وەلامێك بۆ مەسعود بارزانى

Saturday, 29/01/2011, 12:00

1824 بینراوە




ڕۆژى19:1مەسعود بارزانى لەگەل  ژمارەیەك لە قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆى سەلاحەددین كۆبوەوە ,كەبە ڕاى من  بەر لە هەر شتێك مەبەست لەو كۆبونەوەیە زانین و ئاگاداربونى كێشەو گرفتەكانى زانكۆ نەبوو ,وەك ئەوەى لە كەنالەكانى ڕاگەیاندنى پارتى پیشاندرا ,بەڵكو ئەم كۆبونەوەیە بەهانەیەك بوو ,تا لە ڕێگایەوە وەڵامى لێشاوێك ڕەخنەو نوسین ونارەزایەتى خەڵكى كوردستان و ڕۆژنامە نوسان بداتەوە ,كە لەماوەى ڕابردوودا ئاڕاستەى مەسعود بارزانى كرابونەوە .دیارە وەك لە كۆبونەوەكەشدا دیار بوو ,مەسعود بارزانى زیاتر جەختى لە سەر ئەو پرسیارانە دەكرد كە تایبەت بە پرسە سیاسییەكان وەك پرسى ئۆپۆزسیۆن وبزوتنەوەى گۆڕان و یاساى خۆپیشاندانەكان وكێشەى نێوان ڕۆشنبیران و مەلاكان و ڕوداوە سیاسیەكەى كەوتنى دەسەلاتى تونس ,نەك كێشەو گەندەلى و گرفتە ئیدارییەكانى زانكۆى سەلاحەددین ..جا ئەو وەلامانەى مەسعود بارزانى سەبارەت بە هەر یەك لەو پرسانە شیاوى وەلامدانەوەن و قسەى زۆر هەلدەگرن .ئەمەش نەك لەبەر ئەوەى كەقسەگەلێكى قول وفرە ڕهەندن ,یان نرخێكى سیاسى گەورەیان هەیە ,بەڵكو تەنها لەبەر ئەوەى قسەكانى لە جێى خۆیدا نەبوون ,لێرەدا نامەوێ لەسەر دێربە دێرى قسەكانى بدوێم,بەلكو دەمەوێ لەسەر تەنها دوو خال لەقسەكانى هەڵوەستە بكەم.
یەكەمیان :مەسعود بارزانى لە میانى قسەكانیدا باسى لەوە كرد ,كە بەنگلادیشییەكان لە كوردستان كاردەكەن و گوایا (بیستووشیەتى!)كە هەندێك لەو بەنگلادیشیانە لە مالەكاندا وەك خزمەتكار كاردەكەن ،ئەمەیشى كردە پێوەر, كە بارودۆخى ئابورى خەلكى كوردستان باشە,بەڵام لەهەموى سەیرتر ئەوەبوو گلەیی لەوە دەكرد, كە بۆچى خەلكى كوردستان لەجیاتى بەنگلادیشیەكان ئەم كارانە ناكەن !!جارێ پێش هەمووشت ئەم قسانەى مەسعود بارزانى جۆرێك لە دژیەكى تێدایە .چونكە لەلایەك پێیوایە ژیانى ئابورى خەڵكى باشە ,بەڵگەیشى ئەوەیە ,كە بەنگلادیشیەكان لە مالەكانیاندا كار دەكەن .لەلایەكیتر گلەیی دەكات ,كەبۆچى خەلكى كوردستان نایەن لەجیاتى ئەو بەنگلادیشیانە كار بكەن .دیارە خەلك كە وەزعى باش بێت هیچ پێویستى بەوە نییە . بێت و لە جیاتى بەنگلادیشیەكان كاربكات !!بەلام با ئێمە لە مەسعود بارزانى بپرسین: ئەرێ ئەو بەنگلادیشیانە ى تۆ باسیان دەكە ى ڵە مالى كێ كاردەكەن ؟؟دیارە ڕونە كە لە ماڵەكانى ئێمەو مانان كارناكەن و خزمەتكارى ئێمە ش نین . لە ئێمەش ناوەشێتەوە هیچ مرۆڤێك بكەینە خزمەتكارى خۆمان ,چونكە بڕوامان بە كۆیلایەتى نیە ,بەلام بەڕێزم: حاشا هەلنەگرە ,كە ئەوە كوڕانى حیزبەكەتن . بەنگلادیشیەكانیان كردۆتە خزمەتكارى خۆیان ,ئەوە ئەو ئەندام سەركردایەتییانەى حیزبەكەى هاوپەیمانتن .كە لە حكومەتى (كردار شەرتە)دا .بە پلەى وەزیر خانە نشین كراون ,خزمەتكاریان هەن . كەسێكیش نقەى لێوە نایەت بگرە سكالایەكیشیان لەدژ تۆمار ناكرێ!!بەلێئەوانەى خزمەتكاریان هەیەو بەنگلادیشى لە مالەكانیاندا كار دەكەن ,هەموو ئەوانەن كە بە هەر جۆرێك بێت پارویان لە ڕۆنەكەى دەسەلاتى ئێوە گیربووە .ئەمەش ئەوە دەگەیەنێكە ئەوە ئێوە ى حیزبى ودەسەلاتدارن وەزعى ئابوریتان باشە و نوقمى خۆشى و لەزەت بوونە .نەك خەلكى كوردستان وەك ئێوە بۆى چوبوون !!ئاخر ڕاستیان گوتووەكە تێر ئاگاى لە برسى نیە .ئەوەتا مەسعود بارزانى وادەزانێ گشت خەلكى كوردستان وەك دەوروبەرەكەى خۆى فیرعەونانە دەژین !!
دوەمیان: مەسعودبارزانى لەكۆبونەوەكەدا داواى لە ئامادەبوان كرد كە ئەگەر بكرێناوى هەندێ لەو قوتابییانەى پێبدەن كە بە واستە زەمالەى خوێندنیان بۆ كرابێ .تەماشاكەن چ داوایەكەى سەیرە !!مەسعود بارزانى هێشتا گومانى هەیە لە بوونى گەندەلى و ئاگادار نییە لە هەرێمەكەیدا چى دەگوزەرێ .دیارە هەموومان باش دەزانین
كە بوونى بەڵگە لەسەر گەندەلییەكان لە بارودۆخى ئێستاى هەرێمدا كارێكى نەكردەیە ,بەهۆى ئەوەى كە گەندەلییەكان بە یاسایی كراون و مەرجیش نییە ,كە بەڵگە نەبوو لەسەر گەندەلى .واتا گەندەلى نییە .بۆیە لێرەدا بە پێویستى دەزانم لە مەسعود بارزانى بپرسم ,كە دامەزراندنى هەندێلە دەرچوانى زانكۆو دانەمەزراندنى ئەوانیتر كە لە هەمان بەش و كۆلێژو زانكۆدا دەخوێنن لە كاتێكدا كە هیچ داوا كارییەك بۆ دامەزراندن لە لایەن وەزارەتەكانەوە نییە .ئەمە چى دەگەیەنێ؟یان دامەزراندنى دوو مامۆستاى وەرزش لەماوەى یەك مانگدا و لە قوتابخانەیەكى بێ هۆڵ و گۆڕەپانى وەرزشى چى دەگەیەنێ؟لەكاتێكدا سەدان قوتابخانە پێویستى بە مامۆستا هەیە بۆ وانەكانى عەرەبى و كوردى و ئینگلیزى ...هتد . سەدان مامۆستاش بۆ ئەو وانانە لە مالەوە كەوتوون ودانامەزرێن ,چونكە واستەیان نییە .من یەكێكم لەو مامۆستایانە و زۆر بێ باكیشم لە دانەمەزراندنم.چونكە نامەوێ بە دەست ماچ كردنى كەسانێكى حیزبى نەخوێندەوار دابمەزرێم ..جا هیوادارم مەسعود بارزانى گومانى نەمێنێ وبزانێت ,كە ئەو هەرێمەى بەڕێوەى دەبات , تا بینە قاقاى نوقمى گەندەلى بووە .لە كۆتاییدا دەمەوێ ئەوە ڕوون بكەمەوە كە بۆچى ڕاستەوخۆ ناوى مەسعود بارزانیم هێناوەو نەم نوسیوە سەرۆكى هەرێم ,چونكە لەو كاتەوەى كە بە سەرۆكى هەرێم هەلبژێردراوە نەیتوانیوە وەك سەرۆكێكى بێڵایەن كار بكات . بۆیە من بە سەرۆكى خۆمى نازانم هیوادارم زویر نەبێت لێم !!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە