خوشبەختانە پەیمانى ئاكارى پلینیوم ئێمەى لاوان ناگرێتەوە ...!!

Monday, 16/11/2009, 12:00

1557 بینراوە


دواى ئەوەى كە لە پلینیومى (ی .ن.ك) دا باس لە پەیمانى ئاكار كرا , دیسانەوە ئومێدێكى زۆر بۆ ئەندامان ودوستان ولایەنگرانى یەكێتى گەرایەوە بە تایبەت لە نێوان تویژى لاواندا , بەو پێەیی كە چاوەروان دەكرا جێبەجى بكرێت , بەڵام بەداخەوە لاى هەندى مەسئولی نا مسئول بە پێچەوانەوە مامەڵە كراوە وەك هەمیشە خەباتى ئەوان تەنها بۆ بەرژەوەندى خویانە و بەبێ ئەوەى چاویان لە بەرژەوەندى گشتى یەكێتى بێت , دیارە ئەمەش لە كاتێكدا دێت كە لە سەرەتادا یەكێتى بە هەڵە پلە وپۆستى بە خەڵكى كەم هوشیار و تەنانەن بێ بروانامەش داوە , ئەمە جگە لەوەى ئاستى كەسایەتیان زۆر نزمترە , دیارە نمونەش زۆرە یەكێك لەوانە لە خودى رێكخراوى ئازادیی لاوانى كوردستان بەدی دەكرێ كە رێكخراوێكى سەر بە مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتیەكانى یەكێتیە , كە خودى سكرتێرى ئەو رێكخراوەیە , كە پێش هەمو شتێك وەك دەڵین (چاملوغەكانى بۆیاغە) واتە پرچى , رەنگە تەمەنشى زۆر گەورە نەبێ تەنها (49) ساڵیكە وتەمنى دەسەڵاتشی هەر نزیكەى (5 بۆ 6) ساڵیكەو و تازە یەكێتیشە و دەڵین گوایە پێشمەرگەى كۆنەو بەڵام لە حزبێكى تر , هەمو ئەوانەش بە لایەك وەك كورد وتەنى (رێوى خۆی بەكونەوە نەدەچو كلكێكى دەخستە دواى خۆى) ئەوەى مەبەستمە باسیى لێوە بكەم ئەم لاوە كەم تەمەنە دواى ئەوەى بەشدارى كرد لە پلینیومى یەكێتیدا خۆى بە فرعەون دەزانى بەو پەڕى ئاكارەوە دەستى كردووە تێكدانى سەنتەرەكانى خۆى بە ناوى جێبەجێ كردنى پەیمانى ئاكار ئەمە لە كاتێكدا كاتى خۆی تەواو بووە وگۆزەكانى پربووە ومونیكاكەشی فول بووە, بۆ دووبارە دەستەبەركردنەوەى پۆستى سكرتێرى رێكخراو ناوبەناو كەوتوەتە دەركردنى ئەو لێپرسراو سەنتەرانەى كە باسی حەقیقەتەكانى دەكەن , وەك سەنتەرى سلێمانى وسەنتەرى دەربەندینخان وسەنتەرى سۆران و سەنتەرى كۆیە وسەنتەرى كەركوك وسەنتەرى پێنچوین وهتد... بەڵام لە هەمو ئەمانە گرنكتر بە پێ پەیروپرۆگرامى رێكخراوى ئازادیی لاوانى كوردستان نابێ بەهیچ جۆرێك لێپرسراوى سەنتەر لە سلكى ئاسایش وسەربازیدا بێت و دەیان لاو هەبوونە لەسەر ئەم هۆیە دەركراون, ئەمە لە كاتێكدا لێپرسراوى سەنتەرى دوكان وا بۆ ماوەى پێنج ساڵە لێپرسراوى سەنتەرەو ئەم بریارە تەنها شمولی ئەو ناكات (بەقودرەتى قادر) , ,من دەپرسم پەیمانى ئاكار هیچ بونێكى هەیە لە دەسەڵاتى ئەم بەرپرسەدا ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە