مه لابه ختیار دووباره خه باتی شاخی پێ فرۆشتینه وه

Monday, 22/07/2013, 12:00

1969 بینراوە





مه لابه ختیار له میانی ووتارێكیدا سه ره رای بێ حورمه تی كردن و سوكایه تی كردن به نووسه ران ورۆشنبیران و خاوه ن قه ڵه مه باشه كانی كوردستان و توانجدان لێیان هاته سه ر شكۆو خه باتی رابووردی خۆیان ووتی ئێمه له شاخ چكلێتمان نه فرۆشتوه خه باتمان كردوه و هه تاهه تایه ده سبه رداری ئه و شه رعیه ته نابین و له سه ر كورسی ده سه ڵات بێ ده ربه س و بێ منه ت دائه نیشینه وه . منیش ئه ڵێم خۆزگه له شاخ چكلێتتان بفرۆشتایه تاده می منداڵانی ئه م ووڵاته تان پێ شیرین كردایه و دڵی خه ڵكتان خۆش بكردایه نه ك له شاخ خه ریكی یه كتر كوشتن و ململانێ كردن و یه كتری سرینه وه بوونایه و ته سفیه حسابتان لهگه ڵ یه ك بكردایه .
براده ر ئێمه ناپرسین رابردووتان چی بوه و چۆن بوه چونكه رابردووتان و خه باتتان ده یان پرسیاری گه وره ی له سه ردروست بوه و ده یان جار خیانه تتان له م نیشتیمانه و له م میلله ته كردوه و یه كتر یتان كوشتوه و ده رده سه ری و ژانه سه رتان تووشی ئه م میلله ته كردوه. ئێمه ئه پرسین ئێوه چیتان پێ یه بۆ داهاتووی ئه م میلله ته و چی له هه گبه تاندایه تاخه ونی نه وه كانی پێ به دی بهێنن؟ ئه و خه باته بێ سه روبه ره ی ئێوه كرتتان چی به رهه م هێنا جگه له هه ژاركردنی هه زاران كه سی ئه م ووڵاته و كوێركردنی چاوی چه ندین كه س و گیان له ده سدانی چه ندین كرێكار و ده وڵه مه ندكردنی خۆتان" منداڵه كانی ئێوه خه ریكی به رێ كردنی شه و ی سور ن و سه یر وسه فائه كه ن و ته خشان و په خشان به پاره و سه روه ت سامانی ئه م میلله ته وه ئه كه ن و هه زارن گه نجی ئه م نیشتیمانه ش دوای چه ندین ساڵ خوێندن ته نها كارێكیشیان ده ست ناكه وێت تابه شێوه یه كی سه ره تایی پێی بژین" ئێوه یه ك كه به وشه رعیه ته ناشه رعیه ته تان نیشتیمانتان پركروه له گه نده ڵی و نادادی و نایه كسانی و بێ سه روبه ره یی و خۆشتان بونه ته كۆمه ڵێك گه وره بازرگان و به ناوی رابردوو خه بات و خوێنی شه هیدانه وه خه ریكی هه راج كردنی نیشتیمان و به تاڵان بردنی سامانی سه رزه وی و ژێر زه وی ئه م وڵاته ن وخۆت ووته نی ژێر زه مینه كانتان پركردوه له فه رده دۆلار ئیتر كام شه رعیه ت وشۆرش هه یه شانازی پێوه بكه ن "ئه تانه وێ كام خه بات و كام شۆرش به خه ڵكی داماوو گه نجی به دبه خت و هه ژاری ئه م نیشتیمانه بفرۆشنه وه " ئه و خه باته ی كه ئێوه ی له هیچه وه گه یانده هه مووشتێك و ئێمه شی له هیچه وه گه یانده هیچێكی تر له وكوێ ئه و مافه تان پێ ئه دات هه تا سه رسته مكارو حاكم و حوكمرانمان بن و بێ ده ربه س و بێ منه ت حوكمی قه ره قوشی ئێمه بكه ن و له سه ركورسی پاشایه تی نه یه نه خوار "نابراده ر خه بات بۆ خۆت شه رعیه ت وشۆرش بۆ خۆت به س چی تر سته ممان لێ مه كه ن وخه ون و هیواكانمان مه كوژن و لێمان گه رێن با وه ك ئه وه ی خۆمان مه به ستمانه و ئه مانه وێ بژین"نه ك وه ك ئه وه ی ئێوه ئه تانه وێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە