روونکردنەوەیەکی پێویست لە ڕێگای کوردوستا نپۆستەوە

Saturday, 28/12/2013, 12:00

1504 بینراوە



بۆ گەشە کردنی زمانی هەر نەتەوەیەک یانژی پەرەپێدان بەو زمانە ئامرازگەلی جۆراوجۆر وپێویست ئەرکی سەرکی دەگێڕن .ناوەندی ئاکادێمی (شکور ئێمە نیمانە !؟) زمانناسان ، نوسەران ، شاعیران ، رۆژنامەوانان ، وبە تایبەت ،، مێدیاکان ،،رۆڵی مەزنیان دەکەوێتە ئەستۆ . یەکێک لەو رێکارە ئیرێنییانەی کە وڵاتانی پەنا خوازلە ئورووپا لەبەر چاوی دەگرن ،وەرگرتنی پەنابەرە لە هەموو چین وتوێژێک کە هەر کام راستەوخۆ کاریگەر دەبن لەسەر زمانی ئەو وڵاتەی کە پەنابەر وەردەگرێ بۆ دەوڵەمەند کردنی زمانی خۆیان.

لە رێوڕەسمی / ئامەد / کوڕی شەهید کاوەو خوشکە شیریندا کە پاش چەند رۆژ ئەنجام درا تا / بانگ / بە گوێچکەیدا بخوێنن . لە بەشی خەبەرەکانی ، ک،ن،ن ، دا باسکرا. ئەو ڕێوڕەسمە یەکێکە لە دابو نەریتە جوانەکانی کوردەواری ودەبێ هەردەم پارێزراوبێ .پرسی سەرەکی بۆمن ئەوەیە کە دەزگایەکی زەبەلاحی وەک مێدیای کوردی سرنج ناداتە بابەتەکان وبە هەڵە دەرخواردی خەڵکی دەدا !؟
 منداڵ کە لەدایک دەبێ لەنێوان حەتویەک یان دوو حەوتوو بۆ ئەوەی بزانرێ ئەو منداڵە ،(کەڕ ولاڵ) نییە ئەو مڕاسیمەی بۆ دەگێڕن خەڵکانی نزیک وئاشنا بە خواردنی جۆراوجۆر خۆشحاڵی پێشوازی لێ دەکەن . نازناوی ئەو مڕاسیمە ،، گوێ و زمانەیە ،، نەوەکو گوێزەبانە .هەروەها لە کاتەدا دەردەکەوەێ کە ئەو منداڵە نە، کەڕە ،نەلاڵە .
ئارەزوم ئەوەبوو کە منیش لەو مڕاسیمە بوایەم .

جەعفەر/ کەریمی/ ٢٨/ ١٢/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە