باخچەكانى ساوایان لە سلێمانى، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌و که‌سه‌ ده‌داته‌وه‌، که‌ ره‌خنه‌ی لێگرتوون

Thursday, 04/08/2011, 12:00

2468 بینراوە


وەڵامێک بۆ رەخنەی که‌سێک به‌ ناوی دڵشاد نوری، که‌ له‌ رۆژی 25/5/2011 لەژێر ناونیشانی (وەزارەتی پەروەردە تۆ لەکوێیت ؟ ئایا ئاگات لە باخچەکانی ساوایان هەیە لەسلێمانی)، که‌ پاش په‌یوه‌ندییکردن به‌ کوردستانپۆسته‌وه‌، ئه‌وان به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ لایانبرد، بۆیه‌ ئێمه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین به‌ به‌ڵگه‌وه‌، له‌ کۆتایی ئه‌م نووسینه‌که‌ماندا بیخه‌ینه‌ به‌رچاوی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، تا ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ربکه‌وێت که‌ کاکی نووسه‌ر، چ ناهه‌قیی و بوختانێکی کردووه‌، به‌بێ به‌ڵگه‌، چه‌ند قسه‌یه‌کی نووسیوه‌، که‌ هه‌موویان بێ بنه‌مان:

بەڵێ کارێکی ئاسان نیە نووسەری بەڕێز ، که‌ بە گوومان بیت لە هەڵسوکەوتوو کارەکانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی .... لەبەرئەوەی هەمیشە بەئاگان و کاری جوان و بەسەرکردنەوەیان هەیە بۆ سەرجەم باخچەکان و خوێندنگاکانیش جا بەڕێگای ڕاستەوخۆی سەردانەکانەوە یاخوود سەردانی بەردەوامی سەرپەرشتیاران و لێ کۆڵنیەوەیان بۆ گشت کارەکان یان لیژنە تایبەتیەکان ، وابزانم پەروەردە بەکاری خۆی هەستاوە بەزیادە پێویست ناکات بەڕێز ڕێگاو شوێنی بۆ دابنین پەروەردە خۆی لەخۆی دا گەورەیە و پێ گەیەکی جوانە ..
بەڕێزت جگە لەوەی ڕێگات بەخۆت داوە جێ و شوێن و ڕاوێژکاری بۆ وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دابنیت چەند جارێکیش هێرشت کردۆتە سەر سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان .. نازانم بۆ بەتاریکیانە بڕیارت داوە ئایا لەبەر ئەوەی کەسێکی تایبەتی گفتووگۆی لەگەڵ تۆ کردوەو معاناتی بوە یان لێ پرسینەوەی کردوە من ئەوەی بیزانم پێویستە کە کەسێک رێ بەخۆی دەدات کەسێک بدوێنێ دەبێت ڕەچاوی چەندین شت بکات پێش هەموو شتێک ڕاست گۆیەتی و زانیارییەکان نەک تاکە کەس و کاری تاکەکەس (شه‌خسی) نووسەری بەڕێز ئایا مامۆستایەک بەم هەموو معاناتەو ناڕەزاییەوە کە نارەزابوو لە پاک و خاوێن و خراپی خۆراک و هەڵ سوو کەوتوو سەرجەم شتەکانی تر ئایا بۆ بەدرێژایی ساڵ قسەی نەکرد نەدەترسا بەو هەموو دڵسۆزی و خۆشەویستی یەکی بۆ منداڵ و کۆمەڵ مندالێک زەرەرمەند بێت بە خراپی و پیسی باخچەکە هاتوە دوای کۆتایی ساڵ قسە بۆ بەڕێزتان دەکات و خەمی منداڵی نەبوە کوا خەم خۆریەکەت؟!
گەر دەلێت نەم توانیوە قسە بکەم گوایە لەبەر خراپی بەڕێوەبەر ئەی ئایا ئەم باخچەیە زنجییرەی تەواوکەری نیە کە پێک دێت لە سەرپەرشتیار و یەکەی سەرپەرشتیاری وە دواجار بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی گوایە تۆی بەڕێز واتا مامۆستای دڵسۆز و میهرەبان و بەئەمەک چ نوسراو ڕاپۆرتان ئاراستەی بەڕێوەبەر کرد بەدواداچونی بۆ نەکرد ئەی کەبەڕێوەبەرەکە بەدواداچوون نەکردو پشت گوێ ی خست بۆ نەت گەیاندە جێگای تایبەت وەک باسمان لێوەکرد زنجیرەی تەواوکەر گوایە ئەم زنجیرەیە بە سەرجەم گوێیان لە تۆ نەگرت بۆ ؟!
من هەرگیز حەزم بەوە نەدەکرد پێگەیەک یان سایتێکی ئەنتەرنێت وەک سایتی بەڕێزتان کار بۆ شتی کەسی بکات بەڵکو هەمیشە دەبێت کار بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵ بکات و لەراستیەکان بکۆڵتەوە دواجار چی هەیە بخاتە ڕوو بۆ ئەوەی لای خوێنەر و بینەر راست گۆی و متمانەی خۆی لەدەست نەدات ... وە پێگەکەی خۆیان نەکەنە پێگەیک بۆ کاری شخێی مل ملانەی نێوان خەڵکان ..
ئەو مامۆستا بەڕێزەی معاناتی زۆرە دەبێت راست گۆ بێت دەبێت متمانەی بەخۆی هەبێت و دەبێت راستەوخۆ بێت قسە بکات و لەژێر هیچ ناونیشان و بارودۆخێکدا خۆی نەشارێتەوە .. لەباسەکەی دادەی بەڕێزدا ئەم خاڵانە باس دەکات :

1. هێرش کردنە سەرسەرجەم سەرپەرشتیاران بەوەی کە باخچەیان کردۆتە سەرچاوەی پیاوەتی و منداڵ وەرگرتن ..
من جێ ی دێڵم بۆ سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان
2. گوایە باخچەی ساوایانی شادی لەگەڕەکێکەو منداڵانی گەڕەکی ڕاپەرین لەم باخچەیە .. بەڵێ وایە بەڵام بۆ تۆ زانیوتە بۆ نوسەری بەڕێزتان تەنها دەمی ماموستا وەرگرتوە
من لەوەڵامدا پێت ئەلێم بەڵێ منداڵمان هەیە لە ڕاپەرین لەبەرکرەجۆ لە کوردسات لە.... (بەڵام ئەوەی کە تۆ نایزانی ئەومنداڵانە لەبەر پیاوەتی سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان نیە بەڵکو لەبەر هاوکاری کار ئاسانی دایکی منداڵەکەیە کە دایکەکە یان مامۆستا یە لەخوێندنگاکانی نزیک باخچەکەمان یان فەرمانبەری فەرمانگای کارەبا یان مامۆستاو بەڕێوەبەری خوێندنگای شەهید جباری نمونەیی و چەندین شوێنی تر کە ئەم دایکانە ماڵیان دوورە مندالانیان لەگەڵ خۆیان دێنن بۆ باخچە .. ڕەنگە تۆی بەڕێز بلێ ی جا خۆ لەو گەرەکانەش باخچە هەیە منیش دەڵێم بەڵێ هەیە بەڵام ئەم جارەش ئەوەی کە تۆ نای زانی ئەوەیە دایکی فەرمانبەر کات ژمێر2:30 یاخوود 3 تەواو دەبێت و دایک مامۆستای نیوەڕوان هەیە کاتژمێر 4 تەواو دەبێت ... ئەو باخچەی لەوگەرەکانەش هەیە کاتژمێر 12 تەواو دەبێت ئایا ئەو منداڵانە بچێتە کۆێ تا دایکی لەدەوام تەواو دەبێت .. من دەڵێم دێتە باخچەی ساوایانی شادی نمونەیی ... دایک بەدڵ نیایەوە دەوامی خۆی دەکات و دڵ نیایە منداڵەکەی لەکوێ یە وە لێرەدا دەڵێم منداڵ لەهەرگەرەکێک و کۆلانێک بێت دادەی بەڕێز .

3. خاڵێکی تر ژمارەی منداڵان 50 منداڵ لە پۆلێک دا ..
تەنها باخچەنین منداڵانمان زۆر بێت زۆری منداڵان دەگەریتەوە بۆ چەند خاڵێک بەڕێزەکەم لەم سەردەمەی ئێستاماندا زۆربەی دایکان کاری فەرمیان هەیە بۆیە زۆر چەخت دەخەنە سەر باخچەکان منداڵیان لێ وەربگیرێت راستە و گومان لەوەدا نیە بۆ وەرگرتنی منداڵانیان هانا بۆ سەرجەم کەسانیک دەبن کە منداڵانیان بۆ وەربگیرێت ساڵانی پێشوو ژمارەی باخچەی ساوایان لە سلێمانی زۆر کەم بوو تەنانەت نەدەگەیشتە 20 باخچە خۆشبەخشانە ئێستا ژمارەی باخچەی ساوایانی حکومی گەیشتۆتە 49 باخچە و اهلی 17 باخچە یە .
واتا ئەمەش کارێکی تری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و یەکەی سەرپەرشتی بنەڕەتیەکە گرنگیان بەم بوارە داوە خەم خۆری کۆمەڵگان و کاریان بۆ کردوە کەواتە پەروەردە بە ئاگایە بێ ئاگا نیە ؟!
بەڵام دلسۆزی دادەکان لەوەدادەردەکەوێت کار بۆ ئەوە بکات زۆرینەی منداڵان پەروەردە بکەن ... لەبەربەرژەوەندی کۆمەڵگا .
گەر وانەبێت هەموو کەس دەزانێ تا ژمارەی منداڵان کەم بێت پەروەردە باشتر دەبێت

4. سەیرە باسی لە منداڵانی تەمەن سێ ساڵانە دەکات ئەمە لێرەدا خۆیان دەست نیشان دەکەن ئەو کەسانەی کە معاناتیان هەیە کێن بە سووپاسەوە .. تەنها هاوپێچتان لەگەڵدا بۆ دەنێرم بە ناوی منداڵان و ژمارەی تلفون و بەرواری لەدایک بونیان بۆ وەڵامی خاڵی 4 .

5. هیلاکی و ئینـزلاق ئەم دوو خاڵەت من بەرپرس نیم بەڕێزەکەم خۆت مەخە هەڵەوە کاری چاودێر لەباخچەکاندا بە شتی سنوردار داڕێژراون من دروستم نەکردوە بە تەنها بۆیە فەرمانبەر گەر ئینـزلاقی هەبێت من بەرپرسیار نیم بەڵکو بە کاری ڕۆژانەی خۆی هەڵ دەستێت . گەر کارم پێ کردوە بەدەر لەکارەکەی خۆی بۆی هەیە راپۆرتی خۆی بنوسن و بیخاتە بەر دەست بەرپرسان .. بەڵام گۆمان لەوەدا نیە ئێمە وەکوو باخچەی شادی کاتێک کاری قورسی و گرانمان بووە خێرا بۆ هاوکاری فەرمانبەرەکان کرێکارمان هێناوە دوو کرێکاری بەنگلادشی کە سەرجەم باخچە شایەتی حاڵی ئەم کارانەیە .. نازانم روون کردنەوەی زیاتر بدەم لەو بارانە .

6. گوایە ستاڤی مامۆستامان جیا کردۆتەوە لە مامۆستایانی وێنەو کۆمپیوتەر پێک دێن و کاریان پێ ناکەم بەڵکو اسراحەتن ئەوانی تریش بۆ دۆزەخ .
وەڵام مامۆستای بەڕێز پەیرەو پرۆگرامی باخچە دەڵێت هەر پۆلێک دوو مامۆستای تیادایە لەسەرەتای دەوام تاکو کۆتایی بە واتای (8 بۆ 12 یان 12 بۆ 4) ئەمە راستیە پرۆگرام سەپاندویەتی نەک من بەڵام ئەوەی هاوکاری ئێوەی بەڕێزە جارێکی تر بە خشتە یەک بۆتان دەنێرین کە مامۆستایانی هونەر و شێوەکار و کۆمپیوتەر خشتەی تایبەتی خۆیان هەیە وە جارێکی تر ئەو خشتەیە بەسەرپەرشتیاران و لایەنی بەڕپرسەکان ئاگادارن و کاری پێ کراوە .. گرنگە تۆی مامۆستا ئەوە جیا بکەیتەوە مامۆستای هونەر کاری هونەرە و مامۆستای سەرەکیش ئێوەی بەڕێزت .

7. ببورە ووشەی نەشیاوت بەکارهێنەوە کە دەڵێن بەڕێوەبەرە نەشارەزاکان بم بەخشە کێ یە شارەزاکان ...(ت..ۆ...) گەرنوسەربیت یان مامۆستا من دەڵێم بەداخەوە بۆ هەندێ ووشەت ... !
جارێکی تر خۆت بەهەڵەدا بردوە مامۆستای بەڕێز دەلێیت مامۆستای کۆمپیوتەر کاری چیە؟! تۆ وا دەلێیت ..
یاخود دەلێن کاری چاپی کتێب و نامیلکە بۆ بەڕێوە بەرو سەرپەرشتیاران دەکات .. ببورە بەڕێز لێرەدا هەلەکەت دەردەکەوێت ئەم نامیلکەیە یان چاپە کە بە ناوی بەڕێوەبەرەوە بڵاو کراوەتەوە کوا؟! دەتوانم بیان بینم گەر بڵاو کراوەم هەبێت بێ گومان دەبیت خەڵکی بیبینی و هەبێت .. وە بەڕێزم زۆر بەداخەوە ئەگەر هەر بەڕێزێک شارەزایی هەبێت لە کۆمپیوتەر دەزانێت کە هەموو کارێک کە بە کۆمپیوتەر بکرێت سەیڤ دەکرێت ڕۆژ بەڕۆژ و ساڵ بەساڵ ئەتوانرێت کە لەلایەن بەرپرسان پشکنین بکەن و کارەکان بخەنە ڕوو .. چونکە بەراستی لەبەر نەشارەزای زۆربەی کەسان دەربارەی ئامێر کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی نازانن کە کۆمپیوتەر یەکێکە لە ئامیرە پێشکەوتوەکان کە بەکار دێت بۆ بەرژەوەندی ساوایان لە باخچەکاندا .. کە هەر کارێکی پێکرا بێت کاری پەروەردەیی یە کە پەیوەندی تەنها بە منداڵەوە هەیە و هیچ کارێکی تری پێ نەکراوە بۆ کاری تاکە کەس جا ئەو کەسە بەڕێوەبەر بێت یان سەرپەرشتیاران ....هەموو کارەکانیش ماون لە ناو کۆمپیوتەری باخچە و دەست خۆشیشمان لێ کراوە بۆ ئەو کارە جوانانە .

8. باسی لەدەعوەتی حزبی دەکەن ئەو مامۆستا بەڕێزەی ئەم هەواڵەی گەیاندوە نەی زانیوە ئەو دەعوەتەمان بۆ چی کردوە یا لە بەرژوەوندی باخچە بوە یان تاکە کەس و شێوازی دەعەوەتەکە چۆن بووە ؟!

9. هەندی هەلەێ تر کاتێک تەعمیری باخچەیەک دەکرێت هیچ شتێک لە باخچەوە دەرناچێت وە پەیوەندی نیە بە ستاڤی باخچەکەوە بەلکو تەندەرەو هیچی تر ... وە گوومان لەوەدانیە کاتێک شت بۆ باخچەکان دەکریڕێت لیژنەی تایبەتی شتەکان دەکرێت کە پێک دێت لە چەند ئەندامێک لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و یەکەی سەرپەرشتیاری و فەرمانەری پەروەردەو فەرمانبەری گەنجینەکان .. ئایا بەسەر ئەم هەموەدا چۆن وەێل دەڕوات و ئیمزا ناکرێت و ادخال دەکرێت ..؟!

10. باسی هێنانی شیرینی و خواردن دەکەیت وەڵامدا بێگومان شیرینی خواردنەوە دووشتن هەمیشە چۆنیەتی دابەشکردنی دیاری کراوبوە بۆیە سەرجەم ستاڤی باخچەیە دەتوانی شایەتی حاڵی بن و ئەو دوو شتە وابزانم شتێکیش نیە شایەنی باس بن .

11. منداڵان دیاریان وەرنەگرتوە بەڵێ کێ یە بابێت خەڵاتی خۆی وەربگرێت و دیاریان بۆ دانراوە ..

12. بەڕێوەبەری باخچەی شادی اهانەی مامۆستا دەکات و پێویستە ڕێ نەدرێت ..
بەڕێز جاری تۆ خۆت ڕێ بەخۆت مەدە ڕێ و جێگا بۆ وەزارەتێک دابنێت یان بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە وە دوا جار وەرە سەر باسی بەڕێوەبەرێک ..
لەگەڵ سوپاس و پێزانین


نووسینه‌که‌ی دڵشاد حوسێن، له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌کانی ئێمه‌، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:

kurdistanpost.nu/biz/pdf_files/baxchey_sawayan.pdf

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە