مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەردەشت سەری ڕەشی ڕیسوا کرد..

Saturday, 03/07/2010, 12:00

1531 بینراوە


هەموو ڕۆژێک لانی کەم جارێک بابەتەکەی سەردەشت گیان دەخوێنمەوە، دەمەوێت تێبگەم کە بۆچی ئاشقی کچەکەی بارزانی بووە..
دوای خوێندوەشی دەڵیم: نەلە ئەشکەوتە تاریکەکانی ئەفغانستان ونە لە قەبیلە هەرە دواکەوتوەکانی سۆماڵیش کاری ئاوا ڕووی نەداوە..وە ڕوش نادات، مرۆڤێک لەسەر نامەیەک یان بابەتێک تیرۆر بکرێت، تەنانەت لە سەدەکانی ناوەڕاستیش ئەمە رووی نەداوە..
دەمەوێت یەک پرسیار لە بتپەرستەکانی سەری ڕەش بکەم، کە بۆچی سەردەشتتان دادگایی نەکرد لەسەر ئەم سوکایەتیەی بەبنەماڵەکانتی کردبوو..بۆچی دەستان بۆ تیرۆر کردنی برد؟
لە بیرمە لەسەردەمی حەفتاکانی پێش ئاشەبەتاڵ، بارزانیەکان لەناوچەی پشدەر حەزیان لەهەر کچێک کردبا، بێ قەیدو شەرت دەبوایە کەسووکاری کچەکە ئەم کچە نەگبەتەیان بدابایە دەنا چارەنوسیان زیندانی خەلان بوو
چەندین نموونەی زیندوم لە بیرن کە پیاوێکی پیری بەناو پێشمەرگەی پارتی سەر بە عەشیرەتی بارزانی کیژۆڵەی زۆر بچوکیان لەخۆیان مارە دەکرد بەبێ ئەوەی کەسێک بتوانێت بڵێ لەل!
بۆ ئەوان ڕەوا بوو، ئێشتاش بۆیان ڕەوایە، بەڵام بۆ کوڕێکی کرمامجی دەشتی هەولێر ڕەوا نیە باسیشیان بکات، هەر چەندە ناوەڕۆکی نامەکەی سەردەشت هیچ پەیوەندی بە کچ و کچ خوازیەوە نەبوو، بەڵکو هەڵگری موعاناتی هەزاران لاوی خێر نەدیوی ئەم کوردستانە بوو بەدەست ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەوە، کە پارتی و بارزانی بەشی دەیان شێریان بەردەکەوێت..
سەردەشت پێش تیرۆر کردنەکەی خۆێی و کۆمپیتەترەکەی و ژورێکی بچوک و قەڕەوێلەیەکی سادە، لەوێوە کە وەک غورفەی عەمەلیات بوو توانی شەڕی دێوزمەکەی سەری ڕەش بکات..
سەردەشت پێش شەهید بوونەکەی هەر بەکوردی بابەتی دەنووسی ، بەڵام دوای تیرۆر کردنەکە ئێمە بە هەموو زمانەکانی دونیا گۆرانی ئازادی بۆ دەڵێین..
پەیامەکەی سەردەشت هێندە ئاڵۆز بوو، پیاوەکانی پاراستن و پارتی لێی حاڵی نەبوون، بۆیان نەخوێنرایەوە
کەچی پەیامەکەی دوای شەهید بوونی وەرگێڕایە سەر هەموو زمانەکانی جیهان، ئێستا تەنیا لە ناو گۆگڵ ووشەی سەردەشت بنوسە نەک سەدان بابەت بەڵکو هەزاران بابەت چاو دەکەنەوەو ، هەمووشیان بنەمالەی بارزانی سوک و ڕیسوا دەکەن وەک چۆن ڕیسوا بوون..
جاران سەردەشت هەر کوڕی باوک و دایکی بوو، ئێواران پێرە دایکێکی نەخۆش چاوەڕێێ گەڕانەوەی بوو لە زانکۆ، ئێستا سەردەشت میوانی هەموو ساتەی مێڵەکانمانە لەڕێگای تەلەفزیۆن سایتو ڕۆژنامەکەنەوە
ئێشتا ئێمە نەک ئێواران ٢٤ سەعات چاوەڕێی گەڕانەوەی سەردەشتین..
سەردەشت ناگەڕیتەوە هەولێر، ئەوەتا نەوزاد هادیش لەهەولێر ڕێگا نادات ، پەیکەرێک لە شووێنی فڕاندنەکەی دروست بکرێت، گەرچی ئەمە ئەمە داواکاریەکی زۆر سەرەتایی بنەماڵەکەیەتی..
بەڵام لەجیاتی پەیەکەرێک دەیان پەیکەری ئازادی بۆ دروست دەکەین، لەهەموو شوێنێکی ئەم سەر زەمینە
لەکاتی تێکشکانی بتەکانی سەری ڕەشیش، دەیان پەیکەر لە شوێن ماڵەکەی بارزانی لەسەری ڕەشی داگیرکراو بۆ سەردەشتەکان دروست دەکەین..
چۆن لە شوێنی ئەمنە سورەکەی سلێمانی پارکی ئازادی دروست کراوە..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە