کابینه‌ی شه‌ش و نیو
Saturday, 10/03/2012, 12:00
1401 بینراوە
له‌داهێنانێکی ده‌گمه‌ن و که‌م وێنه‌ی یه‌کێتی و پارتی، له هه‌رێمی ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا، دروستکردنی نیوکابینه‌ی حکومه‌ته. ئه‌م دوو پارته به‌گوێره‌ی په‌یمانی ستراتیژی نێوانیان که هه‌موو شتێکیان وه‌ك برا له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شکردووه. سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تیشیان به‌نۆره له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شکردووه و هه‌ردوو ساڵ جارێک به‌نۆره ئه‌یده‌ن به‌یه‌کتری. سه‌یر له‌وه‌دایه ئه‌و که‌سانه‌ی که نیوکابینه‌کان وه‌رده‌گرن هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ن که له نۆره‌ی پێشوتردا کابینه‌ی به‌ده‌سته‌وه بووه. هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی نۆره‌ی نیوکابینه‌که،ئه‌و که‌سه‌ی که نۆره‌که‌ی ته‌واوده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رنامه‌داڕێژراو ده‌که‌وێته مه‌دح وسه‌نای ئه‌و که‌سه‌ی که نۆره‌یه‌تی و پاش ئه‌میان دێته سه‌ر کورسی حکومه‌ت. که‌سی دووه‌میش ده‌که‌وێته نازومه‌کر، هه‌ڵده‌ستێت به‌سه‌فه‌ری ئه‌ملاوئه‌ولاو وا خۆی نیشانده‌دات، ئه‌وه ئه‌وه ناڕازییه‌و به‌ڵام وازی لێناهێنن، بۆیه پاش ماوه‌یه‌ك، به‌بزه‌یه‌کی شه‌رمنانه ده‌ڵێت باشه من ده‌یکه‌م به‌و‌شه‌رته‌ی که هه‌موو لایه‌ك هاوکارم بن ئه‌گینا کابینه‌که‌م سه‌رکه‌وتونابێت. وه‌لحه‌قی کاکی سه‌رۆك وه‌زیران ڕازی ده‌بێت و ده‌بێت گه‌لیش هه‌موو خۆیان وته‌نی زۆریان پێخۆش بێت که ئه‌م زاته جارێکی‌تر دێته‌وه سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تیان ده‌کات، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یێت ئه‌وا هه‌رگورگ گه‌ل ده‌خوات وکه‌سیش خۆی لێ‌ناکات به خاوه‌ن.
به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که جوته‌حیزب بۆیان داڕشتووه، هه‌ر زوو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نوسه چه‌وره‌کانیان، ده‌که‌ونه ده‌هۆڵ کوتانێکی بێ وێنه ،جۆره ڕه‌شبه‌ڵکێکی لێ سازده‌که‌ن ئه‌و سه‌ری دیارنه‌بێت. وا به‌شانو باڵی نیوکابینه‌و سه‌رۆک وجێگره‌که‌ی هه‌ڵده‌ده‌ن ده‌یگه‌ییه‌نه ئاستی باشترین حکومه‌ت له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه و واش له‌خه‌ڵك ده‌که‌ن که خواخوایان بێت هه‌رچی زوتره نیوکابینه‌که دروستبکرێ و به‌ڵک وتۆزێك له نه‌هامه‌تیه‌کانیان که‌م بکاته‌وه.
ئه‌و شته‌ی که‌زۆر جێگه‌ی سه‌رنجه و تیڕامانینه ئه‌وه‌یه که جوته حیزب به‌شێوه‌یه‌ک باسی به‌رنامه‌کانی نیوکابینه‌که‌یان ده‌که‌ن وگه‌رم وگوڕیه‌کی وای ده‌ده‌نی مرۆڤ وا هه‌ستده‌کات که ئێستا سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌م حیزبانه پێویستیان به‌ده‌نگی جه‌ماوه‌ره. ئه‌مه له‌کاتێکدا هه‌ر هه‌مان گروپی سه‌ر به به‌خۆیان پێش ئه‌وان له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات بوون وهه‌مان به‌رنامه‌یان له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌گوێێ خه‌ڵکدا ده‌داو بینیشامان له ماوه‌ی دوو ساڵ‌و یه‌ك دوومانگ جیان به‌چیکرد.
جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌به‌هاری ساڵی 1991دا ڕاپه‌رینیکردو داموده‌زگاکانی به‌عسی بۆ هه‌تاهه‌تایه خسته‌ناوزبڵدانی میژوو و تۆڵه‌ی به‌شێك له تاوناکانی خۆی لێسه‌نده‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه گه‌لی سته‌مدیده‌ی کورد نه‌یتوانی به‌ئاسوده‌یی له به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بخوات، هه‌ر زوو یه‌کێتی وپارتی به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی هیزی چه‌کداری بوون ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر کایه‌ی حوکم، هه‌رزوو له‌بیریان چوو که ئه‌م گه‌له بوو ئه‌وانی له‌ودیوی سنوره‌کان هێنایه‌وه وکردنی به‌وه‌ی که ئێستا هه‌ن.
ئه‌م جوته حیزبه پێشینه‌یه‌کی شه‌ڕوشۆڕو کوشتاریان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌یه، بۆیه هه‌رزوو که‌وتنه داونانه‌وه بۆ یه‌کتری. ده‌ره‌نجامی ئه‌و ناکۆکیانه‌شیان له‌شه‌ڕی ناوخۆ ڕه‌نگی دایه‌وه، که‌تیایدا به‌هه‌رزران ڕۆڵه‌ی ئه‌م وڵاته‌یان کردۆته قوربانی جگه له‌به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌توسامانی ته‌واوی گه‌ل له‌پێناو شه‌ڕو مانه‌وه‌ی خۆیاندا. ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ گێڕامه‌وه که شه‌وێکیان پێش ڕوداوی 31 ئابی 1996، پارتی هێرشی کردۆته سه‌ر هه‌ولێر، به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه هێزه‌کانی یه‌کێتی دروێنه‌یه‌کی باشی ئه‌و هیزانه‌ی پارتیان کردووه که بۆ به‌یانیه‌که‌ی به‌سه‌دان جه‌نازه له‌و ده‌شته ده‌بینران. لایه‌نی به‌رامبه‌ریش به‌هه‌مان شێوه له‌کوێ بۆیان بکرابا‌یه ده‌ستی خۆی ده‌وه‌شاند. ئه‌م جوته حیزبه جۆره ڕژێمێکیان دروستکرد، کوردستانیان کرده دووپارچه و ئه‌وه‌ی له‌م پارچه‌بوایه ده‌بوایه به‌ته‌وای سه‌ربه‌م حیزبه بوایه‌و وه به‌پێچه‌وانه‌ش له‌لا‌یه‌که‌یتر هه‌روابووه، که‌سێکی ئیماراتی سه‌وز له ئیماراتی زه‌رد بگیربایه مه‌گه‌ر خوا بیزانیبایه چیان لێکردوه، له ئیماراتی سه‌وزیش به‌هه‌مان شێوه. ئه‌م جوته حیزه‌به بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌م شێوه‌یه فه‌رمانڕه‌واییانکردووه و هه‌تا ماویشن هه‌رگیز به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتری ئارام نابنه‌وه وهه‌میشه له‌داونانه‌وه‌ن بۆ یه‌کتری.
ئه‌مه کرۆکی بیرکردنه‌وه‌ی دوو حیزب بێت، ئه‌بێت میلله‌تی کورد دڵی به‌چی خۆش بێت. ئه‌م جوته حیزبه رژێمێکی دیکتاتۆری شمولیان له هه‌رێمی کوردستان دروستکردووه وهه‌رێمی کوردستانیشیان کردۆیه دوو هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆیان هه‌رێمی سه‌وز وهه‌رێمی زه‌رد. خه‌ڵک سیقه‌وبڕوای به‌یه‌کتری نه‌ماوه. ئه‌م جوته حیزبه به‌ڕوکه‌ش په‌یمانێکی ستراتیژیان له‌نێوان خۆیاندامۆرکردووه. ئه‌م په‌یمانه ته‌نهاو ته‌نها له‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وده‌سه‌ڵێتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تاڵه‌بانیه وبه‌س. لێره‌و له‌وێ به‌گوێ خه‌ڵکداده‌ن که گوایه له‌پێناوی گه‌لی کوردا ئاماده‌ن هه‌موو شتێك بکه‌ن به‌ڵێم له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هه‌مووی بۆ چاوبه‌سته‌کێێ خه‌ڵکی کوردستانه.
له‌م دوو هه‌رێمی زه‌ردو سه‌وزه‌یا، ئه‌وه‌ی نرخی نه‌بێت مافی مرۆڤه ،له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌ته‌ریبی گه‌نده‌لێ ته‌واوی داموده‌زگاکانی حکومه‌ت وحیزبی گرتۆته‌وه وکاتێکیش که‌سانی دڵسۆز وخاوه‌ن هه‌ڵوێست ڕه‌خه‌نیان لێده‌گرن، پێیان ده‌ڵێن حکومه‌ت به‌ڕێوه‌بردن وانابێت، کوا ئه‌و هه‌موو داهاتو بودجه‌یه‌ی که‌دێته ئه‌م هه‌رێمه، چۆن به‌کاری ده‌هێنن و چی ڵیده‌که‌ن. بێ سێ ودوو وه‌ك کێچ بکه‌وێته که‌ولێان یه‌کسه‌ر هستریاده‌یانگرێت وده‌ستده‌که‌ن به‌دۆزینه‌وه‌ی ناوناتۆره‌و ناوزڕاندنی ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌خاوه‌ن ڕه‌خنه‌بوون. له‌زۆر حاڵه‌تدا که‌سانی ڕه‌خنه‌گر ڕووبه‌ڕووی زیندانیکردن و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و ته‌نانه‌ت کوشنیش ده‌بنه‌وه.
کابینه‌ی شه‌ش ونیو که به‌نێچیروان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د ڕاسپێردراون بۆ پێکهێنانی و ده‌بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ته‌وابکرێت. سه‌یر له‌وه‌دایه بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو که‌سه ڕاسپێردرێن ناوی وه‌زیره‌تازه‌کان به‌ئاسانی بڵاوبۆوه، ئیتر بۆ 30 رۆژ ده‌خه‌نه به‌رده‌م کابینه‌ی شه‌ش ونیو، به‌م شێوه‌یه مانگێکی‌تر له‌ته‌مه‌نی ئه‌م نیوکابینه‌یه که‌م ده‌بێته‌وه. له هه‌موشی سه‌یرتر ئه‌ویه ئیستا وا خه‌ریکه له ناوه‌ڕاستی مانگی سێ نزیک ده‌بینه‌وه تا ئیستا حکومه‌ت بێ بودجه‌یه. کار وابڕوات بودجه‌که‌ی هاوین بگات باشه.له‌و لاشه‌و بودجه‌یان بۆ سه‌رفناکرێت ئاو بێنه‌و ده‌ست بشۆ. باقیه‌که‌شی به ناوی پڕۆژه‌ی وه‌همی حه‌په‌لوشی ده‌که‌ن. ئه‌م حاڵی کابینه‌و نیوکابینه‌ی یه‌کێتی وپارتییه. ئه‌بێت له‌ساییه‌ی ئه‌م جۆره ڕژێمانه گه‌ل چ جۆره خزمه‌تێکی ده‌ستبکه‌وێت.
له‌وه‌ته‌ی نێچیروان بارزانی له ئه‌لف وبێی سیاسه‌ت تێده‌گات وهه‌ردوای 31 ئاب له‌ژێر سیبه‌ری تانک وزرێپۆشه‌کانی ئاغای سه‌دام. ئه‌م زاته خه‌ریکی کابینه‌و کابینه‌کاریه نه‌مان بینی مه‌ترێک به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێت. خودی نێچیروان بۆته گه‌وره‌ترین بازرگان ئه‌مه‌ش له‌سه‌رحسابی خه‌ڵک وبه‌حکو‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌یه‌تی، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌سه‌دان دۆنم زه‌وی باڵه‌خانه پشکی ئه‌میان تێدایه. نێچیروان و پارته‌که‌ی له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی له کوردستان هه‌یه به‌شی شیریان به‌رده‌که‌وێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا به‌شی شیریشیان له بردنی سه‌ره‌وتوسامنای ئه‌م گه‌له به‌رده‌که‌وێت.
له‌هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی که به‌سه‌ر کورد دێت ته‌نها وته‌نها یه‌کێتی و پارتی لێی به‌رپرسن، چونکه ئه‌مان به‌زۆر و به‌ته‌زویر کورسی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ خۆیان قۆرخکرددوه و ئه‌و قه‌یرانه‌شی کوردستانی تێکه‌وتوه به‌م کابینه‌و نیو کابینانه چاره‌سه‌رنابێت. تاکه چاره‌سه‌ر گه‌ل حوکمی خۆی بدات له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دایان به‌زێنێت، ئه‌گینا ئه‌وه‌ی ئێستا هیه هه‌ر واده‌بێت. کاروکاسپی ئه‌م جوته حیزبه‌ش له‌م کابینه‌و کابینه‌کاریه‌دا ئه‌وه ده‌بێت به‌چه‌ند ساڵێکی تر به‌هه‌زاران که‌س به‌پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین ده‌بن هاکه هه‌رێمی کوردستان بوو به هه‌رێمی وه‌زیره خانه‌نشینکراوه‌کان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست