لیستى كوردستانى ژمارە 66 و 96

Tuesday, 23/06/2009, 12:00

1805 بینراوە


ئەبوایە لیستى كوردستانى ژمارە 66 یان96 بوایە وەك رێزێك لەو خیانەتەى لەرابردوو كردویانە , یەكێتى و پارتى ئەم دوو پارتە دیارە هەروازوو گۆران و بونەتەخزمەتكارى خەڵكى كەدروشمەكەیان ئەبینم قاقاى پێكەنین لێ ئەیەم دیارە ئەوان خەڵك هەربەو خەڵكە نەگبەتەى جاران دائەنێن كەدەنگ بەیتوو یان نەیەى ئەمان بەشى خۆیان دابەشكردووە ئەمانە هاتون دروشمى دژایەتى كەندەلیان هەڵگرتوەنازانم بۆ 18 ساڵە دژایەتى گەندەڵیتان نەكردوە , خۆ ئەگەر بتانەوێ گەندەڵى نەمێنێ ئەبێ لە پێشا سەرى گەورەكەتان بدرێتە دادگا , ئیتر بۆ خۆڵ ئەكەنە چاوى خەڵك بۆ واز لە دروشم دروشم ناهێنن , دیارە ئەم دوو مافیایە زوو شتیان بیر ئەچێتەوە وەك مناڵ وان دڵیان لە پاكیا ئەو هەموو شەروو شۆرەیان لە بەر خاترىكورسیە مردوەكان بیر چۆتەوە یان جەلالیەكان هەروابەزوى جاشایەتیەكەى بەكرەجۆى 66 بیرچۆتەوە یان بارزانیەكان بیریان چۆتەوە كەئەمان دەبابەى بەعسیان خستە ناو پەرلەمان و ئاڵاى كوردستانیان داگرت ئەم دوو پارتە جگە لە نەهامەتىهیچیان بۆ كورد نەكردووە ئەوشى ئێستا هەیە لە ئەنجامى خەباتى گەل خۆیەتى نەك فكرو بیرۆكەكانى جەلال و مەسعود ,بەبرواى من ئەبوایە لیستەكە ژمارەكەى66 یان 96 بوایە لەبەر ئەوەى گوزارشت لەو لیستەئەكات , چونكە ئەم لیستە لەپێناو خزمەتكردنى زیاترى مەسئولەكان كار ئەكات وە ئەم لیستە هەوڵ ئەیا زۆرترین گرێبەستى نەوتى كات بۆ ئەوەى زیاتر پارە رەوانەى بانكەكانى دەرەوەىوڵات بكات ئەم لیستە زیارتر هەوڵ ئەیا بۆ ئەوەى ژیانى كورەمەسئولەكان زیاترخۆشكات چونكە ئەوان باوكیان شۆرش گێربوەو خەڵكیش خۆفرۆش , لیستى 66 یان 96 ئەبوایە ئەم دروشمانەى هەڵگرتایە نەك دروشمێك كەنەى توانیبێ لە ماوەى 18 ساڵا نەیكردبێ .
(ئەمە دواین ساتەكانى ژیانتانە دزەكانى دەورپشتى تالە بانى و بارزانى)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە