شانازی بەچیەوە دەکەن !!!

Monday, 01/10/2012, 12:00

1687 بینراوە








سەیروسەمەرەی کورد لەوە دیارە کە حزبە کوردیەکان ھەمیشە موزایەدەی یەکخستنی ناومالی کورد بەسەر یەکترەوە دەکەن و لەو لاشەوە پۆزی بەشداری کردن لە کۆنگرەی ئاک پارتی بەسەر یەکترەوە لێدەدەن !

پارتی : سەرۆک بەزمانی شیرینی کوردی ئەنقەرەی ھەژاند
رەجەب تەیب ئەردۆگان : بەخێرھاتنی سەرۆکی بەرێوەبەری ھەرێمی عێراق دەکەین
- ئایا پارتی و بارزانی شەرم دات ناگرێت ئایا دۆستایەتی بەزۆریە !

لەکاتێکدا پارتی پۆزی بەشداری کردنی یەکێتی لێدەدات بەلام نوێنەری مام جلال لەوییە و شکور لەریزی ئیخوانەکانیش دانیشتووە !

کۆمەلی ئیسلامی لەزاری وتەبێژەیەکەوە رایدەگەینێت بەشداری کۆنگرەی ئاک پارتی تورکی ناکات کەچی ھەموو خەلک گومانی ھەیە داوەت نەکراون ئەگینا وەک یەکگرتوو بەشانازایی و دەستکەوتی حزبیەوە بەشداریان دەکرد ؟

یەکگرتوو ؟ ! لە راگەیاندنەکانیەوە ئەرۆگان وەک سەرکردەی کاریزمای رۆژھەلاتی ناوەراست ناودەبات و مەدح و سەنایەکی زۆری ئاک پارتی کرد ! لەبەر ئەوەی ھاو ئیخوانیەتی ؟

گۆران : ئێمە داوەت نەکراوین !

بەھەرحال کوردایەتی لەکوێی حزبی کوردی دایە !؟

بەداخەوە ھەموومان ئەزانین بەدێژایی سالانی رابردوو لە تورکیا بەعسی ئاسا کورد کوژی کراوە بەدەیان رۆلەی کوردیان کوشتووە درەندەترن کاری وەحشی گەریانە بەرامبەر کورد کراوە ئاخر کوردستانیان وەرن سەیری وتەی دەمیرتاش بکەن پێمان ئەلێت کوردانی باشور بۆ وامان لێدەکەن خۆتان ئەبینن ئەروگان و حکومەتەکەی بەئاشکرا کور و کچانی ئێمە دەکوژن و مافی ئێمەیان پێشێل کردوە کەچی سەرۆکی ھەلبژێردراوی کوردستانی باشور لە وتەکەی پشتیوانی سیاسەتی ئەردوگان دەکات و پێی وایە بەرامبەر مافەکانی کورد ھەنگاوی ناوە بەلام بەو قسانە سیاسەتێکی دوو روانە پیادە دەکات ؟
ئاخر کورد زبان کوردایەتی لە کوی حزبی کوردی دایە ؟

بەسی کەن کورد فرۆشی
بەسی کەن دوو بەرەکی
ئەگەر ناتوانن نوێنەری راستەقینەی ئێمە مانانی کورد بن وازمان لێبێنن !

ئەبێت ھەموو کورد شانازی بە عوسمان بایدەمیر و دەمیرتاش و ئەحمەد تورک بکات ئەوانە نوێنەری راستەقینەی کوردن !

بینیتان چۆن تورکیایی تیرۆرست بۆردومانی قەندیلی شەھیدیان کرد بینیتان چۆن کور و کچانی ئێمەیان لە قەندیل خەلتانی خوێن کرد !؟

من سەرۆکێکم ناوێت پێی بوترێت سەرۆکی بەرێوەبەری ھەرێمی ؟

من حزبێکم ناوێت پۆزی کورد فرۆشی لێبدات ؟

؟
؟
بەسی کەن ئەو شەرمەزارییە تاکەی

ھەزاران سلاو لە قەندیلی خۆراگر

ھەزاران سلاو لە گەریلای نەبەز

بژی کورد و کوردستانیانى باكور

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە