بۆ//سایتى كوردستانپۆست سه‌باره‌ت به‌بابه‌تی/باش (پ.ى.د.كمال مسته‌فى محمود) بناسن

Tuesday, 20/07/2010, 12:00

917 بینراوە


خۆزگە رۆژێك بە ویژدانەوە شتێكتان بڵاو ئەكردەوە،تۆمەت بۆ خەڵك دروست ئەكەن ئەڵێن بەعسیەو نازناوى(محمود) بووە پێم ناڵێن چ بەڵگەیەك ئەمە ئەسەلمێنێ؟ یان دیارە نوسەرى ئەم نوسراوە خۆى بەعسی بووە شارەزابووە كە كێ لەم خەتە كارى كردووە!
بۆ زانیاریتان وە بۆ گشت خاوەن ویژدانێك ئەم خاڵانە ئەخەمە بەردەستان:-
1- ئەو وێنەو زانیارى لە دایك بوون ساڵى لە دایك بوون هەمووى لە ماڵپەرى كۆلیژى زانست وەرگیراوەو كە من راگرم لەو كۆلیژە،كە ئەمە خۆى لە خۆیدا ناپاكى نوسەر دەرئەخات.
2- ئەگەر نوسەر ئەڵێت من مناڵە هەژارم بەگرت داوە یان كادرى حزبێك عەزیەت درابێ لە رێگاى منەوە،من داوا لەو نوسەرە بێ ویژدانە ئەكەم كێن ئەو خاوەن كەسانە كەمن كورەكانیانم بەگرت دابێت؟بۆچى رۆژێك نەهاتن داواى مافى خۆیان لە من بكەن كە من شوێن و ماڵ جیگەى كاركردنم دیارە لە هەولێر و سلێمانى!!منێك نە شۆفێر لەگەڵ خۆم ئەبەمە ماڵەوە نە حیمایەم هەیە بۆچى مافى خۆیان لێم وەرناگرن بەرێگاى یاسا بێت یان بە رێگاى تۆڵە سەندنەوە؟!
3- نوسەر ئەڵێت من حەزم لە سەیارە و امتیازاتە!!وا ئەزانێت من لە ژیانمدا سەیارەم نەبووە،بۆ زانیارى نوسەر من قوتابى كۆلێژ بووم لە ساڵى(1980) لە 18/2 كرۆنام لە شركەى سیارات بە پارەى باوكم تۆمارم كردبوو وەرم گرت وە تاكو ساڵى(1996) ئەم سەیارەیە كە ژمارەكەى(1011) سلێمانى بوو لەلام مایەوە پاشان گۆریم بە سیارەى تر!!ٍئایا یەكێك خاوەن ئوتومبێل بێت شێتى سیارەى دائیرەیە؟هەموو خاوەن ویژدانێك ئەزانێت ئوتومبێلى دائیرە من چۆن بەكارى ئەهێنم با لە دراوسێكانم بپرسن یان لە هاورێ نزیكەكانم بپرسن.

4- نوسەر ئەوەندە بێ رێزە ناوى من بە كمال ئەبات وە ناوى بەرێز پشتیوان ێادق بە پشتیوان ئەبات بێ ئەوەى ووشەى بەرێز یان كاك دابنێت،دیارە نوسەر ئەوە نازانێت من جگە لەوەى راگرى كۆلێژێكم ئەوا بۆ (27) ساڵ ئەچێت من وەك مامۆستایەك چەندین نەوەم پێگەیاندووە،خۆبەخشانە چەندین كارى زانستیم ئەنجام داوە لەوانەش:-

أ‌- ساڵى 1992(رۆژى 16/5/1992) واتە رۆژێك پێش هەڵبژاردنى یەكەم پەرلەمانى كوردستان كە بریار وابوو لە 17/5/1992 ئەنجام بدرێت(من ئەو كاتە مامۆستابووم لە بەشى كیمیا) لیژنەیەك لە پارێزگاى هەولێرەوە هاتن بۆلاى سەرۆكى بەشى كیمیا كە ئەو كات بەرێز(د.محمد على)بوو ووتیان گوایە حبرى هەڵبژاردن بە مادەى جل شتن لا ئەچێت،تكایان لێ كردین كە چارەیان بۆ بكەین،سەرۆكى بەشیش ناردى بە دواى مندا لەبەرئەوەى من ماستەرنامەكەم لەسەر اێباغ بوو،پێم ووت چارە هەیە بەڵام ناكرێ بۆ بەیانى كە رۆژى هەڵبژاردنە چارەكە ئەنجام بدەین،ئەگەر بكرێت هەڵبژاردن دوو رۆژ دوابخرێت واتە بكرێتە 19/5/1992،ئەوە بوو ئەم كارە ئەنجامد را وە من ماوەى(48) كاتژمێر شەوو رۆژ لەگەڵ چەند دڵسۆزێكى تر لە تاقیگە كارمان كرد تا بەسەركەوتوویى حبرى پێویستمان بۆ هەڵبژاردن ئامادەكرد وە سوپاس بۆ خوا هەڵبژاردن بەسەركەوتوویى تەواو بوو(ئەمە بۆ یەكەم جارە لە ژیانمدا ئەم راستیە ئەدركێنم هەرچەندە بە ئەركى پێرۆزى خۆمى ئەزانم بەڵام ناچاربووم باسى بكەم).
ب‌- لە ساڵى2003 پێش رزگاركردنى عێراق لە لایەن سوپاى ئەمریكى،دەنگۆیەكى زۆر هەبوو رژێمى بەعس بە كیمیاوى لە كوردستان بدات ئەوكات دلە راوكەى زۆر لە نێوان هاوڵاتیان هەبوو زۆركەس بە خاوو خێزانەوە شارەكانیان جێ ئەهێشت من لەو كاتە ناسكەدا بۆ ماوەى سێ هەفتە بەبەردەوامى خولى خۆپاراستن لە چەكى كیمیاوى بە شێوەى خۆبەخش بۆ هەموو دام و دەزگاكانى هەولێر ئەنجامدا خەڵكێكى زۆر سوودمەند بوو بارى نەفسى هێور بۆوە،سوپاس و پێزانینم لە جەنابى وەزیرى ناوخۆ بۆ هات دواى رزگار كردنى عێراق،ئەمەیە بەعسیایەتى هەى نوسەرى نەزان و نەفام؟!
سەبارەت بە پەیوەندى من لەگەڵ بەرێز(پشتیوان ێادق)،تەنها ئەو بەرێزە لە بۆنەكانى تایبەت بە زانكۆ ئەبینم لەگەڵ ئەندامانى ترى ئەنجومەنى زانكۆ وە ئەگەر من ماستاو چێتیەكم كردبێت ئەوا راگرە بەرێزەكان تر شایەتن لەسەر ئەم درۆ شاخ دارە،ئەوا بۆ ماوەى زیاتر لە دوو مانگە دەنگۆى ئەوە هەیە راگرەكان بگرۆن ئەوانەى زیاتر لە(4) ساڵە لەو پۆستەدان بە پێى یاساى پەرلەمانى كوردستان من تەحەدا ئەكەم لەو ماوەیەدا سەردانىیەك بەرپرسى حیزبى و حكومیم كردبێت كە پێى بڵێم ئاگاى لێم بێت و لە كورسیەكەم لام نەبات،هەمیشە وتوومە و ئەیڵێم خۆزگە یاسا لەهەموو بوارێكدا بەتەواوى جێ بە جێ ئەكرا كێ گلەیى ئەكات!!.
5- نوسەر ئەلێت كمال مێگفى بەعسى كردوویەتى بە موعید من بۆ راى گشت و گشت خوێنەرى خاوەن ویژدان ئەلێم لە هەموو ژیانمدا بۆ یەك كاتژمێریش بە موعیدى دانەمەزراوم بەڵكو ساڵى(1980) لە خولە یەكەم(26/6/1980) بروانامەى بەكالۆریۆسم لە كۆلێژى زانست بەشى كیمیا وەرگرت بە پلەى(باشە)بە معدل(70,26%) وەریز بەندم(5)ەم بووم لەسەر بەش لە كۆى(44) دەرچوو وە لە (17/8/1980) وەكو هەموو دەرچوویەكى تر چووین بۆ سەربازى وە
ئەگەر بەعسى بوومایە ئەبووایە بە چابگ مجند وەربگیرامایە بەڵام جندى مكلف بووم لە مركز تدریب نجف،ئەمەیە بەعسایەتى!!
پاشان لە كاتى سەربازى تقدیم خوێندنى باڵام كرد وە لەمانگى2/1981 بە مافى خۆم وەرگیرام وە لە ساڵى (1983) ماستەرم بە پلەى زۆرباشە بەدەست هێنا،پاشان دامەزرام وەك مامۆستاى یاریدەدەر واتە یەك رۆژ معید نەبووم!!
6- لەهەمووى سەیرتر نوسەر ئەلێت كمال بەعسى بووە توخوا بە ویژدانتان یەكێك لەساڵى(1983) ماستەرى هەبێت ناچێتە چاوى بەعسەوە تاكو بینێرن بۆ دكتۆراە لە ووڵاتێكى بیانى كە ساڵانە دەیان كەس ئەنێردرا بۆ خوێندنى دكتۆراە؟ بەڵام من لەساڵى(1994)تقدیم دكتۆرام كرد لەناو هەرێمى كوردستان و لە ساڵى(1997) بە پلەى(امتیاز) دكتۆرام بەرەنجى شانى خۆم بەدەست هێنا!! ئەى توخوا چ بەعسیەك قبول ئەكات خزمەت كارى بكات و پاداشتى نەدرێتێ.
لە كۆتاییدا ئەڵێم بێ ویژدانى بەسە،چەواشە كردن بەسە،نوسەر ئەگەر یەك مسقاڵ غیرەتت هەیە ناوى خۆت بنوسە بە بەڵگەوە لەسەر خەڵك بنوسن ئیتر بەسیەتى سوكایەتى كردن بە خەڵكى.

تێبینى// خاوەنى زیاتر لە(25)توێژینەوەى زانستیم و زیاتر لە(6) قوتابى ماستەرم پێگەیاندووە لەگەڵ قوتابیەكى دكتۆراە.


پ.ى.د.كمال مسته‌فى محمود
راگرى كۆلێژى زانست
19/7/2010
کوردستانپۆست : به‌رێز دکتۆر کمال.. ئێمه‌ دووراستی زۆر باش ده‌زانین که‌ بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود یا بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال که‌سێک ناکه‌ن به‌ راگری کۆلیژێک ئه‌گه‌ر سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و گوێڕایه‌ڵیان نه‌بێت ، به‌ کورتی به‌عسئاسا زانکۆکان به‌ڕێوه‌ده‌چن..راستی دووه‌م دیاره‌ چونکه‌ دانانی راگر و سه‌رۆک به‌ش و ئه‌وانی دیکه‌ حزب و بنه‌ماڵه‌ ده‌ستی تێخستووه‌ و توانایی زانستی رۆڵی نییه‌ بۆیه‌ پێشبینی ده‌کرێت که‌ پرۆپاگه‌نده‌ و هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌وراقی کۆن له‌ دژی یه‌کتر به‌کار ببه‌ن..ئێمه‌ له‌سۆنگه‌ی گه‌یشتن به‌راستییه‌کان وتاری هه‌ردوو گروپمان بڵاوکردۆته‌وه‌ ،تا خوێنه‌ر بتوانێت راستییه‌کان ببینێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە