ساڵیادی شەهیدی قەڵەم دكتور عبدالستار تاهیر شریف ..

Sunday, 08/03/2009, 12:00

2291 بینراوە


لە 5-3-2008 لە شاری كەركوك بە خەنجەرێكی ژەهراوی قەڵەمێكیان شەهید كرد

ئەم رۆژە لە مێژووی ملەتی كورد رۆژێكی زۆر پیرۆزەو وەرچەرخانێكە كە خەلكی رەش و رووتی كوردستانی زولم لێكراو بە سەدان سالأ راپەرینیان دەست پێكرد لە دەروازەى شاری رانیەوە دژ بە دامو دەزگاكانی حوكمەتى بەعسی فاشی لە بەغداد

بنەمالەى شەهیدی قەڵەم هەڵسان بە یادكردنەوەى ساڵێ تێپەربوون بەسەر شەهیدكردنی دكتۆر لە دەروازەى شاری كەركوك.

جێگاى ساڵیادەكە لەسەر مەزارگەى شەهید لە دێی بیرەسپانی گەورە كە دوورێكەى 15 كیلۆمەتر لە جادەى سەرەكی نێوان كەركوك و ئالتون كۆپریەوە بە رێگای خۆل دا .

بەشداربووانی ئەو ساڵیادە بریتی بوون لە هەموو رۆشنبیرو پیاومەقوڵانی شاری كەركوك بە هەموو پێكهاتەكانیەوە (كورد و عەرەب و توركمان و مەسیحی) و كۆمەلێك لە رۆشنبیرانی شاری سلێمانی و هەولێر.

سەرەتاى مەراسیمەكە دەستی پێكرد بە خولەكێ وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدی قەڵەم و شەهیدی راستەقینەی رێگای رزگاری كوردستان وپاشان بە چەند ئایەتێك لە قورانی پیرۆز.

لە لایەن كۆمەلێك لە رۆشنبیرانی كورد و رۆژنامە نووسان تەحلیلی شەخێیەتی شەهیدیان كرد وەك لای خوارەوە:

1. ووتەێیك لە لایەن علی سالەیی
2. ووتە لە لایەن شوان داودی كە ئەو ئاماژەى بەوە كرد وداواى كرد كە واز لە خەلكی كەركوك بهێندرێ لەبەر ئەوەى لە پێهاتەێیكی ئاڵۆز پێكهاتووە تەنها خۆیان دەتوانن حوكمی خۆیان بكەن ناكرێ حوكمیان لە سلێمانی و هەولێرەوە بكرێ.
3. نووسەرى بەناوبانگی ملەتەكەمان حسن جاف ئاماژەى بەوە كرد كە لە كاتی خۆیا گفتوگۆى لەگەلأ شەهید كردووە كە یاداشتەكانی بنووسێتەوەو لەسەر سی دی هەڵیبگرێت و لە وڵام دا دكتۆر پێی ووتووە بۆ ؟ لە وڵام دا گەر بلاویان بكەى ئێستا دەتكووژن و پێمی ووت (ئەى بۆ تۆ ناكوژن كە لەسەریان ئەنووسی) لە وڵامی حسن جاف : (من لەسەر گەندەڵى و دزى دەنووسم , ئەم نووسینەى من نهێنی ئاشكرا ناكات).

وە ئاماژەى بەوە كرد كە بە شەهید كردنی ئەم لەوانی بردەوە.

4. ووتەى لەتیف فاتح فەرەج تەحلیلێكی رۆژنامەنووسی و وەك نووسەرێكی شەهیدی كرد ئاماژەى بەوە دا ئەو كەڵە قەڵەمە ئەوەندە نمامی چاندووە كە ئێستا هەموویان كەوتوونەتە گر و ئاماژەى بەوە كرد كە ساڵێكی رەبەقە دۆسێی شەهید و لێكۆلینەوەكەى لەچەند لاپەرەێیك تێپەر ناكات و ئێمە لەسەرمانە كە داوا بكەین لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و حوكمەتی محەلى كەركوك كە دەست بەكار بنەوە بۆ لێكۆلینەوە ودیاری كردنی بكوژانی شەهیدانی قەڵەم (دكتۆر و سۆرانی مامە حەمە).
5. ووتەى اسماعیل حەدیدی كە بە ناوی عەرەبە رەسەنەكانی كەركوكەوە تەحلیلێكی شەخێی كردو داوای كرد كەواز لە پێكهاتەكانی شاری كەركوك بهێنن و خۆیان خۆیان بەرێوەبەرن.
6. نێر الدین زەنگەنە كە دۆستێكی دێرینی شەهیدە تەحلیلێكی مەوزوعی شەخێیەتی كرد كە لە سەرەتای ژیانیەوە لە شاری كەركوك پێكەوە بوونە.
7. محمد حسن خورشید هەستا و ووتەێیكی دا دەری خست كە لە رێكخستنی كۆمەڵەى رەنجدەرانی كوردستان كاری كردووە و پاش ئەوەى كە كەشف بووە و حوكمەتی بەعس گرتی لە ساڵى 1979 و ئەمری ئیعدامی بۆ دەركراوە و بنەماڵەكەى چوونەتە لای شەهید لە بەغداد و ئەمری ئیعدامەكەى ئیلغا كراوە و ئاماژەى بەوە كرد كە چەندین كەس دەناسێت كە شێخ ستار لە ئیعدام دەریانی كردووە كە سەر بە رێكخستنەكانى ی . ن . ك بوون.
8. شاعیری شاری كەركوك برهان چوارداخی شیعرێكی پر ماناو بەهێزی خوێندەوە.

ئەوەى جێگای سرنج بوو ژمارەى بەشداربوان خۆى لە 2500 كەس دەدا لە پیاوان و ژنان , رێگاێیكی دوورو درێژیان بری بە تایبەت ئەوانەى لە شاری سلێمانی و هەولێرەوە هاتبوون بۆ بەشداربوون لەو یادە

ئەوەى شایەنی باسە یەكێك لە بنەمالەكەمان نە سەرۆكی حوكمەتەو نە دوڵەمەندێكی بلیاردێرە بۆ ئەوەى سرنجی ئەو خەڵكە رابكێشێت بۆ ئامادە بوونیان بەو ژمارەیە ئەمە ئەوە دەگەێینێت كە بە شەهید كردنی دكتۆر رووحیەتێكی وای دروست كردووە لە هەموو كوردستان دا و بە تایبەتی لە شاری كەركوك دا.

لە پاش شەهید بوونی لە 5-3-2008 بنەماڵەكەى ئەم كارانەیان بۆ شەهیدی قەڵەم كردووە:

1. بنیاتنانی مەزارێك بۆ شەهیدی قەڵەم لە تەنیشت تەكیەی كۆنی باو و باپیرمان لە دێی بیرەسپانی گەورە .. لەبەر ئەوەى خۆی چەند جارێك پێمانی راگەیاندووە هەر كاتێك كۆچی دوای كرد لەو جێگایا ئارامگەى بۆ دروست بكەین.
2. كردنەوە وێپ سایتی www.shahidiqalam.com بۆ ئەوەى هەموو بەرهەمەكانی لەو تۆرە بپارێزرێت و لەهەر جێگاێیك خوێنەرى كورد لێی بێ بەش نەبێت و تا ئیستا چەندین خوێندكار سوودیان لە سەرچاوەكانی وەرگرتووە بۆ رسالەى دكتۆرا.
3. دووبارە چاپكردنی یاداشتەكانی بەشی یەك و دوو لەبەر پێویستی خوێنەری كورد
4. وەرگێرانی بەشی یەكەمى یاداشتەكەى بۆ سەر زمانی عەرەبی بە ناوی (ێراع مع الحیاە)
5. چاپكردنی كتێبی دەروونناسی گشتی كە خۆى دایناوە بۆ خوێندكاری كورد بۆ زانكۆكانی كەركوك و سلێمانی و كۆیە و قەلادزی و چمچمال و خانقین و كەلار ...... و كتێبخانە گشتێیەكانی كەركوك و سلێمانی كە خوێندكار سوودی لێ ببینێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە