فەتحوڵڵا گولەن ورێبازی خزمەت لە تورکیا

Wednesday, 25/12/2013, 12:00

1791 بینراوە






بەرایی :
من پێم وایە سەردەمێک ئیسلامی سیاسی روخساری خۆی ئاشکرا کرد کە جیاوازی کەوتە نێوان دەسەڵاتدارانی ئایین خواز بۆ بەدەستەوەگرتنی هێز وپەرەپێدان بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ئابوری . ئەو رێکارە هەتا سەردەمی ئەوڕۆ لە وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت وڵاتانی عەڕەبستان کە وەک سەرچاوەیەکی گرینگی باوەڕ پەلی هاویشتوتە سەر کوردوستانی ئێمەش کە بۆتە خەسارێکی مێژوویی مەزن وهۆی پاشەکشە پێکردن بە چارەنوسی داهاتوی نەتەوەکەمان بەو واتایە لەمپەرێکی گەورە بووە لەسەردەمە جۆراوجۆرەکان خەباتی کورد لەحاند گەیشتن بە داواکاریەکانی مێژوویی کورد لە هەموو بەشەکانی وڵات . زۆر جار بە بیانوی گەیشتن بە داواکاریەکانی کێشەی کورد خۆ هەڵاواسین بە ئیسلامی سیاسی لە لایان زۆرینەی سەرهەڵدا ن وسەرکردەی کوردلەو سەدەیەدا نەتەنیا نەگەیشتۆتە ئامانج بەداخەوە رووی لە شکست و بێ بەختی کردووە .
بەکار هێنانی دەستەواژەی،، کورد نەتەوەیەکی مسڵمانە ،،وپابەندی یاساکانی ئیسلامە لە هەموو سەردەمێکدا جگە لە تڕاژیدیا ونەهامەتی چیدیکەی بە دیاری پێ نەبووە . هەموو جارێک لە ژێر پەردەی ئیسلامی سیاسیدا رەنجو دەسکەوتەکانی زۆرینەی سەرهەڵدانەکانی کورد بە فیڕۆ چووە !؟ هەنگاو بەرەو پاش هاویشتن وەکی شێر پەنجەیەکی لەبن نەهاتوو جەستەی برینداری ئەو خاکەی داتەنیوە . پرسی سەرەکی ئەوەیە : زۆر وڵات هەن وەک وڵاتی ئیسلامی ناسراون و بەپیی یاسای ئایینی ئیسلام دەسەڵات وڵات بەڕێوە دەبا ،لە هەمان حاڵدا توشی ئەو نەهامەتیانە نەبۆتەوە کە لەوسەردەمەدا یەخەی کوردو گرتووە وبەری نادا !کێشە لە کام ئاستدا پەنگاوی خواردۆتەوە ؟ رێکخراوەکان وشێوەی حەڕەکەتی رزگاری تاوانبارە ؟ یان ئیسلامی سیاسی ؟ .ئەو پرسیارێکی گرینگی مێژووییە کە پێویستی بە ناوەندێکی ئاکادیمیاو پسپۆڕەکانی ئەو ناوەندەیە کە دەبێ لێی بکۆڵنەوە . (شوکور ئێمە ی کورد ئەو ناوەندەشمان نیە چون ئەوە کاری دەسەڵاتی سەر بەعەشیرە نییە)
یەک : فەتحوڵڵا گولەن و ڕێبازی خزمەت لە توکیا .
لایان گرانی / رێبازی خزمەت / لەسەرئەوباوەڕەن کە روخسارێکی نەرمو نیان وبێ ئازار لە ئیسلام نیشان بدەن . بەڵام رەخنەگەرەکان یان ئەو هەڵوێستانە دەبەنە ژێر پرسیار؟ رێبازی خزمەت لە توکیا بەسەر پەرەستی ،، فەتحوڵڵا گولەن ،،دانیشتوی ئامریکا پەرە بە باوەڕەکانی دەدا .کاریگەری ئەو حەڕەکەتە لە تورکیا لە ناوەندی سرنجەکاندا خۆی نیشان داوە . لەو وڵاتە جیاوازی کێشە لە نێوان لایانگرانی ،، گولەن ،، و کەسایەتیەکانی دیکەی سیاسی وباڵادەست بە هۆی دەستگیر کردنی کەسانێک لەو چەند رۆژەدا ئاشکرا بوو . دەگوترێ کێشەی نێوان دەوڵەت ولایەنەکەی دیکە کاتێک ئاشکرا بووکە زنجیرەیەک لە فێرگەکانی ئایینی وتایبەتی کە ئەو رێبازە بەڕێوەی دەبرد ، داخران .تا پێش داخستنی ئەو فێرگانە / رێبازی خزمەت / لە سەرکەوتنی ئەردۆغان ، رۆڵی سەرەکی گێڕاوە .
حیزبی ، ئا،ک، پ، کە ریشەی لە ریشەی لە ئیسلامگەرایی دایە لە سێ دەورەی دوایی دەسەڵاتی بەدەستەوە بووە بەڵام کاریگەری ئەو حەڕەکەتە سنورەکانی تورکیای تێپەڕاند وبۆ دابین کردنی ئابوری خۆی بۆ دەدان فێرگەی دینی وزانکۆ و چاپەمەنی هەر لە وڵاتی قەزاقستان ،کینیا ، بە ئەستۆوە گرتووە و توانیویە بە میلیونان لایەنگرو میلیاردان دۆڵار پارە بۆ خۆی کۆ بکاتەوە.
دوو: بەرپرسایەتی چارەنوس ساز .(سەرەکی) .
حەڕەکەتی خزمەت ،،خاوەنی چوار چێوەی رەسمی وسازمانێکی روونە وئەندامی رەسمی نییە ، بەڵام توانیویە ببێتە یەکێک لە گەورەترین سیستمی ئیسلامی لە دونیادا . ئەو رێبازە بۆ قازانجی گشتی پڕوپاگەندە دەکا وهەوادارەکانی دەڵێن : لە چوار چێوەی پڕۆژەیەکی وەها نەرمدا کە وەرگیراوە لە باوەڕەکانی / گولەن / پێکەوە هاوکاری دەکەن . ئەو رێبەرە ئایینییە خوێندنەوەیەکی ڕەوا لە ئیسلام بڵاو دەکاتەوەکە باس لە خۆشەویستی وکاروچالاکی وحەول بۆ فێر بون دەکاتە کاری خۆی . دەڵێن رێبازی خزمەت لەتورکیە میلیونان لایەنگری هەیە وکەسانێک لەوان لە ناوەندی ئیداری وپۆلیس ودەزگانەهێنییەکان تا دامودەزگای دادوەری تەنانەت ، ئا، ک، پ ، بەرپرسایەتیان گرتۆتە دەست . هەروەها لایەنگرانی ئەو حەڕەکەتە، ٥تا، ٢٠، لەسەدا داهاتی خۆیان بۆ تاقمەکانی سەر بەو حەڕەکەتە تەرخان دەکەن . فێرگەکانیان خاوەنی پێشکەوتن و بورسییەی خوێندن و خوێندکارەکانیان لە رێگای کارسازان و دەوڵەمەندەکانیانی لایەنگری / گولەن/ وەڕی دەخرێن . سەرەڕای ئەوی ئەو فێرگانە / سکولارن / بەڵام مامۆستاکانیان مەجبورن وەک خوێندەکارەکان هەڵسوکەوت بکەن .سیغار کێشان ، ئەڵکۆڵ خواردنەوە ، تەڵاق وەرگرتنی مامۆستایان بە کارێکی ناشاییست لە قەڵەم دەدرێ .
سێ : قازانجی بازەرگانی (ئابوری) :
فاتمە دیشلی ،،لە فێرگەیەکدا لەگەڵ ئەو حەڕەکەتە ئاشنا بووە کە بۆ یارمەتی خوێندکاران دروست ببوو تا خۆیان ئامادە بکەن بۆ هاتنی ناو زانکۆکان ئەو بە ،، بی،،بی،،سی،،گوت : ئەو کەسانەی کە سەر بەو رێبازەن من لەگەڵیان ئاشنا بوم ، بەڕاستی کارزانو زەحمەتکێشن یاسای دینیان ڕەچاو دەگرت لە هەمان حاڵدا پۆستی گرینگیشیان هەبوو ، بۆیە گوتم دەتوانم ببمە مرۆوێکی ئایینی وهەمیش پۆستێکی باشم هەبێ .بازەرگانەکانی تورکیە بۆ چونی ناونەتەوەیی وهەڵسوکەوتی راستەقینەی ئاغای گولەن لەمەڕ کەڵک وەرگرتن لە هێزی ئابوریان مایەی قەبوڵ کردن بوو. واوێدەچێ کە تێکەڵاویەک کە مرۆو دۆستی وبازەرگانی سەرکەوتوو بووە . فێرگەکانی سەر بە گولەن بۆ کەڵک وەرگرتن لە کارسازانی تورکیە لە بازاڕەکانی تازەی ، ئافریقایی و ئاسیای ناوەڕاست پشتیوانی کردووە وبۆتە مایەی کارهاسانی . بەڵام رەخنەگەرەکانی لەسەرئەو باوەڕەن کە مەبەستی ئەو حەڕەکەتە بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتەو پەرەپێدان بە کردەوەکانی ئیسلامی لە ژیانی هاوبەشی و کاریگەری ئەڵکۆڵ لە هەموو دونیادا وسەرکوت کردنی دژبەرانی خۆی .
چوار: دزە کارەکان ،(مەبەست لەو کەسانەیە کە خۆین خزاندۆتە ناو دامودەزگانی دەوڵەتی).
ئاغای گولەن (نوسەر دەڵێ ئاغا من ناڵێم) ، دەڵێ : ئێوە بەبێ ئەوەی کەس بزانێ لەشوێنە هەستیارەکاندا دەستو بڕووایانژی لە تەواوی دامودەزگاکانی دەسەڵات تا دەگاتە ناوەندی هێزەکان بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تەواو بخەنە دەست خۆتان وئەو ناوەندانەی کە بەپێی یاسای بنچینەیی دامەزراون لێی ببنە دەسەڵاتێکی بەهێز .یەک ساڵ دواتر گولەن بە دژایەتی کردنی حکومەتی سکولار تۆمەتبار کرا ، بۆیە چوو بۆ ئامریکا ! بەڵام لە نەبونی خۆیدا ئەو تۆمەتانەی کە لێی درابو لێیان دەرباز بوو وبەبێ گوناح ئەژمێردرا . زۆرینەی رەخنە گەرانی ناوداری ئەو حەڕەکەتە لە تورکیا زیندانی کران هەر بۆیە هێندێک کەس لەسەر ئەو باوەڕە بون کە ئەو حەڕەکەتە لە توکیا بۆتە هێزێکی کاریگەرو شەیتانی .!
بەر پرسێکی پۆلیس کە پەڕتوکێکی دەربارەی دەستڕۆیشتویی گولەن لە پۆلیس و دەزگای دادوەری لە تورکیا نوسیوە وێڕای دوو رۆژنامەوانی لێکۆلەر خرانە ناو زیندان . یەکێک لەو رۆژنامەوانانە کە ناوی / ئەحمەد شیک / بوو لەکاتی گرتنی هاواری کرد : هەر کەس دەست لەوانەدا ، دەسوتێ !؟ ئاغای گولەن ٧٢ساڵە تەمەنی لە شوێنێکی ئارام ودوورلەدەرەوە ی یەکێک لە شارەکانی پارێزگای / پێنسیلۆ وانیا / ی ئامریکا بەدوور لە جەنجاڵ دەژی .(و: بۆخۆی ئاسودە دەخوا وخەڵکی تێکبەرداوە !) ئەو بە لایەنگرانی دەڵێ : لە جیاتی مزگەوت ،فێرگە دروست کەن وپێیان دەڵێ : بەدروست کردنی کۆڕو کۆمەڵ وناوەندی وتو وێژ لە گەڵ ئایینەکانی دیکە سازیشتان هەبێ بەڵام لایەنگرانی دەسەڵاتی سکولار لە تورکیە بە گومانن ، هاوینی رابوردوو تاقمێک لە لایانگرانی دەسەڵاتی سکولار لەبەر دەرگای سوێنی ژیانی وی دەنگی ناڕەزایەتیان راگەیاند .
لە رووپەڕی بی، بی، سی، بۆرووپەڕی کوردوستان پۆست

وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوەین زمانی کوردی: جەعفەر کەریمی
٢٣/١٢/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە