تاهیر عەبدولڵا زەویەكى تر دەدزێ , سەرۆكى حكوومەت لەخەو هەڵسە

Thursday, 26/02/2009, 12:00

2008 بینراوە


دواى ئەوەى لە گەڕەكى گڵكەندى شارى هەولێر تاهیر عەبدولڵا زەوى خاوەن مۆلیدەیەكى داگیر كرد و كابراشى ڕاپێچى بەندیخانە كرد بەڵام لەلایەن خەڵكى گلكەند خۆ پێشاندانێك دژى ئەم تاوانە ڕێكخرا كە بووە هۆى تەقە كردن لە خەڵك لەلایەن ئاسایش و دواتر كابرا ئازاد كرا. ئێستا هەر لە نزیك ئەم شوێنە لەسەر شەقامى سەرەكى گلكەند و رێك لە پێش بەڕێوەبەرایەتى گشتى شەهیدانى هەولێر. كە زەوییەكى هەزارو پێنج سەد مەترى هەیە و هەرچوار لاى شەقامە و بۆخۆى لەسەر نەخشەو لە لە پلانى شارەوانى و پارێزگاش ئەم زەویە شوێنێكى سەوزاییە چونكە هەڵكەوتنى شوێنى جوگرافى وایە. لەم هەفتەیەدا دەستكرا بە كاركردن لەسەر ئەم زەویە كە بكرێتە سەوزایى هەندێك ئیشى لەسەر كراوە وەك گیرانى هەرچوار دەورى و چیمەنتۆ كردنى دەورى سەوزاییەكە وەك لەم وێنەیە دەیبینن.كە یەك ڕۆژ ئیشى لێكراوە چونكە چەند رۆژێك پێش ئێستا نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەرى ئەندازەى پاركەكان دەیداتە بەڵێندەرێك بۆ ئەوەى بكرێتە سەوزایى بەڵێندەرەكە تەنیا یەك ڕۆژ دواى ئیشكردنى بە ڕێكەوت تاهیر عەبدوللا بەو شوێنە دا دەچێ و دەبینێ شارەوانى بە نیازى دروست كردنى سەوزایى و پاركە یەكسەر تەلەفۆن بۆ سامان)دەكات كە بەڕێوەبەرى شارەوانى چوارە پێ ى دەڵێ خێرا ئەم پڕۆژەیە ڕاگرە و ئەو زەویە بۆ خۆمانە پێشى دەلێ بەیانى زاهیرى برام دەنێرم و دەیدەینە ئەو. لە دواى ئەوە سامان تەلەفۆن بۆ نەوزاد ئەدهەم دەكات و پێ ى دەڵێ ئەم پڕۆژەیە ڕابگرە چونكە تاهیر عەبدولڵا ئەم شوێنەى داوە بە زاهیرى براى. كە ئەمە لەسەر نەخشە شوێنێكى سەوزاییە. بۆیە ئێستا ئەم زەویە بە رەسمى بوو بە موڵكى زاهیر عەبدوللاى براى تاهیر عەبدولڵا و مامى چنار سەعدى وەزیرە گەڕۆكەكە. بۆیە ئەگەر ئەو شوێنە نەكرێتە پارك و سەوزایى ئەگەرى ئەوە هەیە خەڵكى گەڕەكى گڵكەند دووبارە خۆ پیشاندانێك ساز بكەن دژى ئەم سەرپێچییەى تاهیر عەبدوڵلا. بۆیە لێرەدا داوا لە سەرۆكى حكومەت دەكەین كە سنوورێك بۆ ئەم زەوى دزینەى پارێزگارى هەولێر و جێگرەكەى دابنێن. دزى هەنا كەى؟ ئەرێ بەس نییە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە