هەلەبجە برینێكی ساڕێژنەبوو...!!

Sunday, 08/02/2009, 12:00

2060 بینراوە


كاتێك وشەى هەڵەبجە دەبیستین ،نەك هەر گەلی كورد بگرە گەلانى دینا شۆكێك دەمانگرێ ، لەوەى هەڵەبجە چى بەسەر هات هەڵەبجە چى بۆ كرا!ئایا هەڵەبجە بوەتەوە بە هەڵەبجەكەى جاران؟ هەڵەبجە ئێستە خەڵكەكەی ئاسودەیە داخۆ هەڵەبجە بە درێژایی 18 ساڵ لە نێوان فەوزای ڕاگەیاندن و لافیتەو بەڵێنى درۆدا ، دەرچووە؟ داخۆ ئەو پرۆژانەى ئێستە لە میدیاكانەوە باس دەكرێن هى چەند ساڵ لەمەو پێشە ئێستە دەدرێنەوە بە ڕوى هەڵەبجەیەكاندا، داخۆ ئەو مەفرەزانەى توێشوو و كۆڵەپشتەكەیان نانى هەورامى تێدا بوو ئاوڕ لە گوندەكانى هەورامانیان داوەتەوە كە بە ڕۆژ و بە شەو خەڵكى سڤیل و زەحمەتكێشیان دەبرد بۆ چاو ساغی و لەو سەرەوە بە شاخە توناوتونەكان بە جێیان دەهێشتن بەبێ خودا حافیزى هەر وەك ئەم جێ هێشتنەى كە لە شەڕى ناخۆدا كاتێك سنورەكەیان جێ هێشتو گەڕانەوە وەك نە بایان دیبێ و نە بۆران ،داخۆ هێندەی بە شاعیر و بە كەسەناودارەكانى هەڵەبجەدا هەڵدراوە چى بۆ میراتگرەكانیان كراوە ، ئایا تەنها كەس وكارى شەهیدان خاوەنى ئاوڕ لێدانەوەن ئەوانەى پێشمەرگە بویە هۆی ماڵ وێرانى یان و، تەنها هاتنەوە سە دارو پەردوى روخاو جێ ماو ئێستە بە رەنجى شانى خۆی خانوماڵى پێكەوە ناوە ، پێم وانیە كەس هەڵەبجە نەناسێ بەڵام با ئەوەى ویژدانى هەیە لە كوردو غەیرى كورد سەردانى هەڵەبجە بكات و ئەوسا تێدەگات ئەو شەڕەى پارتى و یەكێتى بە دەسەلات دارو سەرمایەدارو ئاغاو خاوەن پارەو پوڵەكان لە شارەكەدا دەیكەن سیاسەتێكى چەواشەكارانەیە تاوەكو ڕاى گشتى دیوە دزیوەكەى پارتى و یەكێتى لە هەڵەبجە بكرێت بە ژێرمێوەو راِى گشتى هەڵەبجەلەچاوى حیزب و میدیاكانەوە بناسێت كە هەچۆنێك لێكى بدەینەوە پێچەوانەكى راِستە چونكە لە دورو نزیك هەموان هەڵەبجەو دۆزەكەى دەناسین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە