەكاتەوە ناوى سەرۆك و حیزبەكانیانە , ئەگینا سێوێكن و كراون بە دوو لەتەوە, ئەوەتا ئەمیش بەجوزەلەیەكى سەرۆكەكانى سەرچۆپى دەگرێ و وەكو ئەوەى سلێمانى عەرەبستان بێت و كورد لێرە دەربكرێ , دەبابەكان دێنێ , كەچى ڕۆژانە دەیان ماڵە كورد لە جەلەولاو سەعدیە و دیالە دەر ئەكرێن كەچى ئەم شێخ چۆپیە ئەوەندە قارەمان نیە پێشمەرگە بخاتە ئینزارەوە و دەبابەكان بەرێت بۆ بەرگرى لەو كوردانەى بۆ جارى دەیەم ئاوارە دەبن , شێخ چۆپیە كەى كۆن خەڵكى كورد ئەنفال ئەكرا قسەى نەدەكرد و سەر چۆپى دەگرت , وە ئەمیش شێخ چۆپى جەلالیەكان ئەوەتا كورد جارێكى تر ئەنفال ئەكرێ كەچى لێى تێك ئەچێ و دەبابە دەهێنێ بۆ بەرامبەر گردەكە , وا دەزانێ كە دەبابەى هێنا ئیتر خەڵك لێى دەترسێ , نازانێ خەڵك حسابى تورێكى قوڕاوى بۆ كەسیان ناكات و دەبابەكانیشیان بەهیچ نازانێ , چۆن لە تووى مەلیك بۆ دەرباز كردنى خۆى تەقەى كرد ,بەتەمابوو ئەم جارەش تەقە بكات و دوایش بیكاتەڕەشەبا بەڕاستى ناوى شێخ چۆپى زۆر ناوێكى شیاوە بۆ ئەم زاتە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە