خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە شارى ‌خاركۆف(ئۆكراینا) ، پشتگیرى‌ خۆیان بۆ داواكانى جە‌ماوە‌رى‌ خۆپیشاندە‌ر لە‌‌ سلێمانى ‌ دە‌ربڕى

Monday, 21/02/2011, 12:00

1169 بینراوە



بۆ جەماوە رى بەشەرەفى شارى سلێمانى و هەموو گەنجانى ئازادى خوازى كوردستان زۆر دڵگرانین بەو ڕەفتارە توندوتیژانەى كە لە وڵاتەكەمان ڕوودەدەن ,هەر لە تەقە كردنى پاسەوانانى لقى 4 پارتى بەرامبەر خۆپیشاندەران كە بووە هۆى كوشتن و بریندار بوونى چەندین گەنجانى شارى سلێمانى.
ئێمە داواى خۆپیشاندەران بە ڕەواو ڕاست دەزانین و داوا دەكەین كە گوێ لە داواكارییەكانیان بگرن نە ك بە چەك وەڵام بدرێنەوە, هەروەها زۆر بە توندى ئیدانەى سوتاندنى دەزگاى ڕاگەیاندنى (نالیا) دەكەین.پێمان وایە ئەم ڕەفتارانە زەنگى مەترسیدارن بۆ ئایندەى وڵاتەكەمان,كە ناتوانرێت گوێ لە داواو ڕاى جیاواز بگیردرێت.
لەكاتێكدا خۆمان بە بەشێك لە گەنجە خۆپیشاندەرەكان دەزانین پشتیوانى داواكانیشیان دەبین تاكو دەگەن بە ئامانج,كە بریتین لە چاكسازى و نەهێشتنى گەندەڵى و بڕینى دەستى حیزب لە حوكمەت.
وە داواكارین كە
*هەموو گیراوەكان ئازاد بكرێن كە لە رۆژى 17\2 تا كو ئێستا گیراون.
* دورخستنەوەى هێزى‌ چە‌كدارى‌ سە‌ر بە‌ حیزبە‌كان و پاراستنى‌ گیانى‌ خۆپیشاندە‌ران لە‌لایە‌ن پۆلیسى چالاكیە‌ مە‌دە‌نیە‌كانە‌وە‌.
*بە‌ دادگا گە‌یاندنى‌ ئە‌و تاوانبارانەى‌ ئەم ڕە‌شە‌كوژیە‌یان لە‌ سلێمانى‌ بە‌ ئە‌نجام گە‌یان قەرە بووكردنەوەى زیان لێكەوتوان
*هەرچى زوتریشە‌ دە‌سەڵات دە‌ست بكات بە‌ جێبە‌جێكردنى داواكاریە‌ ڕە‌واكانى
هاونیشتیمانیانى كوردستان و ڕووبەروِو بوونەوەى گەندەڵى.
خوێندكارانى خوێندنى باڵا لە شارى ‌خاركۆف(ئۆكراینا)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە