کۆمەڵەو دێمۆکڕات دوو حیزبی سەرەکین !!؟؟

Tuesday, 01/04/2014, 12:00

1677 بینراوە






لە رێککەوتی ١٧/٣/٢٠١٣ لە یەکێک لە سایتە کوردیەکاندا چاوم بە سەردێڕێک کەوت کە لە وتوووێژی / عومەر یلخانیزادە / هێنایەبوویە سەرزار. زۆرم پێ سەیر بوو کە مرۆوێک دەتوانێ ئەوەندە لە ئاڵوگۆڕەکانی ئەم جیهانە دوور بێ و پیی وابێ خەڵک ناهوشیارە. دونیاش وێنەی غارێک وایە کە یارانی کەهەفی تێدا خەوتبێ.!
گرینگترین وبچوکترین کۆمەڵگا بنە ماڵەیە کە لە دایکو باب ومنداڵ پێک هاتووە. پاشان کۆمەڵگای دەرەوەیە کە دوای ماڵبات کەسایەتی وچوار چیوەی کەسایەتی مرۆو دادەڕێژێ. (شی کردنەوەی ئەو باسە گرینگە کاری کۆمەڵناسانە نە هی من) لەکاتی لەدایک بون تا رۆژی مردن ،فێرگە،، ناوەند،،زانکۆ،،تەنانەت بەشی هەر گرینگ مێژووی نەتەوەیەکە کە هێدی هێدی دەبنە هێمای ژیان وچۆنتەتی بیر کردنەوە. بە کورتی ئەوانە بەڵگەی سەرەکین بۆ ژیانی ئازاد تا سەردەمی مردن لەوانە بترازێ ژیان دەبێتە شەوەزەنگێکی ئەنگوست لە چاو.
بەڵام بۆ ئێمەی کورد: زۆر بابەتی دیکە هەن کە جیاوازن لە گەڵ ئەو نەتەوانەی کە سەربەستن وبەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێن. یانی تایبەتمەندیەکان لێرە دەردەکەون کە لەدەست پێکی هەزارە سێدا ئەوە حاڵو باڵمانە کە لە هۆلێیە. مرۆوی ژیر وژێهاتی لە ناو نەتەوەکەمان بە پیی بڕیاری دیرۆک زانان ودوورناسان گەلێکن (پێچەوانەی ئەوەشمان بە خەروارە) کە سەراسەری تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی ئەدەب وزمان ومێژووی خاکی پیرۆزی کوردوستان تەرخان کردووە ولەو رێیەشدا هەزاران چەرمەسەری وبە رۆژان برسییاتیان چێشتووەئەو کەسانی بونەتە ویردی زمانی چاناسان وقەت لە بیر ناچنەوە.
خودا چاکە بۆ ئامریکاو هافکرەکانی نەکا کە بونە هۆی ئەو بارودۆخەی پاش دەسەڵاتی پادشایی لە ئێران رۆژهەڵاتی وڵات. ساڵی ١٩٧٨ بەو لاوە کەس هەناسەیەکی گەرمی هەڵنەکێشاوە لە چەنگ ئەو دەسەڵاتەی کە ئەوڕۆ دەستی لەسەر شمشیری دووسەر لاناچێ. ئەوەی کە لەدایک بوو ناوی شۆڕش بوو یان هەر ناوێکی دی باسی ناکەم. مەبەستی سەرەکی لەو رستانە ئەوەیە: کەس نەیزانی بۆ ئاوا زوو داروبەردی شەقامەکانی رۆژهەڵات وێنەی قارچک حیزب وتاقمی ، چەپو،،راست موسڵمان ........لێ هەڵتۆقی.! ئەو حیزبانە چییان بەسەرهات؟ چییان بەسەرخۆیان هێنا،، لە شەڕی خۆتڕێن لەگەڵ مەلاکان چەندە سەرکەوتوو بون ؟ ئێستێ لە کوێێ سیاسەتی کوردو جیهانیدان ؟ با بمێنێ بۆ جوابی مێژوو.
ئەوەی بۆ من گرینگە کە لەسەر ناوی کرێکار، چەکچووداس، ئاڵای سوور، رەنجدەر،زەحمەت کێش ... چنەما بەسەرمان نەهێنن. جیاوازی سەرکردەی کورد مرۆوی ئاسایی کورد لەوەدایە کە سەرکردەیەک دەبێ لە زۆر بواراندا جیاواز بێ لە گەڵ خەڵکی ئاسایی تا ئەرکە مێژووییەکانی باشتی بەڕێوە بەرێ.چون رێڕەوی حیزبی بە پێی ئامرازی حیزبی سەرکردەکان بەئامانجی دەگەیەنن.یانی،خەڵک،، حیزب ،، شێوەی بەڕێوەبردن،، وجیاوازی ئەرکەکان دەست دەدەنە دەست یەک وئەو کاروانە بەرەو پێش هاندەدەن. خودای ر استان لە رۆژهەڵاتی وڵات لە نێوان دوو بەرداشی دەسەڵات وحیزبەکان لەو ٣٥ساڵەدا دیمان چمان بەسەر هات.
پرسیار ئەوەیە بۆ دەبێ سەرکردەکان جیاوازبن : ؟
بێگومان ئەوانیش مرۆون بەڵام ئەو ئەرکەی کە مێژوو وگەل داویانە بە وان نەدراوەتە من وتۆ.بۆیە دەبێ سەرمەشق بن لە ،، قسەکردندا،، لە بڕیارەکاندا،، لە پۆشینی جل ەبەرگدا،، لە راگرتنی سڵامەتیدا،، تەنانەت لە خواردن وخواردنەوەدا. بۆ ئەوەی فرە وێژ نەبم رۆژێکی تاڵ ودیمەنێکی دڵتەزێنتان لە ژینی خۆمدا لە گەڵ خوێنەری ئەو بابەتە بەش دەکەم. لەو رۆژەتاڵەدا هەودای خەیاڵم لەسەر باڵی مەلەکەتاوسدا بار کردورووم لە خواوەنی وڵاتی رۆژکرد پەژارەی دایکی شەهید،، باوکی پشت چەماوەی شەهیدم هاتەوە یاد گوتم بریا ئەو دیمەنەم بەچاوی خۆم نەدیتبایە.
رۆژێکە ساردی کۆتایی زستانی هەندەران بە داوەتی دۆستێکم رووم لە باڵەفڕ خانەی وڵاتی سۆئێد کرد لەژورەکاندا خەریکی پیاسە بوم کە ئەو دۆستەم بمگاتێ وێکڕا بەرەو ماڵ بڕۆینەوە. لە پڕ چاوم بە سەرەی کاسەی ئەلکۆڵ فرۆشان کەوت! دووراودوور ستارم گرت تا بزانم ئەوەی دیتوومە هەوە؟ بە بێئەوەی ئاشکرا بم کەمێک نزیک بوومەوە! بەڵێ ،،وشە گەلی جووتیارو زەحمەتکێش وکرێکار هاتنەوە بەر چاوان و خەمێکی گران دایگرتم. ئەوی گووتبوی حیزبی سەرەکی کێن! ئێستێ باوەشێک ویسکیو کەلو پەلی خواردنەوەی بە دەستەوەیە وبەرە ئیستامبۆل دەفرێ ولەوێ چەند رۆژ دەمێنێتەوە من نازانم .پاشان بەرەو سلێمانی بگرە کەمپی زڕە گوێز ،، مەی حەرامە لە منی وێرانە ماڵ،،وشەوانی گاڵتە گەپ.
لە هێج کوێی ئەو جیهانە خواردنەوە رێگای پێ ناگیرێ هەر کەس ئازادە ،بەڵام ،،،،،،،، جوابی ئەو بەڵامە دەبێ خوێنەری هوشیار بیداتەوە. لەو بارودۆخەی نەتەوەی ئێمە تێیدا دەژی شەڕ داروبەردی تەنیوین لە کوێ رەوایە بەرپرسی حیزبێک بە سڵامەتی ئەمو ئەو بخواتەوە!؟ ئەدی جوابی کەسو کاری من وئەوانی دی چۆن دەدەیەوە؟ تۆ کاری حیزبی دەکەی ئەو پارەیە لەکوێ دێنی؟ بە کۆ کردنەوە دە یۆڕە دە یۆڕۆی ئەندامان لەدەرەوە چۆن ئیزن دەدەی لە سەفی ئاوادا بتبینن.؟! ژیانی شەخسی تۆ بابەتێکە بەرپرسایەتی مێژوویی بابەتێکی گرانتر. لەوانەش بترازێ بۆ قسەی زل زل دەکەی. خزمەکەی دیت لەتۆ زیرەکتر بەدزی ئەو کارانە دەکا .
گەمەکردن بە خوێنی شەهیدان جێگای لێبوردن نییە. لە داهاتودا جوابی بنە ماڵەی شەهیدان چۆن دەدەنەوە. با دایکە جەرگ سووتاوەکانی باشترتان بناسن کە لە هە ندەران خەریکی چن. لە کەمپەکان خەریکی چن؟ دیانگوت ئارەق تاڵە پێم سەیر بوو بەڵام کە گەیشتمە ژیانی تاڵی هەندەران ئەوجار زانیم لە ئارەق تاڵتر ژیانی غەریبیە ولەویش تاڵتر نەدیتنی راستیەکانە.
وەسسەلام
جەعفەر کەریمی ٣٠/٣/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە