سه‌رده‌شت عاشقی كچه‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله ی شافعی نه‌بوو تا ئه‌نسار بیكوژێت
Thursday, 16/09/2010, 12:00
1104 بینراوە
له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی مه‌هزه‌له ئامێز‌و پڕ له جنێو‌و سوكایه‌تی به شعوری تاكی كورد لیژنه‌كه‌ی خه‌زوری خه‌ونه‌كانی كاكه سه‌رده‌شت تاوانی ڕفاندن وتیرۆركردنی شه‌هیدی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمانی دایه پاڵ ئه‌نسارول ئیسلام, ئه‌م سیناریۆیه چاوه‌ڕوان كرا‌و بوو, چونكه پێشتر موسه‌لسه‌له‌ی شێخ زاناشمان بینیبوو, نوسین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی پشت ئه‌م ده‌ستی تۆمه‌ت درێژكردنه بۆ ئه‌نسار زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت به بابه‌تێكی كورت شی بكرێته‌وه, ئاخر ئه‌زبه‌نی تۆ ئه‌بوایه له‌بیری ئه‌وه‌دا بویتایه,
خۆ سه‌رده‌شت عاشقی كچه‌كه‌ی ئه‌بو عبدالله ی شافعی نه‌بوو تا ئه‌نسار تیرۆری بكردایه! پاشان سه‌رده‌شتێكی رۆژنامه‌نوس خه‌ونی به‌زاوایه‌تی تۆ‌و خه‌وی ناو كۆشكه‌كانت وشه‌هرول عه‌سه‌لی دوورگه‌كانی ئه‌وروپا وئه‌مه‌ریكاوه بینی نه‌ك زاوایه‌تی ئه‌بو عبدالله! چونكه ئه‌یزانی ئه‌گه‌ر خه‌ونی وا ببینێت ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بێنێته به‌ر چاو هه‌ر كه‌س ببێت به زاوای ئه‌بو عبدالله ی شافعی ئه‌بێت جوتێ كاله‌ی لاستیك له‌پێكات وكڵاشنكۆفێك له‌شان كات و تانوپۆی حه‌مرین بكات و له‌و ناوچه لماویه گه‌رم وهه‌راسان كه‌ره‌یا شه‌هرول عه‌سه‌له‌كه‌ی به‌سه‌ر ببات, پاشان دوور نه‌بوو هه‌ر له‌شه‌وی زاوایه‌تیدا ئه‌بو عبدالله له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یاخی له‌تۆو سیسته‌مه‌كه‌ت بیناردایه‌ته موسڵ وگوێڕ ومه‌خمور بۆ چالاكی, یان بۆ تاقی كردنه‌وه‌ی ئیمانه‌كه‌ی مانگێك پێش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی لێ ماره بكردایه بیناردایه‌ته به‌عقوبه‌و ده‌شتی عوزێم بۆ كه‌مین نانه‌وه‌و ڕاوه جاش و موفه‌خه‌خه چاندن, به‌تایبه‌ت بۆ گیانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه له‌سه‌ر خوێنی كورد له‌به‌غداد ده‌فته‌ره دۆلاری مفت لوش ئه‌ده‌ن, ئاخر تۆ ئه‌بوایه عاقڵانه‌تر بیرت كردایه‌ته‌وه, ئێسته چاوی ڕاگه‌یاندنی هه‌موو جیهانمان له‌سه‌ره‌و ئه‌و ڕۆژه ڕۆی ئه‌م جۆره مه‌سه‌لانه هه‌روا ئاسان دیزه به‌ده‌رخۆنه بكرێت,پاشان كوڕی باش خۆ ئه‌نسار عه‌لاققه‌ی جل پیا هه‌ڵواسین نیه ئێوه‌و یه‌كێتی هه‌ر تاوانێكی قێزه‌ون بكه‌ن به‌وانیدا هه‌ڵواسن!! دوای ئه‌وه ئه‌نسار هه‌ر له‌مانگی شه‌شدا ئیدانه‌ی كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمانی كرد‌و به رۆژنامه‌نوس ناوی هێناو پێشبینی ئه‌وه‌ی كرد كه پارتی ئه‌یه‌وێت ده‌سته چه‌وره‌كه‌ی به ئیسلامیه‌كاندا بسڕێت, ئه‌زبه‌نی ووتمان خه‌لًَكی ئێمه هه‌ندێكی گه‌مژه‌یه‌و باوه‌ڕ به درۆكانتان ئه‌كات به‌ڵام نه‌مانووت هه‌مووی ویه‌كجار به‌و ده‌ره‌جه‌یه‌ش!!, له‌بیریشت نه‌چێت سه‌رده‌شت عاشقی كچی تۆ بوه نه‌ك كچی ئه‌بو عبدالله ی شافعی!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست