زمانى سەرۆك بۆ گەلى كورد زمانى ژەهرە

Saturday, 05/03/2011, 12:00

2623 بینراوە


ئەو زمانەى كە سەرۆك گڤو ترس و تۆقاندنى پێ بلاو دەكاتەوە بە بەڵگەوە رادەگەینین كە ئەم زمانە ژەهراویە باوى نەماوە لە دونیایى سیاسى بەتایبەتى لە كوردستان ، ئەم زمانە دەمێكە كراوەتە زمانى پاڵەوانانى فلیمە كۆمیدیەكانى سینەمایى كە سالانە خەلاتى پێ وەردەگیرێت وەك (كان) و (بندقیە). جا نازانین كە ئەم خەلاتەى ئەو دواییەى كۆپانیا ئیتالیەكان كە دایان بە سەرۆك ئەگەر لەبارەى هونەرەوە بێت بەلام ئەگەر لەبارەى هونەر بووایە ئەوا دەیانكرد بە دەرهێنەرى بەناوبانگى سینەماییەكانى جیهان.

سەرۆكى بەناو هەرێم كاتێك دارودەستە كاسەلێسەكانى لە هاوینى رابردوو دەهۆلى ئەوەیان بۆ لێدا كە گوایە سەرۆك بە دەستپێشخەریەكى خۆى هەموو كێشەى دامەزراندنى حكومەتى عێراقى جێ بەجێكرد ، ئەمەش هیچ لە بنەرەتەوە راست نەبوو چونكە سەرۆك ئەگەر ئەم جۆرە هێژایە بووایە كێشەى ئێستاى كوردستانیشى نەدەهێشت چونكە ئەم سەرۆكە تەنها یەك نەغمى لێدوان دەزانیت كە لەلایەك مەتح و سەناى خۆى دەكات و لەلایەكەى تر تەنها ترس و تۆقاندن و تیرۆر دەرێژێت تەنانەت بۆ بچوكترین كێشەش ئەگەر هەبێت لەبەردەم دەستەلاتیدا.

زمانى سەرۆك سەلماندى كە سەرۆك هیچ كات حەز بە ئاشتى ناكات كاتێك مەترسى هەبێت كە دەستەلاتەكەى بكەوێتە لەقین ، ئەگەر سەرۆك پیاوێكى ئاشتى خواز و دیموكراسى و خەباتگێر بووایە دەستى خۆى سوور نەدەكرد بە خوێنى ئەم لاوانەى كە هاتن بۆ هاوارى داواكاریەكانیان .

سەرۆكى ئێمە تەنها ژەهرێكى هەیە مەگەر تەنها مارى (ئەناكۆندرا) هەیبێت چەندین سالە گەلى كورد لە ژانى ئەم ژەهرە ئەناڵێنێت و ئازارى دەدات مافى خۆیەتى ئەگەر گەلى كورد ئەم ژەهرە نەهێلێت ئەمەش دیارە بە پانكردنەوەى سەرى ئەم مارە دەبێت كە سەرچاوەى رشتنى ئەم ژەهرانەیە.

وا دیارە لەناو بردن و لەناوچوونى ئەم زمان و ئەم ژەهرە زۆر لەوە نزیكترە كە خودى سەرۆك پێشبینى بۆ دەكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە