یەكێتى مامۆستایانى كوردستان یا خود ئیتیحاد موعەلیمینى بەعس

Friday, 16/11/2012, 12:00

1328 بینراوە




1-سەبارەت بەو مەرجانەى بۆئەندام بوون لەیەكێتى مامۆستاییان دیارى كراوە پاشان سودمەند بوون لە دەسكەوتە ماددیەكانى , هەڵەیەكى گەو رەو بریارێكى ستەمكارانەیە , ئێمە لەكەمپینى مامۆستایان ئەوكات بۆیە داواى لابردنى ئەندامێتى بەزۆرمانكرد تاوەك وئازادى زیاتر لەبەردەم مامۆستایاندا دروستت ببێت بۆ هەڵوێست وەرگرتن و دروستكردنى گروپ و رێكخراوى ترى سەربەخۆى مامۆستایان , نەوەك رێكخراوە كە ببێت بە (ئیتیحادموعەلیمینى بەعس) كە بە زۆرو هە رەشەى لە دەستدانى
بەرژەوەندیەكان ئینتیما بەمامۆستایان بكەن ,كەئیستاش ئەم جەنابانەى (ى.م.ك) هەمانشت دوبارەدەكەنەوە ,عەرەب گوتەنى :(عادت حلیمە , الی عادتها القدیمە).
2-حیزبەكانى ئۆپۆزسیون هەڵەیەكى زەقیان كرد , كاتێك بەزۆر مامۆستایانى خۆیان ناچاركرد , لەسەدواى چەند كەسێكى بەرژەوەندى خواز تەسلیمى (یەكێتى و پارتى) ببن و بەكەیفى خۆیان هەڵیان سەڕێنن و بێ هەڵەێست و ترسنۆكیان بكەن , بەبۆچونى من ئەوە سەرەتاى ئەلقەگۆڕینەوەى ئۆپۆزسیون و دەسەڵات بوو بۆ دڵداریكردنى سیاسیان ,ئەوان بزافى مامۆستایانینان كرد بەقوربانى سیاسەتە چەوتەكانیان .
3-چارەسەرئەوەیە ئۆپۆزسیون لەسەسەتادا سەرجەم ستافى سكرتایەتەكەى بگۆرێت , بە مامۆستایانى خاوەن هەڵوێست پاشان ئەگر رێكخراوەكە چاك نەبوو لەو مەهزەلەیە بێنە دەرەوە و خۆیان رێكخراوێكى ئازاو ئازاد دروست بكەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە