حاكم قادر، حاكمى شارەكەم ئایا ئاگاداره‌ چ سوكایەیەتیەك بە سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌کرێت؟

Monday, 07/12/2009, 12:00

1586 بینراوە


بەمەبەستى كات بەسەربردن وخەمینەوەى خەمەكانم. ویستم ئەم ئێوارەیە سەردانى یانەیەكى خواردن وخواردنەوە بكەم لە سلێمانى. دەمێك بوو بیستبوم یانەیەك لاى سەهۆڵەكەى گەرەكى رزگارى كراوەتەوە و كۆمەڵێك كارمەندى (چینی) كچ و پیاو كارى تێدا دەكەن. منیش مراهیق ئاسا ملى رێگام گرتە بەر لەگەڵ هاورێیەكم و ئەویش زۆر زۆرى پێ خۆش بوو، چونكە زۆربەى كاتەكانى لە بێشەكانى چەق چەق و یانەى مۆزەفین بەسەربردبوو. ملى رێگامان گرتە بەر بۆ یانەى شوراى چینى (سلێمانى قەسابى جاران) و خۆمان بە هارونە رەشید دەزانى... كاتێ چوینە ناو یانە چینەیەكە لە ناو دەرگاى ناوەوە كورێكى گەنجى بێ موو كە رەنگە خۆى شمولى ئەوە نەكات سەردانى یانەى خواردنەوە بكات. لێى پرسین بۆچى هاتوون؟ سەرسام بووین وتمان بۆ خواردنەوە . ووتى باشە با ته‌فتیشتان بكەم. باشە لەم یانەیەدا جگە لە خواردن و خواردنەوە چى تر هەیە؟ چوینە ژوورێ و كچێكى چینی قەیرە ژن هاتەلامان و بە زمانێكى سەیر ووتى چیتان دەوێ؟ داواى خواردنەوەمان كرد و دەستمان بەخواردنەوەى خۆمان كرد.. پاش كەمێك كاك (......) كە برادەرى كۆنى خۆم بوو هاتە لام ووتى ناوێرم ماچت بكەم لەبەر ئەنفەڵۆزاى بەراز ئەوە چى دەكەیت لێرە ووتم بۆ چیی عەیبە؟ ووتى نەوەڵا من ماوەیەكى زۆرە هاتوچۆى ئەم شوێنە دەكەم و چیت بۆێ دەتوانیت لێرەدا بیكەیت.. من گوێ نادەمە قسەى خەڵك من ژن و مناڵم نییە لێرە خۆم بەخواردن و كارى جنس تێر دەكەم. كام كچت دەوێت لێرە دەتوانى بە100 دۆلار یان 50 دۆلار كارى سیكسى لەگەڵ بكەیت چ لێرە لە چ لە ژێر زەمینەكە و دەشتواى شەو بیبەیتەوە بۆ دەرەوە... زۆرم لاسەیر بوو ووتم بەخوا من پیاوى ئەوانە نیم هاتووم دوو كچى جوانى چینى ببینم و هیچى تر... برادەرم دیار بوو لە زووەوە لەوێ بوو سەرخۆش بوو.. جێ هێشتین..لەگەڵ برادەرەكەم سەیرێكى یەكترمان كرد و ووتم چیمان بەخۆمان كرد حەیاى سەد ساڵەمان دەچێت... پاش تەواووبونمان بەپەلە بانگى یەكێكم كرد بۆ حساب و حساب هات كچێكى چینى دەم بە پێكەنین هات و وەسلێكى هێنا و هاتە سەر مێزەكەمان دانیشت و دەستى كرد بەحساب . حسابەكەمان كردیە خواردنەوەى سێ رۆژمان و ناچار پاره‌مان دەرهێنا و دواتر هەر قسەى دەكرد نەمان زانى چى دەوێت پاش كەمێك زانیمان داواى بەخشیش دەكات ناچار 3000 هەزارمان دایە و روومان كردە تەوالێتى یانەكە كە لەژێر زەمینەكەدا بوو.. چوین (ئەو ژێر زەمینە دوو ژوورى تێدایە) گەر زەوقت هەبێت دەبیتە هارونە رەشید.... كاتى چوومە بەردەم تەوالێت و چێشتخانەكەى ئەویانەیە (هەموو كوردم بە سووك زانى) كاتێ دیم لەنێوان تەوالێت و چێشتخانەكەدا (وێنەیەكى تاڵەبانى و جوج بۆش) بە گەورەیى هەڵواسرابوو..... ئیتر دنیام لێ بوو بووە جەهەنم و ووتم ئەم چینیانە لە تاو برسێتى و نەدارى هاتوونەتە ئێرە و لە تاو نەبوونى لەشفرۆشى دەكەن كەچى وێنەى سەركردەیەكى كورد لە بەردەم تەوالێتدا دادەنێن... راستى تاڵەبانى گلەیى میللەتى لە سەرە و لە سلێمانى تاڵەبانى جاران نەماوە و بە سەركردەیەكى خراپ ناوبانگى دەركردووە، بەڵام پێڵاوەكانى تاڵەبانى وەك سەركردەیەكى كورد بەهەموو دوژمنانى كورد نادەم... بۆچى بێگانەیەكى چینى لەشفرۆش ئاوەها سوكایەتى پێ بكات زۆر خۆم و كوردم بەسوك زانى و نەشم توانى بە مۆبایلەكەم وێنەى بگرم.. ناچار رووى دەمم دەكەمە حاكمى شارەكەم پێى دەڵێم توچ پێت قبوڵە ئەو سوكایەتییە؟ گەر برواش ناكەیت بچۆ بە چاوى خۆت بیبینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە